Kurdipedia.org
🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📖 کەمتەرخەميی مێژوو لە ئاست قوربانیيەکانيدا (فاتەڕەش) بە نموونە
نووسین و ئامادەکردنی: مانو بەرزنجی و جوان عومەر ئەحمەد
پێداچوونەوەی: ڕێبوار حەمەتۆفیق
بە درێژایی مێژوو لە سەرجەم ناوچەکانی کوردستاندا هەزاران جار گوێبیستی ناو و پێداهەڵدانی جۆراوجۆری ژنانی بوێر و سە
📖 کەمتەرخەميی مێژوو لە ئاست قوربانیيەکانيدا (فاتەڕەش) بە نموونە
📕 سەرکێشییەکانی شێرەڵۆک هۆڵمز 2
نووسین: ئارسەر کۆنان دوێڵ
وەرگێڕانی: مەدینە ئەحمەد
📕 سەرکێشییەکانی شێرەڵۆک هۆڵمز 2
👫 عەلی حامید
عەلی حامید قادر، لە ساڵی 1933 لە گەڕەکی سەرگۆلی شاری سلێمانی هاتووەتە دونیاوە. لە هەڕەتی لاوییەوە و لە پاڵ ڕەنجدان و ئیشکردن لەپێناوی پەیداکردنی بژێوی ژیاندا، تێکەڵ بە چالاکیی سیاسی بووە و، هەر لە سەر
👫 عەلی حامید
📕 بولێڵە
نووسینی: عەلی حامید
بابەت: یاداشت
چاپی یەکەم ساڵی 2020
چاپخانەی تاران[1]
📕 بولێڵە
📕 ژیان لە تابلۆدا
ئامادەکردنی: سەربەست عەبدولڕەحمان
60 تابلۆ و زانیارەکانیان لە خۆ دەگرێت تابلۆکان بە قەبارەی(A4، ) هەموو تابلۆکان ڕەنگاو ڕەنگە و لەسەر کاغەزی فۆتۆ چاپ کراوە. [1]
📕 ژیان لە تابلۆدا
📕 دۆسیە نامۆیەکەی دکتۆر جێکڵ و بەڕێز هاید
ڕۆبرت لویس ستیڤنس
وەرگێڕان لە عەرەبییەوە: ئالان محەمەد
📕 دۆسیە نامۆیەکەی دکتۆر جێکڵ و بەڕێز هاید
📕 سەرکێشییەکانی شێرلۆک هۆڵمز 2
نووسەر: ئارسەر کۆنان دۆیڵ
وەرگێڕان لە عەرەبییەوە: ئالان محەمەد
📕 سەرکێشییەکانی شێرلۆک هۆڵمز 2
📕 دۆسیەی تۆوە وشکەکانی پرتەقاڵ
ئارسەر کۆنان دۆیڵ
وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە: ئالان محەمەد
📕 دۆسیەی تۆوە وشکەکانی پرتەقاڵ
💬 گێرەشێوێن
گێرەشێوێن
لەگێرەی خەرمانان، گایەکان بەگوریسێکەوە لێک دەبەسترانەوە(گای بنە تەمبەڵ و زل و پیرە لەلای چەپ و ناوەڕاستی خەرمانە، گای سەر پەڕگان سوک و ئازا و وریا بووە لەلای راستی خەرمان بوو) هەر گایەکیان(
💬 گێرەشێوێن
💬 سە هەرچەندی قەڵه و بێت گۆشتی هەر ناخورێت
سە هەرچەندی قەڵه و بێت گۆشتی هەر ناخورێت.
سە یان سەگ هەرچەندی قەڵه و بێت له کوردستان و جیهانی مەسیحی وئیسلامی و وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا و زۆربەی وڵاتانی دونیا جگە لە هەندێک لەوڵاتانی باشوری خۆرهەڵ
💬 سە هەرچەندی قەڵه و بێت گۆشتی هەر ناخورێت
💬 ژنی ماڵانگەڕ یان کۆڵ دێنێ یان زۆڵ
ژنی ماڵانگەڕ یان کۆڵ دێنێ یان زۆڵ.
ماڵان گەڕ واتە ئه و ماڵ و ئه و ماڵ کردن چ بۆ دەرۆزە و سواڵ چ بۆ نان خواردن و حەوانەوە و کۆکردنەوەی زانیاری و خەبەروباسان، لە کهوردەواریدا کارێکی ناپەسندە و لەبەر نا
💬 ژنی ماڵانگەڕ یان کۆڵ دێنێ یان زۆڵ
💬 رۆن لە پیاو بسێنە و گەنم لەژن
رۆن لە پیاو بسێنە و گەنم لەژن
بەدەستهێنانی شت و مەک بۆ پڕکردنەوەی پێداویستی مرۆڤ ماندووبونی دەوێت و لەخۆڕات وەدەست ناکەوێت، ئه و کەسەی هەوڵ و کۆششی بۆ دەکات و ئارەقەی بۆ دەڕێژێت هەر ئەویش نرخەکەی دەز
💬 رۆن لە پیاو بسێنە و گەنم لەژن
📕 بەدوای هەنگاوەکانی ئەودا
نووسینی: محەمەد ئەیاد ناسیح [1]
📕 بەدوای هەنگاوەکانی ئەودا
☂️ رێکخراوی ئارسان بۆ راهێنان و ڕاوێژکاری
پێڕەوی ناوخۆی ڕێکخراوی ئارسان بۆ ڕاهێنان و ڕاوێژکاری کە لە مانگی فبرایەری ساڵی 2019 پەسەندکراوە

بەشی یەکەم
ناو و ناسنامەی ڕێکخراو
ماددەی یەکەم / ناو :
یەکەم:ناوی ڕێکخراو بەزمانی کوردی/ ڕێکخراوی
☂️ رێکخراوی ئارسان بۆ راهێنان و ڕاوێژکاری
📕 بۆ مێژوو
مەسعود بارزانی
📕 بۆ مێژوو
👫 میهرسا برادەران
میهرسا برادەران یەکێک لە ئەندامانی تیمی دامەزراندنی ئیدارەی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا جۆ بایدنە.
برادەران ساڵی 1978 لە شاری ورمێ لە دایک بووە و ساڵی 1986 لەگەڵ کەسوکاردا بۆ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمر
👫 میهرسا برادەران
👫 سۆنیا شێرزاد حەسەن
سۆنیا شێرزاد حەسەن لە دایکبووی شاری سلێمانیە و لە ئێستادا مامۆستای زانکۆی سلێمانی و زانکۆی ئەمریکی-یە لە کوردستان.
ئەندامی چەند رێکخراوێکی مرۆییە.
👫 سۆنیا شێرزاد حەسەن
👫 عەلی ناجی عەتار
ئامادەکردنی: خەلیل عەبدوڵڵا
عەلی ناجی عەتار ؛ شاعیرو رووناکبیر!
عەلی ناجی عەتار شاعیرو نووسەر و روناکبیرێکی دیاری کوردستانە و لەچەند رشتەیەکی کلتووریدا خزمەتی بەگەل و نیشتمانەکەی کردووە.
سەرباری ئە
👫 عەلی ناجی عەتار
💬 رۆژگار بوو بە ساڵ سک بوو بە جەواڵ
ڕۆژگار بوو بەساڵ، سک بوو بەجەواڵ
ڕۆژگرەوە(حسابگر) لە کۆندا زانستێکی باو بووە و لە هەموو ئاوایی و لادێیەکی کوردستان مرۆڤێک هەبووە خۆی پێوە خەریک و سەرقاڵکردووە، مامۆستای ئه و پیشەیەش تەنیاوتەنیا ئەزمو
💬 رۆژگار بوو بە ساڵ سک بوو بە جەواڵ
💬 مەیکە ڕاوە ڕێوی
مەیکە ڕاوە ڕێوی
ڕێوی یەکێکە له و ئاژەڵانەی کە لە زۆربەی گەلانی دونیادا کۆکن لەسەر فێڵبازییەکەی و له زۆرێک لە چیرۆک و گۆتە و قسەی بەرئاگردانیاندا ڕەنگی داوەتەوە، هەڵبەت لەنێو میللەتی کوردیش وەک ئیدیۆ
💬 مەیکە ڕاوە ڕێوی
💬 درۆ بناوانی نزیکه
درۆ بناوانی نزیکه
کاکەی فەلاح لە دیوانی(چرۆ)دا وتویەتی:
کوڕێ بوو ناوی دارابوو
وریا و زیرەک و دانا بوو
هەرچی کەوتە بەرچاوانی
ئەچووە بنچ و بناوانی
بناوان واتە:بنەگە و پێگە وشوێنی سەرەکی و مەڵ
💬 درۆ بناوانی نزیکه
👫 دیدار ڕزگار عەبدولمەحمود
لە 14-07-1992 لە شاری هەولێر لە دایکبووە.
