دەڵێی #گا#ی بنەيە.
ئەم ئيديۆمە لەناو کوردان بەکاردەهێنرێت بۆ کەسێکک کە تەمبەڵ و تەوەزەڵ و زۆر خۆر و قين و ڕق وکينە وبوغزی لە دڵ بێت، چونکە گای بنە لە گێرەدا شوێنی سوڕانەوەکەی زۆر کورت و کەمە به و هۆيەوە دەڵەوەڕێت و تەمبەڵی دەکات و مۆن دەبێتەوە، ئەوەی ئەرکی قورسە گای پەڕگانە زۆرتر دەجوڵێتەوە و ئەرک و قورسايی زۆری دەکەوێتە سەر ناتوانێت تەمبەڵی بکات و کاوکۆتی ژێر سمکۆڵانی و جەنجەڕی خەرمانەکە بخوات و مۆنيش نابێتەوە يەکبينە دەجوڵێ.[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,121 times