حەمە سەعید حاجی محەمەد
ساڵی 1953 ز لە بنەماڵەیەکی تێکۆشەر و زەحمەتکێشی شارۆچکەی
قەرەداغقەرەداغ لەدایکبووە. لە تەمەنی 7 ساڵیدا باوکی گیانی لەدەست دەدات. لەگەڵ کاکی
محەمەد ڕەشید قەرەداغیمحەمەد ڕەشید قەرەداغی ئەرکی بەڕێوەبردنی خێزانەکەیان دەکەوێتە ئەستۆ، کە پێکهاتبوون لە 2 برا و 4 خوشک. لەبەر نەبوونی و هەژاری تەنها پۆلی شەشەمی سەرەتایی تەواو کردووە. گەنجێکی خۆشەویست و کۆمەڵایەتی بووە، ساڵی 1970 لە سەرەتای لاوێتییەوە، پەیوەندی کردووە بە ڕیزەکانی
حزبی شیوعی عێراقحزبی شیوعی عێراق، لە ڕێکخراوی قەرەداغ. ساڵی 1971 دەگیرێت بە سەرباز، دوای تەواوکردنی سەربازی ساڵی 1974 لە
بەغدادبەغداد دەمێنێتەوە و دەست دەکات بە کار و ئیشکردن، لەبەر دەستپاکی و دڵسۆزی خاوەنی کارگەکەی دەیکات بە سەرپەرشتیار لەم ماوەیەدا بە باشی فێری زمانی عەرەبی دەبێت، ئەمەش بۆ ژیانی پێشمەرگایەتی زۆر سوودی دەبیت بۆی. ساڵی 1978 کاتێک بە عسییەکان دەکەونە گرتن و کوشتن و ئازاردانی شیوعییەکان، بە هۆی برا گەورەکەی محەمەد ڕەشید قەرەداغی کە فەرماندەیەکی سەربازی بووە، سیخورەکانی بەعس لە بەغداد بەدوایدا دەگەرێن، ئەمیش دەگەرێتەوە بۆ
سلێمانیسلێمانی، بە پارەی خۆی چەکێک دەکڕێت و دەچێتە ناوچەی قەرەداغ و دەبێت بە پێشمەرگە. لە پاییزی ساڵی 1979 پلان دانەر و پێشمەرگەکەیەکی ئازای لێدانی بنکەی سەربازی قەرەداغ بارەگای مونەزەمەی بەعس بووە.
ساڵی 1980 لە تۆپبارانی بارەگاکانی حیزب لە هێرتاوزی سنووری
ڕۆژهەڵاتی کوردستانڕۆژهەڵاتی کوردستان، لەگەڵ شەهید
مەجید دوکانیمەجید دوکانی بریندار بوون، دوای چارەسەری سەرەتایی لە لایەن دکتۆرەکانی ئەو دەمی حیزب، (د.دڵشاد و د.نەجمەدین)، ماوەی 3 مانگ بە برینداری لەبن ئەشکەوت و چیاکانی
نەوسودنەوسود و
هەورامانهەورامان دەمێنێتەوە بۆ چارەسەر سەردانی ئێران، سوریا و یەکێتی سۆڤێتی جارانی کردووە. ساڵی 1982 دوای وەرگرتنی چارەسەر، دەگەڕێتەوە نێو رێزی خەبات و لە بنەکانی
سورێنسورێن و
کەڕەجاڵکەڕەجاڵ دەستەکاتەوە بە خەبات، پاشان لە بەتالیۆنی 15ی قەرەداغ جێگیر دەبێت. لەگەڵ شەهید مەجید دوکانی نەخشەدانەر و سەرپەرشتیاری گرنتی شارۆچکەی قەرەداغ بوون.
لە ژیانی پێشمەرگایەتیدا ئامر مەفرەزە، جێگری سەرپەل و سەرپەل، بووە. ساڵی 1988 لە کیمیابارانی
سێوسێنانسێوسێنان لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی دیکەیدا، چووە بۆ یارمەتیدانی خەڵکی بریندار و هێنانیان بۆ نەخۆشخانەی مەڵبەندی حیزبی شیوعی، لەهەمان ساڵدا، بەشداری لە شەڕەکانی ئەنفالی دووی قەرەداغ و سێی گەرمیان شانبەشانی پێشمەرگەکانی مەڵبەندی
سلێمانیسلێمانی و
کەرکوککەرکوک بەشداری کاریگەری هەبووە.
لە بنەکەکانی
دۆڵەکۆکادۆڵەکۆکا و
قەندیلقەندیلو
پاشبەردپاشبەردی
پێنجوێنپێنجوێن و ناوچە سنوورییەکان درێژەی بە پێشمەرگایەتی داوە. بەشداری ڕاپەڕینی ساڵی 1991 ی کردووە. ساڵی 1991 هاوسەرگیری کردووە و دوو کچ و کوڕێکی هەیە بە ناوەکانی (سەفین، ساڤان و ئاسیا)، کە ئێستا خوێندکاری زانکۆن. ساڵی 1996 لە ڕێگەی چەند هاوڕێیەکییەوە، سەردانی بەغداد دەکات بۆ چارەسەر و نەشتەرگەری بۆ دەکرێت. ساڵی 1998 بۆ چارەسەر و نەشتەرگەری برینداری کاتی پێشمەرگایەتی ڕووی، لە وڵاتانی ئەڵمانیا و نەرویج کردووە.ساڵی 2010 دەگەڕێتەوە بۆ کوردستان. بە هۆی دانەبڕان و بەردەوامی لە خەباتی پێشمەرگایەتی دوو مەدالیایی ڕێزلێنانی پێ دەبەخشرێت یەکەمیان ساڵی 2015 لەلایەن کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی حیزبی شیوعییەوە، دووەمیان ساڵی 2017 لەلایەن کۆەمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستانەوە. لە 01-06-2017 لە کاتی گەڕانەوەیان لەپرسەی کۆچکردوو
عەزیز محەمەدعەزیز محەمەددا لە شاری سلێمانی بەڕووداوی ئوتومبێل کۆچی دوایی دەکات.
⚠️ Ev babet bi zimana (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!