لەساڵی 2013 وە دەستی بە نووسین کردووە چەند چیرۆکێکی لە گۆڤاری ڕامان بڵاوکراوەتەوە.
ڕامان گۆڤارێکی رۆشنبیریی گشتی مانگانەیە، دەزگای رامان لە هەولێر دەریدەکات
👫 دیدار ڕزگار عەبدولمەحمود
💬 حیزی بە دەستەوایی ناژمێردرێت
حیزی بە دەستەوایی ناژمێردرێت.
له و کوردەوارییەی خۆمان هەموو شتێکی باش بە دەستەواییە جگە لە حیزی و دزی و ناکەسی، بۆ ئەمەش وتراوە(شین و شایی دەستەوایی) لەخۆشی و ناخۆشی دا کۆمەڵی کوردەواری هاوکار و هەرە
💬 حیزی بە دەستەوایی ناژمێردرێت
💬 حەوت کفنی زەردکردووه
حەوت کفنی زەردکردووه.
لە کوردەواریدا بەوە دەچێت سوود لە ئاینە کۆنەکان وەرگیرا بێت ژمارە حەوت زۆر بەکار دێت وەک حەوت گیرفان، حەوت ترینگە، لەحەفت ئاوانی داوە، هەفتانە، لە ئاینی ئیسلامیش حەوت ئاسمانەکا
💬 حەوت کفنی زەردکردووه
💬 جۆی دیووە، کا ناخوات
جۆی دیووە، کا ناخوات
دانەوێلەی جۆ بەیەکێک لە گرنگترین ئه و خۆراکانە دادەنرێت کە مەڕوماڵات و بزن و گوێدرێژ زۆر قاندڕینە و زۆری جوان دەیخۆن و لەدوورەوە بۆی غاردەدەن، کاش لەدوای کوتانی خەرمان و شەن و
💬 جۆی دیووە، کا ناخوات
👫 کەسایەتییەکان
تاهیر ئەڵچی
👫 کەسایەتییەکان
سامی کەمال
👫 کەسایەتییەکان
دڵشاد محەمەد پاشا
👫 کەسایەتییەکان
ڕۆستەم محەمەد عەبدولکەریم ڕ...
👫 کەسایەتییەکان
قادر جەمیل پاشا
📝 بەڵگەکانی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان (تەڤگەری ئازادی) | پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!

بەڵگەکانی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان (تەڤگەری ئازادی)
بۆ رای گشتی و دەزگاکانی راگەیاندن
راگەیاندنی دەستپێشخەری تەڤگەری ئازادی
لە رۆژگاری ئەمڕۆماندا تەواوی کۆمەڵگاکانی مرۆڤایەتی لەناو گێژاوێکی قووڵ و قەیرانی هەمەلایەن و مەترسیداردا دەژین. هۆکاری بنچینەیی ئه و دۆخەش خودی سیستەمی هەژموونگەرایی جیهانە کە نەک تەنیا توانستی چارەسەرکردنی قەیران و گرفتەکانی خۆیو کۆمەڵگای نەماوه و لە هەموو رووێکەوە بە بنبەستبوون گەیشتووە، بەڵکو خۆی بووە بە سیستەمی گێژاوو قەیرانەکان. لە پێناو لەسەرپێ مانەوەی خۆشیدا وەک سروشت و کارەکتەری سەرەکی خۆی پەنای بردۆتە بەر توندوتیژی و شەڕ و پێکدادانەکانەوە. لەدەرئەنجامدا ئەوەش قەڵاچۆکردن و کۆمەڵکوژی، کۆچبەری، وێرانکاری سروشت، هەژاریو بێکاری، نادادی کۆمەڵایەتیو ناسۆری دیکەی لێکەوتۆتەوە. ئەوەش دۆخێکی دروست کردووە کە ئیتر بەرگەگرتنی ئەستەمە. بۆیە ئێستا مرۆڤایەتی ئازادیخواز لەناو تێکۆشان و لێگەڕین دایە بۆ رزگاربوون له و گێژاو و قەیرانانەی لەئارادان.
ئه و دۆخەی کە خۆرهەڵاتی ناوینیش تێیدایە دەرەنجام و رەنگدانەوەیەکی روونی ئه و گێژاوەیە کە سیستەمی باڵادەستی جیهانی تێی کەوتووە و هەوڵدەدات بەسەر تەواوی مرۆڤایەتیدا بیسەپێنێت. چونکە سیستەمە تیۆکراتی، ئۆتۆکراتی و ئۆلیگارشییە ستاتۆپارێزەکانی ناوچەکە بەرهەم و پارچەیەکی دانەبڕاو و ئۆرگانی سیستەمی هەژموونگەرایی جیهانین کە بەسەر گەلانی ناوچەکەدا سەپێنراون.
بەهۆی راستینە مێژوویی کلتوویەکەی، هەروەها پێگە ژیۆپۆلیتیک و ژیۆستراتیژیەکەیو دەوڵەمەندی سەرچاوە سروشتیەکانی وزەوە خۆرهەڵاتی ناوین بۆتە مەیدانی سەرەکی ناکۆکی، ململانێ و شەڕو پێکدادانەکانی جیهان. بۆیە رێکەوت نییە کە لە رۆژی ئەمڕۆماندا زۆرترین ئاڵوگۆڕ و سەراوبن بوون بەخۆیەوە دەبینێت. لە راستینەی رەوشی ئێستای ناوچەکەدا سیستەمی باڵادەستی جیهانی رووبەڕووی هەڵوەشانەوە دەبێتەوە. له و چوارچێوەیەشدا ئەمڕۆ ناکۆکی، ململانێ و شەڕو پێکدادانەکانی نێوان زلهێزەکانی جیهان، رژێم و هێزە ستاتۆگەراکان و تەڤگەرە ئازادیخوازەکانی ناوچەکە بە بەرزترین ئاستی خۆی گەیشتووە. سەرجەم گەلان، باوەڕی، ئایین و مەزهەبەکان لەسەر بنەمای سیاسەتی پەرتکە زاڵبە بەگژ یەکترەوە نراون و بە دەستی یەکتر لەناو دەبرێن. بەرادەیەک دەمارگیریو شۆفێنیزمی میللیگەرایی ئایینگەرایی هاوشێوەی داعش فووی تێکراوە، راستینەی بەیەکە‌وە ژیانی هەزاران ساڵەی نێوانیان کەوتۆتە ژێر هەڕەشەوە و چەندین کلتوور رووبەرووی لەناوچوون بوونەتەوە. ئەمەش ئه و دۆخەیە کە گوزارشت لە قووڵاییو کوشندەیی ئه و گێژاو و قەیرانانە دەکات کە لەپێناو نەهێشتنیو رزگاربوون لێی، تێکۆشان ئەرکێکی ژیانیو دەست لێبەرنەدراوە.
عێراق و باشوری کوردستان بەهەمان شێوەی خۆرهەڵاتی ناوین لەناو ئاڵوگۆڕێکی ریشەییدایە. لەپێناو مانەوه و خۆسەپاندن و قۆرخکردندا هێزو رژێمە ستاتۆ پارێزەکان و زلهێزە پاوانخوازەکان عێراق و باشوری کوردستانیان کردۆتە مەیدانی شەڕو پێکدادانی خوێناویو تاقیگەی پڕۆژە ستراتیژیەکانیان. لەم پێناوەدا بە هەموو شێوەیەک لە هەوڵی سەرکوتکردن و تێکشکاندنی ئیرادەی ئازادی گەلان دان.
کوردستانیش بەهۆی پاشخانە مێژووییەکەی، پێگە جیۆستراتیژیەکەیو دەوڵەمەندی کلتورە مەعنەویەکەی و سەرچاوە سروشتیەکانیەوە ئەمڕۆ بۆتە چەقی ئه و ململانێیانە و چارەنووسی سیستەمی دەسەڵاتگەرایی و ئایندەی گەلان لەسەر ئەم خاکە یەکلایی دەبێتەوە. لەم سۆنگەوە رێکەوت نییە کە بە ناوی تەواوی مرۆڤایەتییەوە، ئەمڕۆ کوردان و کوردستان لەجەنگی بەرەنگاربوونەوەی کۆنەپەرستیو فاشیزمی میللیگەرایی ئاینگەرایی داعش ی ئامرازی دەستی داگیرکەران لە سەنگەری هەرە پێشەوەدایه و بەرگری لە کەرامەتی تەواوی مرۆڤایەتی دەکات.
