راگەیاندراوێک لەئەنجومەنی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستانەوە سەبارەت بەکوشتنی م. ئەحمەدی دێرێ
📝 بەڵگەنامەکان
ئەنجومەنی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان بەتوندی ئیدانەی کوشتنی مامۆستا
ئەحمەدی دێرێئەحمەدی دێرێ دەکات. ناوبراو زاناو پێش نوێژو وتارخوێنێکی دیاری ناوچەی پشدەربووه و چەندین ساڵە لەخزمەت خەڵکی ناوچەکەبووە،هەروەها لەریزی زانایانی کۆمەڵی ئیسلامی زاناو کەسایەتیەکی دیاربوه و رۆڵی بەرچاوی هەبووە، بۆیە کوشتن و دەستبردن بۆ مامۆستایانی ئاینی بەهەر ناونیشانێک بێت کارێکی قێزەونه و هەوڵێکە بۆ تێکشکاندنی ئارامی و ئاسایشی کۆمەڵایەتی، هەرلێرەشەوە داواکارین دام و دەزگا پەیوەندیدارەکان بەپەلە ئەنجامدەرانی ئەم کارە نامرۆڤانەیە دەستگیربکەن و بەسزای یاسایی و شەرعیان بگەیەنن.
ئەنجومەنی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان
07-07-2017