خەتی خوار لەبن سەری #گا#ی پيرە.
لەدێر زەمانەوە ميللەتی کورد جوتی بە گاجوتی کردووە، ئه و گايەی کە پيرە و بەساڵاچووە لەلايەک ئەزمونی هەيە و لەلايەکيتريشەوە فرت وفێڵ دەزانێت، ئەگەر ڕای لەکاری جوتکردنەکە نەبێت بەخواروخێچی دەڕوات و خەتی جوتکردنەکە خوار دەکات کە ئەمەش مەبەستی جوتيار نيە خەتی جوتکردنی زەوييەکەی خوار بێت، هەڵبەت ناچار دەبێت جوتەکە ڕاگرێت، لەناو کورديش ئەمە کراوە بە پەند کاتێک کێشە و گيروفتێک چارەسەر نابێت و گەنج و لاو دەکەونە شەڕ و ئاژاوە و کوشتاری دوور و درێژی لێ دەکەوێتەوە، پياوە بەتەمەن و ئەزموندارەکان و بەساڵاچووەکان ڕۆڵيان لە ئاژاوەکە هەيە بۆيە ووتراوە خەتی خوار لەبن سەری گای پيرە.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 2,755 مرة