هەڵبەتە ئەم دۆخەش لە کاتێکدایە کە ئێراق و باشوری کوردستان بە دەست گێژاوێکی قووڵ و قەیرانی هەمەلایەنەوە دەناڵێنێت. دەستوەردانێکی هەمەچەشنەی هێزە جیهانییو هەرێمیەکان لەئارادایە. ئەمەش لەپاڵ خۆرهەڵاتی ناوین ئێراقیشی بۆ دوو بەرەی شیعە و سوننە دابەشکردووە. رژێمی ناوەندی مەزهەبگەرایی بەغدادیش دۆخەکەی قووڵتر و ئاڵۆزتر کردووە. بۆیە شانبەشانی کێشەی دەستوری یاسایی، ئەمڕۆ ئێراق تووشی قەیرانی سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی، کلتوری و ئەخلاقی قووڵ بۆتەوە. سەرەکیترینی ئه و قەیران و کێشانەش لەگەڵ هەرێمی باشوری کوردستان لەئارادایە کە ئەوانیش کێشەکانی دەستوور، خاک (مادەی 140)، نەوت، بودجە و پێشمەرگەن.
لە باشوری کوردستانیش سەرباری ئەوەی 22 ساڵ زیاترە پەرلەمان و حکومەتی هەرێم لەسەر کارن، بەڵام تا ئێستا دۆخی بێ سیستەمی زاڵە. هەرێم بێ دەستوورە و تا ئێستا زۆربەی یاساکانی سەردەمی رژێمی بەعس کاریان پێدەکرێت. کە بێگومان زۆربەیان لە خزمەتی بەرژەوەندی چینێکی دیاریکراودان و لەگەڵ دیموکراسیو ئازادیەکاندا ناکۆکن و سەرچاوەی ناعەدالەتی کۆمەڵایەتین.
بە درێژایی ئەو(22) ساڵەی حوکمڕانی سیستەمێکی سیاسی ئاوانەکراوە لە خزمەتی کۆمەڵگای باشوری کوردستاندا بێت. بەهۆی زاڵبوونی ئەقڵیەتی تەسکی حزبایەتی پەرلەمان بێ رۆڵ و ئیفلیجکراوە و ئەسیری ئەجندا و سیاسەتی حزبایەتییە و نەبووە بە مەرجەع و ئۆرگانی یاسادانان و چاودێری، دەسەڵاتی دادوەریش لەلایەن هێزەکانی دەسەڵاتەوە قۆرخکراون و زیاتر لەبەرژەوەندی دەوروبەرێکی دیاریکراودا کار دەکەن. حکومەتە یەک لەدوای یەکەکانیش لە جیاتی پێشخستنی سیاسەت و بەرنامەیەکی نیشتمانی نەتەوەیی و دامەزراوەیی، ئەقڵیەت و بەرژەوەندی و ئەجندای حزبایەتی تەسکیان بە بنەما گرتووە.
لەم چوارچێوەیەشدا سیستەمی پەروەرده و فێرکردن خاوەن بەرنامەیەکی ستراتیژی درێژخایەن و بە گوێرەی واقیعی کۆمەڵگا نییە. بۆیە ناتوانێ رۆڵ لە دروستکردنی تاک و کۆمەڵگایەکی هۆشیار، ئازاد و خاوەن ئیرادەدا ببینێ. سیستەمی تەندروستیش بە هەمان شێوە لەجیاتی بینینی رۆڵی بنەڕەتی خۆی، زیاتر وەک کەرتێکی بازرگانیو بەدەستهێنانی قازانج مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت. لەم سۆنگەیەوە رەنگدانەوەی خراپی لەسەر دۆخی تەندرستی تاک و کۆمەڵگا هەبووە. لەژێر ناوی گەیشتن بە ئابووری سەربەخۆ پرۆسەیەکی ناشەفافی دۆزینەوە، دەرهێنان، پاڵاوتن و فرۆشتنی نەوت بەڕێوە دەچێت کە زیاتر لە چوارچێوەی تاڵانکردنی سەرچاوە و سامانی گەل و نیشتمان دەخولێتەوە، قازانج و خێرەکەی بۆ دەوڵەت و کۆمپانیا دەرەکیەکان و ناوەندێکی دەسەڵاتدار و دەستڕۆیشتوی باشوری کوردستانە و زیان و بەڵاکەشی بۆ گەلە کە لە ناهەموارترین دۆخی ئابوریدا دەژیت. لەژێر ناوی ئابووریو بازاڕی ئازادەوە سیستەمێکی تاڵان و سەرمایەی قۆرخکاری لە بەرژەوەندی چەند بنەماڵه و دەورو بەرێکی بەرتەسک زاڵکراوە. شانبەشانی گەورەکردنی سوپای بێکاران کۆمەڵگا و تاکی کوردستان لە خاک و رەنج دابڕێنراوە، هەوڵی دروستکردنی کۆمەڵگایەکی بەرخۆر و مشەخۆر دراوە، لەمیانی بچووککردنەوە و چۆڵکردنی لادێ و گوندەکان ئابوری راستەقینە (کشتوکاڵ و ئاژەڵداری) لەناوبرا‌وە، وابەستەکی ئابوری کراوە بە واقیعێکی سەپێنراو. بەمجۆرە نامۆبوونی مرۆڤ بەرامبەر ناوەرۆکی خۆیو بەکۆمەڵگابوون بە بەرنامە کاری لەسەر کراوە. لەمیانی پەیڕەوکردن و دەرخستنی یاسای زیاتری پیاوسالاری سیستەمی رەگەزپەرستی کۆمەڵگا قووڵتر کراوەتەوە، ئەوەش کێشەی ئەخلاقی کۆمەڵایەتی زیاتر و لێک هەڵوەشانەوەی خێزان و زیادبوونی رێژەی تەڵاق و کۆمەڵکوژیەکی بێدەنگ و شاراوەی ژنانی لەگەڵ خۆیدا هێناوە.
باشوری کوردستان چ وەک کۆمەڵگا چ وەک دەسەڵات لە دۆخی ئێستایدا لەناو گێژاوێکی گشتگیری زهنی، سیاسی، ئابوری، کۆمەڵایەتیو کولتوری دایە. رووداوەکانی شەنگال و دواتریش لە لوتکەدا مایەپوچبوونی دۆخی سیاسی، سەربازی، دبلۆماسی، ئابوریو ئەمنی دەسەڵات و سیستەمی دەسەڵاتگەرێتی ئاشکرا کرد.
لەئاکامی ئه و مایەپوچبوونە و بەردەوامی گەندەڵی و تاڵانکاریەکان لەلایەن دەسەڵاتەوە، ناڕەزاییەکانی گەل لەجاران زیاتر بووە، هەروەها بەهۆی جێگرتنی هێزەکانی پێشووتری ئۆپۆزسیۆن لەدەسەڵاتدا ئەمڕۆ پێویستی بە هێزێکی ئۆپۆزسیۆنی چالاک و پۆزەتیف هەیە.
بە لەبەرچاوگرتنی ئه و راستیانە و پێویستیەکانی ئه و قۆناخە نوێیەی تێیدا دەژین سەرلەنوێ پێویستی بە پێداچوونەوەی سەرجەم بوارە زهنی، سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی، دبلۆماسی، پەروەردەیی، تەندروستی و کلتوریەکانی باشوری کوردستان و دەستپێکردنی قۆناخێکی نوێی خەبات و تێکۆشان هەیە تا سیستەم، چەمک، ئەقلیەت و شێوازی نوێ بە بنەما بگرێت. له و چوارچێوەیەدا ئێمە وەک کۆمەڵێک کەسایەتی سیاسی، کولتووری، کۆمەڵایەتی، چالاکوانی خەباتی رێکخراوەییو مەدەنیو ژنان لەمیانی پێشخستنی دەستپێشخەری تەڤگەری ئازادی، تێکۆشانی ئازادیو دیموکراتیخوازانەی خۆمان بره و پێدەدەین.
دەسپێشخەریەکەمان وەک تەڤگەرێکی نوێ کە هەڵقوڵاوی پێویستیەکانی دۆخی بابەتیو خۆیی خودی باشوری کوردستان و ئه و رەوشە چارەنووسسازەیە کە تێیدا گوزەر دەکات، خاوەن جیهانبینیو رێبازی تایبەتی خۆیەتی، کە ئەویش بەرهەمی لێگەڕینە زهنی و کۆمەڵایەتی و سیاسیەکانی خودی کۆمەڵگای کوردستانە. خۆی لە بۆتەی مۆدێلێکی نوێی رێکخستنی تەیار دەکات و بە پێشەنگایەتی ژنان و گەنجانی ئازادیخواز و بەشداری چالاکانەی سەرجەم چین و توێژەکانی دیکە تێدەکۆشێت. بە تێڕوانینی ئێمە دەسەڵاتەکان کاتین و دەگوزەرێن، بەڵام کۆمەڵگا هەمیشەییو جێگیرە، بۆیە چارەسەرکردنی ریشەیی کێشه و قەیرانەکان لەبنیادنانی سیستەمی کۆمەڵگایەکی ئازاد و دیموکراتدا دەبینین کە بە توانست و وزە شاراوەکانی خودی کۆمەڵگا بە دیدێت نەک تەوەرەی دەسەڵات و دەسەڵاتگەری.
له و بڕوایەداین هەنگاوی یەکەمی چارەسەرکردنی کێشه و قەیرانەکانی باشوری کوردستان بە جێگیرکردنی سیستەمێکی دیموکراسی گەلدا تێپەڕ دەبێت، دەستورێکی دیموکراتیش دەتوانێ بناخەی ئه و سیستەمە جێگیر بکات، دەستورێک لە چوارچێوەی بەرژەوەندیەکانی کۆمەڵگا و بەرفراونکردنی ئازادیەکان بێت ناوەرۆکی پەیماننامەیەکی کۆمەڵایەتی لەخۆوە دەگرێت، بۆیە پێش هەر شتێک پێویستە گۆڕانکاریەکی ریشەیی لەخۆوە بگرێت، پەرلەمان بکات بە مەرجەع و دەسەڵاتی یاسادانان، بڕیاردان و چاودێریکردن، لەوچوارچێوەیەشدا دەسەڵاتەکانی دادوەری و جێبەجێکردن بە ناوەرۆک و رۆڵی راستەقینەی خۆیان بگەیەنێت.
له و چوارچێوەیەشدا هەرێمی کوردستان ببێتە خاوەن بەرنامەیەکی سیاسی نیشتمانی نەتەوەیی، کۆتایی بە دەستێوەردانی وڵاتانی دراوسێ بهێنێت، لەجیاتی پەیوەندییەکی وابەستەیی پاشکۆیی، پەیوەندی دراوسێیی لەسەر بنەمای هاوسەنگی و بەرژەوەندی هاوبەشی هەردوولایەن بێت و دژی بەشەکانی دیکەی کوردستان و هێزە سیاسیەکانی نەبێت. هەر لەم چوارچێوەیەشدا هێزی پێشمەرگە وەک هێزێکی پڕۆفشناڵی بەرگری نیشتمانی پۆشته و پەرداخ رێکبخرێت.
ئێمە له و بڕوایەداین کە ئابوری راستەقینە و خودبژێوی پەیوەستی بوژانەوەی لادێکان و پەرەپێدانی کشتوکاڵ و ئاژەڵدارییە، بۆیە هەڵمەتێکی گەڕانەوە بۆ خاک و لادێ پێویستییەکی ژیانیو دەست لێبەرنەدراوە. بێگومان کەرتی وەبەرهێنان و سامانی وزە (نەوت و غاز) فاکتەرێکی سەرەکی بوژانەوەی ئابورین، بەڵام بە مەرجێک لە قۆرخکاریو پاوانخوازی دووربن، پرۆسەکەیان بۆ رای گشتیو لایەنە پەیوەندیدارەکان، شەفاف و کراوەبێت، رەنگدانەوەی راستەوخۆ و بەرچاوی لەسەر بوژانەوەی ئاستی گوزەران و رەخساندنی هەلی کاری یەکسان بۆ سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگا هەبێت. شانبەشانی ئەمانەش پێشخستنی سیستەمێکی پیشەسازی گرنگە کە بەرهەمهێنانی کاڵای بەکارهێنان و پاراستنی ژینگە بەبنەما بگرێت.
لەهەمان چوارچێوەدا سیستەمێکی نەخشە بۆ کێشراو و ستراتیژی بواری پەروەردە و فێرکردن لە خزمەت پێگەیاندنی کۆمەڵگا و تاکێکی هۆشیار، ئازاد و خاوەن ئیرادە پێشبخرێت. کەرتی تەندر‌وستی لە کەرتێکی بازرگانیو بەدەستهێنانی قازانجەوە بکرێت بە بوارێکی خزمەتکردن بە تەواوی چین و توێژەکان بەبێ جیاوازی.
ئێمە له و بڕوایەداین کە کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد لە رێی دیالۆگ و دانوستانەوە چارەسەر دەبێت، بەمەرجێک جێگیرکردنی پایەکانی سیستەمی فیدڕالیو جێبەجێکردنی دەستور لە خۆوە بگرێت و بەبێ هیچ سازشکارییەک کێشەی ناوچە جێ ناکۆکەکان بە گوێرەی راستینەی مێژووییو دیمۆگرافیی چارەسەر بکرێت. کێشەی نەوت و بودجە و پێشمەرگەش هەمان چوارچێوە لەخۆوە بگرێت.
بەکورتی سەبارەت بە سەرجەم ئه و کێشه و قەیرانانەی لە باشوری کوردستان لە ئارادان پرۆژەی تایبەت و دیاریکراومان هەیە و لە کات و شوێنی خۆیدا رایدەگەیەنین.
دەستپێشخەریەکەمان خۆی بە جێگرەوە و ئەڵتەرناتیڤی هیچ هێزێکی دیکە دانانێت؛ بەڵکو وەک تەڤگەرێکی سیاسی کۆمەڵایەتی بۆ کاری هاوبەش لەگەڵ سەرجەم هێز و لایەنە سیاسیەکان کراوەین تا بەیەکەوە بتوانین کێشە نەتەوەیی، ئابووری، کۆمەڵایەتی، سیاسیەکان و مەسەلەکانی ئازادیو دیموکراسی چارەسەر بکەین.
ئێمە وەک دەستپێشخەری ئەمڕۆ لە حزووری ئێوەی بەڕێزدا دەستپێکردنی کار و خەباتی خۆمان رادەگەیەنین و لەماوەیەکی کورتیشدا کۆنگرەی دامەزراندنی تەڤگەرەکەمان دەبەستین. لێرەدا رووی بانگەوازیمان ئاراستەی سەرجەم هێز و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان، رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی و دام و دەزگاکانی راگەیاندن و تەواوی گەلەکەمان دەکەین کە هەموومان بەیەکەوە دەتوانین گەلەکەمان له و دۆخە ئاڵۆزەی ئێستا رزگار بکەین و به و دۆخ و ئاستەی بگەیەنین کە شایستەیەتی.
لەکۆتاییدا سڵاو لەتەواوی گەلی کوردستان و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان، سڵاو له و پێشمەرگە و شەڕڤان و گەریلایانە دەکەین کە لەجەلەولاوە تا کەرکوک، لەمەخمورەوە تا شەنگال، لە رەبیعەوە تا سەرێکانی و کوبانێ لەسەنگەرەکانی رووبەرووبوونەوە بەرگری لە گەل و نیشتمان و کەرامەتی نەتەوایەتیمان دەکەن.
11 10 2014
دەستپێشخەری تەڤگەری ئازادی
بەڕێزان... ئەندامانی کۆنگرەی دامەزراندنیدەستپێشخەری تەڤگەری ئازادی
ئامادەبووانی بەرێز...
لەسەرەتادا بەناوی کۆمیتەی ئامادەکاری دەستپێشخەری تەڤگەری ئازادییەوە گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی لەخۆمان و لەسەرجەم ئەندامانی کۆنگرە و هەموو ئه و کەس و گروپانە دەکەین کە بەشداربوون یان هاوکار بوون لەسەرخستنی ئه و هەوڵه و گەیشتن بەم ئاستە کەساتەوەختی ئەنجامدانی کۆنگرەیە. دەستی هەموو ئه و کەسانە دەگوشین کە بەهەر شێوەیەک هاوکار بوون و ئامانجیان سەرخستنی ئەم کارەبووە. هاوکاتی ئەمە هیوادارین کۆنگرە بەسەرکەوتویی کارەکانی خۆی ئەنجام بدات و هیوای چارەسەری قەیران و کێشەکان و دەستەبەرکردنی ژیانێکی ئازاد و دیموکرات گەشاوە بکات و گوڕ بەتێکۆشانی دیموکراتی بدات لەوڵاتە خۆشەویستەکەماندا.
بەرێزان...
ئێمە وەکو ژمارەیەک کەسایەتی و گروپ وکۆمەڵه و پارتی دیموکراتخواز ماوەیەکە هەستمان بەوە دەکرد کە گۆڕەپانی باشوری کوردستان و ئێراق پێویستی بە هەوڵ و تێکۆشانی زیاتر هەیە، پێویستی بەکۆکردنەوەی هەوڵەکانە، پێویستی بەوەیە کەسەرجەم تاک، گروپ و پێکهاتەکان دەرفەتی زیاتریان بۆ بڕەخسێت بۆ خزمەتکردن. پێویستی بەسوود وەرگرتنە لەسەرجەم رێبازە فکری و سیاسیەکان، هەتا لەرێگەیانەوە بتوانین ئه و دۆخە چەقبەستووە تێپەڕ بکەین کە ئەمڕۆ کۆمەڵگاکەمان و کێشەکان رووبەرووی بوونەتەوە. له و قەناعەتەشدا بووین کە دەبێت هەوڵ و تواناکانمان کۆبکەینەوە و بیخەینە سەر یەک هەتا بتوانین جۆگەلە ئاسا، لەیەکگرتنمان رووبارێکی مەزن دروست بکەین و گوڕوتینێکی مەزن بدەینە تێکۆشانی دیموکراتی. لەسەر ئه و بنەمایە نزیکەی ساڵێکە لەهەوڵی چڕوپڕداین و لەدەرگای زۆر کەس و گروپ و لایەنماندا، سەبارەت بەقەیران و کێشەکان گفتوگۆی بەرفراوانمان ئەنجامدا و لەئەنجامدا رۆژی11-10-2014دەستێشخەری تەڤگەری ئازادیمان راگەیاند. پێش راگەیاندنی دەستپێشخەریەکە و دوای راگەیاندنیشی ژمارەیەکی بەرچاو لەکەسانی دڵسۆز و نیشتمانپەوەر و پەیوەندییان پێوە کردین و بەهەوڵی هەموو لایەک گەیشتینە ئەمڕۆ کە کۆنگرەی دامەزراندن ئەنجام دەدەین.
ئامادەبووانی بەرێز، ئەندامانی کۆنگرە...
دەستپێشخەری تەڤگەری ئازادی، لەپێناوی چەسپاندنی دەسکەوتەکانی گەلەکەمان لەباشوری کوردستان و ئێراقدا کار دەکات و خاوەنداری لەرەنج و خەباتی دەیان ساڵەی گەلە قارەمانەکەمان لەقۆناخە جیاجیاکاندا دەکات و لایەنە باشەکانی پەرەپێدەدات و دەیکاتە بەهای هەمیشەیی، لایەنە نەرێنی و کەم وکوڕتیەکانیشی بۆ خۆی دەکاتە پەند و ئەزموون و خۆی لێ بەدوور دەگرێت و هەوڵدەدات ئەڵتەرناتیڤی سەرکەوتویان بۆ بدۆزێتەوە.
دەستپێشخەری تەڤگەری ئازادی پەرلەمان، حکومەت، پێشمەرگە، پۆلیس، ئاسایش، دادگاگان و سەرجەم دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان و ئێراق بەبەرهەمی رەنج و تێکۆشانی گەل و خوێنی شەهیدان دەبینێ و هەوڵدەدات بیانکات بەدەزگای گەل و نیشتمان و باشتر رۆڵی خۆیان ببینن لەخزمەتکردنی گەل و نیشتماندا. هاوکات تێدەکۆشین بۆ ئەوەی سیاسەت و پرۆسەی سیاسی لەکاری نوخبە و دەستەبژێرێک رزگار بکات و کۆمەڵگا بگەیەنێتە ئاستێک کەسەرجەم تاکەکانی بەشدارییەکی چالاکیان هەبێت لەپرۆسەی سیاسیدا و کۆمەڵگایەکی سیاسی و چالاک بەرهەم بهێنێ. لەم پێناوەشدا هەوڵدەدات ئه و چەمکانە تێپەڕ بکات کە پرۆسەی سیاسی وەکو پرۆسەیەکی تایبەت بەنوخبەیەک و پارتە سیاسیەکان دەبینن. یان باوەڕیان بەهێز و توانای گەل نییە و هەمیشە چاویان لەچینی سەردەست و نوخبە لەکوردستاندا سیاسەت مەحاڵە.
دەستپێشخەری تەڤگەری ئازادی، باوەڕی بەپێکەوە ژیانی ئازادانەی گەلان هەیە و رێز لەفرەرەنگی و جیاوازییەکان دەگرێت، بەچەمکی یەکێتی جیاوازییەکان کاردەکات، نەک سڕینەوەی جیاوازییەکان، یان جیاوازی وەکو ناکۆکی و دژایەتی بینین. دۆزی گەلی کورد وەکو یەک دۆز دەبینێ و گەلی کوردیش وەکو یەک گەل دەبینێ، هەر بۆیە دۆزی کورد لەئێراق دابڕاو نابینێ لەدۆزی کورد لەئێران، تورکیا و سوریا و پێی وایە دەبێت هاوتەریبی یەکتر خەبات بۆ چارەسەری ئەم دۆزە بکرێت. لەم روانگەیەوە بۆ سەرجەم ماف و ئازادییەکانی گەلی عەرەب، تورکمان، ئاشورین کلدانی، سوریانی و ئەرمەنی، شیعە و سووننە و ئێزیدی، کاکەیی و سابئە و شەبەک و پێکهاتە ئاینی و ئاینزاییەکانیش تێدەکۆشێت.
دەستپێشخەری تەڤگەری ئازادی بەپێشەنگایەتی ژنان و گەنجان و بەشداری چالاکانەی سەرجەم چین و توێژە زەحمەتکێش و رەنجدەرەکان تێدەکۆشێت و کێشە سیاسی، کۆمەڵایەتی، ئابووری و جۆراوجۆرەکان تێکهەڵکێشی یەکتر دەبینێ و پێی وایە بەدابڕان لەیەکتر و پینەکردن ئەوکێشانە چارەسەر نابن؛ بەڵکو بەپرۆژەی هەمەلایەن و بەرفراوان ئه و کێشانە چارەسەر دەبن.
دەستێشخەری تەڤگەری ئازادی مۆدیلی هاوسەرۆکی و هاونوێنەرایەتی ژن و پیاو لەبەرێوەبەرایەتی خۆیدا بەباشترین و گونجاوترین مۆدیل دەزانێ، بۆ بەرێوەبردنی کاروخەبات؛ چونکە پێ وایە لەرێگەی ئەم مۆدیڵەوە چەمکی تاکڕەوی و ناوەندگەرایی کەم دەکرێتەوە و دەتوانرێت تێپەڕ بکرێت، هاوکات هاوسەنگی نێوان هەردوو رەگەزی ژن و پیاو لەبەرێوەبردن وبەشداریکردندا دروست دەکرێت و ژنان لەدەرەوەی سیاسەت و بەرێوەبەری نامێننەوە و دامەزراوەکانیش مۆرکیپیاویان لێ دەبێتەوە. بەمشێوەیە نمونەیەکی نوێ لەسیاسەت و بەرێوەبردندا نیشان دەدات.
ئەندامانی بەرێزی کۆنگرە...
تەڤگەری ئازادیوا بیرناکاتەوە کە مێژوو لەئێمەوە دەست پێدەکات، بەڵام پێ وایە کە دەتوانێت مۆرکی خۆی لەمێژووی کۆمەڵگا بدات. ئەم تەڤگەرە لەهەموو پێکهاتە و گروپ و لایەنێکی ئازادیخواز و دیموکراتخوازەکانەوە کەسانی تێکۆشەر بەشدارییان تێیدا کردووە. هەر بۆیە بەرێزەوە سەیری خەبات و تێکۆشانی سەرجەم ئه و کەس و گروپانە دەکات، میراسی ئەوان بەبەشێک لەمیراسی خۆی دەزانێت، بەڵام ئەم دەستپێشخەرییە نابێتە بەردەوام و درێژە پێدەری هیچ گروپ و لایەنێک بەتەنیا. لەخەبات و تێکۆشانیشیدا خاوەنی شێواز و رێبازی خۆی دەبێت. هەربۆیە پێویستە سەرجەم ئەندامانی ئەم تەڤگەرە بەم هەست و بەرپرسیارییەوە هەڵسوکەوت بکەن. ئێمەش وەکو ئه و کەسانەی کە لەکۆمیتەی ئامادەکاری و دەستپێشخەرییەکەدا خەباتمان کردووە، هەوڵمانداوە بەم بەرپرسیارییەوە هەڵسوکەوت بکەین. لەناو ئه و کەسانەی کە پەیوەندییان پێوە کردووین بۆ بەشداریکردن لەم دەستپێشخەرییەدا150کەسایەتیمان دیاری کرد بۆ بوونە ئەندام لەکۆنگرەی دامەزراندندا و هەوڵمانداوە پێوانەکانی تەڤگەرەکە رەچاو بکەین لەدیاری کردنی ئەندامەکاندا و بێگومان کەسان و تێکۆشەرانی زیاتر هەبوون کە شایستەی ئەوەن بەشداری ئەم کۆنگرەیە ببن، بەڵام بەهۆکاری جیاجیا هەرئەوەندە گونجاو بینرا و بێگومان خەباتی ئایندەی ئەم تەڤگەرە دەرفەت بۆ هەموو ئه و تێکۆشەرانە دروست دەکات کە رۆڵی خۆیان ببینن.
ئێمە وەکو کۆمیتەی ئامادەکاری دەستپێشخەرییەکە لەچوارچێوەی ئه و گفتوگۆیانەی بەرێوەمان بردووە، پەیماننامەیەکی ئامادەکردووە بۆ ئەوەی ئەم کۆنگرەیە تاوتۆی بکات و بڕیاری لێ بدات و ببێتە پەیماننامەی کاری ئەم تەڤگەرە و پرۆژە بڕیارێکیشمان ئامادەکردووە، بۆ ئەوەی ببێتە پرۆژەی کاروخەباتی ئەم تەڤگەرە لەدوو ساڵی ئایندەدا. هاوکاتی ئەمانە سەرجەم پێداویستیە ماددی و کردارییەکانی کۆنگرەکەمان ئامادەکردووە و لێرەدا ئێمە ئەرکی خۆمان تەواو دەکەین و داواتان لێ دەکەین کە دیوانی سەرۆکایەتی کۆنگرە هەڵبژێرن بۆ بەرێوەبردنی کاری کۆنگرە.
دووبارە هیوای سەرکەوتن بۆ کۆنگرە دەخوازین و دەڵێین سڵاوی لەگیانی پاکی سەرجەم شەهیدانی کوردستان، ئەوانەی بەگیانی خۆیان ئەمڕۆیان خولقاند، بەتایبەتیش سڵاو لەبەرخۆدانی کۆبانێ.
کۆمیتەی ئامادەکاری
کۆنگرەی دەستپێشخەری تەڤگەری ئازادی
17-10-2014
بڕیارەکانی
یەکەمین کۆنگرەی دامەزراندنی
تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان
(تەڤگەری ئازادی)
تەڤگەرەکەمان هەر لەگەڵ یەکەم هەنگاوی دامەزراندنیدا؛ لەپێناو جێبەجێکردنی ئەرکەکان و گەیشتن بە ئامانجەکانیدا لەیەکەم کۆنگرەیدا بەبڕیارەوە خۆی دەگەیەنێتە کارنامەیەکی هەمەلایەن و پرۆژەی جیاواز. لەم چوارچێوەیەدا هەم لەبواری رێکخستنیدا، هەمیش لەبوارە نەتەوەیی و نیشتمانییەکاندا، هەروەها لەبواری سیاسی، بەرگری، ئابووری، کۆمەڵایەتی، رۆشنبیریی، ژینگەپارێزی و بەڕێوەبەرێتییە خۆجێییەکان و خەبات و تێکۆشانی پێشەنگانەی ژنان و گەنجاندا؛ بڕیاری کرداری وەردەگرێت. لەسەر ئەم بنەمایە بەم بڕیارانەی خوارەوە یەکەم قۆناخی تێکۆشانی خۆمان دەستپیدەکەین:
یەکەم: لەبواری رێکخستنیدا
1 رێکخستنی (هەرێمەکان، شارەکان، شارۆچکەکان) کۆنفرانسی ساڵانەی خۆیان بەڕێوە ببەن و ئەنجوومەنی خۆیان ئاوابکەن.
2 تەڤگەری ژنان و تەڤگەری گەنجان لەپێناو خۆبەرێکخستنی خۆیاندا کۆنگرەی خۆیان بەڕێوە دەبەن.
3 ئاواکردنی کۆمینی جڤاکی لەهەموو ئه و شوێنانەی توانستی ئاواکردنی هەیە.
4 هەموو ئەندام و لایەنگرانی تەڤگەرەکەمان لەهەر چین و توێژێک و لەهەر کار و پیشەیەکدا بن، خۆیان بگەیەننە ئاستی رێکخستنی تایبەت بەخۆیان.
5 هەموو ئەندام و لایەنگرانی تەڤگەرەکەمان کە خاوەن پێکهاتەی جیاوازن، لەچوارچێوەی کۆنگرە و کۆنفرانسی خۆیاندا رێکخستنی تایبەت بەخۆیان ئاوا بکەن.
6 کردنەوەی ئەکادیمیایەکی پەروەردەیی لەئاستی ناوەندیدا.
7 کار و خەباتی راگەیاندنی بیستراو، بینراو و نووسراوی تەڤگەرەکەمان بگەیەنرێتە ئاستی دەزگاییبوون.
8 بۆ رێزگرتن لە شەهیدانی رێگای ئازادی کوردستان پەرتووکێک لەسەر ژیان و تێکۆشانی تەواوی شەهیدان ئامادە و چاپ بکرێت.
دووەم: لەبواری نەتەوەیی و نیشتمانیدا
بۆ ئەوەی گەلەکەمان لەئاستی نەتەوەیی و نیشتمانیدا ببێتە خاوەن دەزگا مەرجەعییەکانی خۆی و ستراتیژییەکی نەتەوەیی و نیشتمانی هاوبەش لەنێوان لایەنە سیاسییەکان هەبێت؛ پێویستە لایەنە سیاسییەکان بەرژەوەندی باڵای نەتەوەیی و نشتمانی بە بنەمای کار و خەباتیان وەربگرن و لەچوارچێوەی پەیماننامەیەکی نەتەوەیی نیشتمانی دیموکراتی بێنە لای یەک و بە ستراتیژی سیاسی هاوبەش تێکۆشان بکەن. هەروەها بۆ ئەوەی کێشەکانی باشووری کوردستان لەگەڵ دەسەڵاتی ناوەندی ئێراقدا چارەسەر بکرێت دەستوورێکی دیموکراتی بەمەرجێکی بنچینەیی دەبینین. بۆ چارەسەرکردنی پرسی هەموو ئه و ناوچە کوردستانییانەی نەگەڕاونەتەوە بۆ سەر هەرێمی کوردستان پرۆژەیەکی دیموکراتی پێویستە، کە راستینەی مێژوویی و جوگرافی و چاندی و دیموگرافی و بەیەکەوە ژیانی ئازادانەی گەلان بەبنچینە وەربگرێت. لەم پێناوەدا:
1 هەموو هەوڵێکمان بۆ بەستنی کۆنفرانسێکی نەتەوەیی تەرخان دەکەین. لەم چوارچێوەیەدا پرۆژەیەکی نەتەوەیی دیموکراتی ئامادە دەکەین.
2 پشتیوانی تەواو لە تێکۆشان و بەرخۆدانی گەلەکەمان و هەوڵە ئاشتیخوازییەکان بۆ چارەسەری دیموکراتیانەی پرسی کورد لەپارچەکانی دیکەی کوردستان دەکەین.
3 بەهەموو شێوەیەک پشتیوانی لە بەرگری و بەرخۆدانی شکۆمەندانەی پێشمەرگە و شەڕڤان و گەریلا گیانبازەکانی کوردستان دەکەین کە دژ بە هێرشە دڕندەییەکانی چەتەکانی داعش و ئەوانەش کە پشتیوانی و هاوکاری ئه و گروپە سەرلێشێواوانە دەکەن لەسەنگەری کەرامەت و بەرگریکردن دان. بەتایبەتی بەرخۆدانی گەلەکەمان و شەڕڤانە بوێرەکانی یەپەگە و یەپەژە لە کۆبانێ و تەواوی رۆژئاوای کوردستا،ن کە ئیدی بۆتە ناسنامەی بەرخۆدانڤانێتی گەلی کوردستان لەجیهاندا.
4 پرۆژەیەکی دەستووری بۆ ئێراقێکی کۆنفیدراڵی دیموکراتی ئامادە دەکەین کە ماف و ئازادی گەلی کوردستان و گەلانی دیکەی ئێراق مسۆگەر بکات.
5 پرۆژەیەکی دیموکراتی بۆ چارەسەری پرسی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان (زوممار، شەنگال، کەرکوک، دووزخورماتوو، خانەقین، بەدرە، جەسسان، زرباتیە...هتد) ئامادە دەکەین.
6 کار بۆ ئازادی هەموو زیندانیانی سیاسی کوردستان لە زیندانەکان و ئاشکراکردنی چارەنووسی هەموو ئەوانەی بەهۆکاری سیاسی و لەشەڕە ناوخۆییەکاندا بێسەروشوێن کراون دەکەین.
سێیەم: لەبواری سیاسەتی دیموکراتیدا
لەپێناو بونیادنانی سیستەمێکی سیاسی جڤاکی دیموکراتیدا پەرەدان بە سیاسەتی دیموکراتی و تێکۆشانی جەماوەرییانە و بەدەزگاییبوونی دیموکراتی پێداویستی سەرەکیین. لەم پێناوەدا:
1 خەباتی ئۆپۆزسیۆنبوونی رادیکاڵانەی دیموکراتی تەڤگەرەکەمان لەسەر بنەمای ئۆپۆزسیۆنێتی پۆزەتیڤ دەستپێدەکەین و لە بەرەی گەل و ئازادیخوازان و دیموکراتیخوازاندا تێکۆشانمان بەرەوپێشەوە دەبەین.
2 کار بۆ پێشخستنی بەرەیەکی نەتەوەیی دیموکراتی لە کەسێتی ئازادیخواز، لایەنە سیاسییە دیموکراتیخوازەکان و رێکخراوە جڤاکییەکان دەکەین.
3 بەشداری لەهەر کۆڕبەندێکی سیاسی دەکەین کە بەرژەوەندییە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانی گەلی کوردستان بە بنەما وەربگرێت.
4 بۆئەوەی تێگەیشتنێکی راست و دیموکراتیانە بۆ رۆڵی ئایین و ئایینزا و تەریقەتەکان لەسەر تاک و کۆمەڵگادا بێتەدی و مەترسییەکانی هەموو جۆرە توندڕەوی و دەمارگیرییەکی ئایینی و ئایینزایی رێگیریی لێبکرێت پرۆژە و هەوڵ و تێکۆشانی دیموکراتیانەمان پەرەپێدەدەین.
چوارەم: لەبواری مافپەروەری و دەستووریدا
تا دەستوور و یاساکان لە زیهنییەتی دەسەڵاتخوازێتی و پاوانخوازی پاک نەکرێنەوە و بە زهنییەتی دیموکراتی و بەها ئەخلاقییەکان دانەڕێژرێن ناتوانرێت رۆڵیان لە پاراستنی ماف و ئازادییەکان و دادپەروەری و یەکسانی هەبێت. لەم پێناوەدا:
1 لەپێناو داڕشتنی دەستوورێکی دیموکراتی پرۆژەیەکی دەستووری پێشکەش بە رای گشتی کوردستان و پەرلەمانی هەرێم دەکەین.
2 لەپێناو پێشخستنی هوشیاری مافپەروەری دیموکراتی و چارەسەری پرسە یاسایی و دەستوورییەکاندا کۆنفڕانسێکی مافپەروەری سازدەکەین.
پێنجەم: لەبواری بەرگری خۆییدا
بەرگری خۆیی لەهەبوون و ماف و ئازادییەکانی گەلی کوردستان و هەبوونی ئیرادە و هێزی خۆیی بەرگریخوازی مافێکی بنچینەیی هەر کەس و دەستە و جڤاکێکە و دەستبەردان لەم مافە گەورەترین پێشێلکارییە. بەرگری رەواش بەشێکی بەرگری خۆییە. پێشخستنی هوشیاری بەرگری خۆیی و رەوا و رێکخستەکردنی جڤاک لەسەر ئاستی هەموو گوند، کۆڵان و گەڕەک و شار و شارۆچکە و هەرێمەکان و تەواوی باشووری کوردستان و دابینکردنی پێداویستییەکانی بەرگریکردن ئەرکێکی بنچینەییمانە. لەم پێناوەدا:
1 لەچوارچێوەی پرۆژەیەکی نەتەوەیی و نیشتمانیدا هەوڵدەدەین گەل لەهەموو هەرێم و شار و لادێکانیدا خاوەن هێزی خۆیی بەرگریکردن بێت.
2 بۆئەوەی هێزی پێشمەرگە، ئاسایش، دەزگای هەواڵگری، پۆلیس و سەرجەم دەزگاکانی تر ببنە دەزگای هەموو وڵات خەبات دەکەین تاکو ئه و دەزگایانە لەسەر بنەمای وڵاتپارێزی سەرلەنوێ دروستبکرێنەوە.
3 کاردەکەین بۆ وەدەرنانی هەموو هێزە سەربازی و دەزگا هەواڵگرییەکانی دەوڵەتان و ئه و دەزگایانەی بەناوی دیکەوە دامەزراون و زیان بە ئاسایشی نەتەوەیی و نیشتمانیمان دەگەیەنن.
شەشەم: لەبواری ئابووری و کارگێڕییدا
بۆئەوەی تاک و کۆمەڵگای کوردستان بەرهەمهێن و خۆبژێو بن، پێشخستنی هوشیاری ئابووری هەرەوەزکاری ژینگەپارێزی و پەرەدان بە ئابووری هەرەوەزکاری بنەمای سەرەکییە. هەروەها پێشخستنی سیستەمی کۆنفیدراڵی دیموکراتی و خۆبەڕێوەبەرێتی دیموکراتی کۆتایی بە ناوەندگەرایی و پاوانخوازی دێنێت. لەم پێناوەدا:
1 لەچوارچێوەی کۆنفرانسێکی گشتیدا پرۆژەیەک بۆ بنبڕکردنی گەندەڵی ئامادە دەکەین. لەهەر هەرێم و شارێکیشدا کۆنفرانسی تایبەت بە پرسی گەندەڵی بەڕێوە دەبەین.
2 کار بۆ سەرلەنوێ رێکخستنەوەی سیستەمی کارگێڕی لە باشووری کوردستان و ئێراق دەکەین کە کۆنفیدراڵی دیموکراتی و خۆبەڕێوەبەرێتی دیموکراتی بەبنەما وەربگیرێت و ناوەندێتی کەم بکاتەوە، سنوورە کارگێڕییەکان بەگوێرەی هاوسەنگی و راستینەی دیموگرافی دانیشتوان رێکبخرێنەوە.
3 کۆمەڵەی هەرەوەزکاری لەئاستی هەرێم و شار و شارۆچکە و لادێکاندا ئاوا دەکەین و لەبەرامبەر بە هەموو پرۆژە ئابوورییە پاوانخوازییەکان تێکۆشان دەکەین.
4 کار بۆ خۆماڵیکردن و بە نیشتمانیکردنی سامانی نەوت و گاز و سەرجەم وزە و کانە سروشتییەکان و هەموو بوارەکانی بەرهەمهێنان و وەبەرهێنان، تەندروستی، خوێندن و گەیاندن دەکەین.
5 بۆ چارەسەرکردنی کێشەی زەویە کشتوکاڵی و موڵکدارییەکان و گەڕاندنەوەی مافی موڵکێتی بۆ جوتیاران پرۆژەیەکی چاکسازی کشتوکاڵی ئامادە دەکەین.
6 کاری جددی بۆ ئاوەدانکردنەوەی گوندەکان و گەڕانەوە بۆ گوندەکان دەکەین و لەبواری کشتوکاڵی و ئاژەڵداریدا دەبینە خاوەن پرۆژەی هەرەوەزکاری.
7 کار بۆ گەڕاندنەوەی سەرجەم موڵک و سامانە گشتییەکانی گەل و وڵات دەکەین کە دەستیان بەسەردا گیراوە و کراون بە موڵکی شەخسی یان حزبی.
حەوتەم: لەبواری کۆمەڵایەتیدا
بونیادنان و پێشخستنی هەر کۆمەڵگایەکی دیموکرات، ئازاد، دادپەوەر و یەکسان هوشیاری و لەسەر بناخەی رێکخستەبوون و تێکۆشانی سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگا دێتەدی. لەم پێناوەدا:
1 بۆئەوەی بێکاری نەمێنێت و ژیان و مافەکانی کرێکار و رەنجدەران بپارێزرێن تێکۆشان دەکەین و بە پێویستییەکی گرنگی دەبینین کە یاسای مسۆگەری کۆمەڵایەتی و تەندروستی (الچمان الاجتماعی و الصحی) بۆ هەموو کەسێک لەهەر تەمەنێکدا بێت دابڕێژرێت و جێبەجێ ببێت.
2 کار بۆ بەدیهێنانی پرۆژەی پەروەردەی جڤاکی دیموکراتی لەئاستی هەرێم و شار و گەڕەک و لادێکاندا دەکەین.
3 کار بۆ پاراستنی ژیان و تەندروستی منداڵان و جێگیرکردنی سیستەمێکی پەروەردەیی پێشکەوتوو لە دایەنگە و باخچەی منداڵان و خوێندگای سەرەتایی و نەشونمای سروستیانەی منداڵان دەکەین و رێگیری لەهەموو جۆرە کارپێکردنێکی منداڵان دەکەین.
4. کار بۆ مسۆگەرکردنی ژیان و تەندروستی پیر و پەککەوتە و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دەکەین و ئەزموون و توانستەکانیان بەهەند وەردەگرین.
5 کار بۆ گۆڕینی سیستەمی تەندروستی و دابینکردنی بیمەی تەندروستی بەگوێرەی پێوەری سەردەمیانە دەکەین.
6 بۆ نەهێشتنی کرێچێتی و کێشەی نیشتەجێبوون پەرە بە پرۆژە هەرەوەزییەکان دەدەین.
7 بۆئەوەی ژیان و کەرامەتی هەموو ئەوانەی ئاوارەی باشووری کوردستان بوون بپارێزرێت و لەهەمانکاتدا رێژەی ئاوارەکان کاریگەری نەرێنی لەسەر سروشتی دیموگرافی و چاندی و پێکهاتەی نەتەوەیی کۆمەڵگا نەکات و کەمترین قورسایی ئابووری و کۆمەڵایەتی و سیاسی بەسەر کۆمەڵگادا هەبێت، کاری جددی دەکەین و پرۆژەی تایبەت ئامادە دەکەین.
هەشتەم: لەبواری پەروەردە و فێرکاری (خوێندن)دا
پەروەردە و فێرکاری پرۆسەیەکی گرنگی کۆمەڵگابوون و دیموکراتیزەبوونە، پێشکەوتن و گەشەکردنی هەر وڵات و کۆمەڵگایەک بەندە بەئاستی پێشکەوتوویی سیستەمی پەروەردە و فێرکارییەکەیەوە. لەم پێناوەدا:
1 بەهەماهەنگی لەگەڵ کەس و دەزگای شارەزا کار بۆ پرۆژەی ئاواکردنی سیستەمێکی هاوچەرخی پەروەردەیی و فێرکاری دەکەین کە راستینەی نەتەوەیی و نیشتمانی و پرەنسیپەکانی ئازادی و دیموکراتی بە بنەما وەربگرێت.
2 بە ئامانجی ئاواکردنی سیستەمێکی پێشکەوتووی بواری پەروەردە و فێرکاریدا؛ کار بۆ زیادکردنی بودجەی بواری پەروەردە و فێرکردن دەکەین، کە لە(10%)ی کۆی بودجەی گشتی ساڵانە کەمتر نەبێت.
نۆیەم: لەبواری چاند و هونەریدا
چاندی دیموکراتی و هونەری ئازاد بناخەی کۆمەڵگایەکی ئەخلاقی و سیاسییە. بۆیە پاراستنی زمان و شێوەزارە زگماکییەکانی جڤاکی کوردستان و پەرەپێدانی چاندی جڤاکی دیموکراتی و هونەر و ئەدەبیاتی ئازادیخواز لە ئەرکە بنچینەییەکانمانە. لەم پێناوەدا:
1 لەبەرامبەر بە هەموو ئه و شاڵاوە چاندی و راگەیاندنییەی کە بەئامانجی سڕینەوە و قڕکردنی ناسنامەی چاندی گەلەکەمان بەڕێوە دەبرێن تێکۆشانی جددی و هەمەلایەنە دەکەین.
2 لەهەموو هەرێم و شار و لادێکاندا دەزگای جڤاکی بۆ کار و خەباتی چاندی و هونەری دابمەزرێنرێت.
3 کۆنفڕانسێکی تایبەت بە پاراستنی زمان و شێوەزارەکانی کوردستان بەڕێوە دەبەین.
4 کۆنفڕانسێک بۆ بەرگریکردن لە چاند و هونەری رەسەنی کوردستان رێکدەخەین.
5 هەڵمەتی تایبەت بۆ پاراستنی شوێنەوارەکانی کوردستان و کەلەپوور و فۆلکلۆری کوردەواری و گەلانی دیکەی کوردستان بەڕێوە دەبەین.
6 ساڵانە میهرەجانی چاندە جیاوازەکانی کوردستان بەڕێوە دەبەین.
دەیەم: لەبواری ژینگەپارێزی و شارەوانی دیموکراتیدا
ژینگەپارێزی و خۆبەڕێوەبەرییە خۆجێی و دیموکراتییەکان دوو ستوندی بنچینەیی بونیادنانی سیستەمی جڤاکی دیموکراتیین. بۆیە پێشخستنی هوشیاری ژینگەپارێزی، بەدامودەزگابوونی سیستەمی دیموکراتی لەئاستی جڤاکیدا، مۆدێلی شارەداری دیموکراتی ژینگەپارێز، هاوسەنگی لەنێوان گوند شار و دا لە ئەرکە بنچینەییەکانمانە. لەم پێناوەدا:
1 کار بۆ سەوزایاییکردنی ژینگەی وڵات دەکەین، بەتایبەتی شوێنی نیشتەجێبوون، کە ‌رێژەی رووبەری سەوزاییەکەی کەمتر نەبێت لە(20%)ی کۆی رووبەری شوێنی نیشتەجێبوون.
2 سەبارەت بە هوشیاری ژینگەیی و مۆدێلی شارەوانی دیموکراتی کۆنفرانسێک رێکدەخەین و پرۆژەی شارەوانی دیموکراتی ئامادە دەکەین.
یازدەهەم: لەبواری ماف و ئازادییەکانی ژناندا
1 لەپێناو رزگارکردنی هەموو ئه و ژنانەی گروپی چەتەکانی داعش رفاندوونی تێکۆشانی هەمەلایەنە بەڕێوەدەبەین.
2 لەپێناو بەرگریکردن لە ژیان و کەرامەتی ئاوارەکان بەگشتی و ژنان و منداڵان بەتایبەتی تێکۆشانی هەمەلایەنە بەڕێوەدەبەین.
3 چەند پرۆژەیەکی تایبەت سەبارەت بە دۆخی ژنان ئامادە دەکەین لەوانە: پرۆژە یاسای هەموارکردنەوەی ئه و یاسانەی کەوا جیاکاری نەرێنی رەگەزیان بە بنچینە وەرگرتووە، وەک: یاسای باری کەسێتی، یاسای سزادان، یاسای کار و یاسای دژ بە لەشفرۆشی. پرۆژە یاسایەک سەبارەت بە ژنکوژی و بڕینەوەی سزای هەتاهەتایی بۆ هەر ژنکوژێک، بەمەرجێک هیچ لێبوردنێکی گشتی و تایبەت نەیگرێتەوە. پرۆژە یاسایەک بۆ چەسپاندنی رێژەیەک کە کەمتر نەبێت لە %40 بۆ ژنان لەسەرجەم کاروباری دەزگاکانی هەرێمدا. پرۆژە یاسایەک بۆئەوەی لەهەموو دامەزراوەکاندا سەرۆک یان جێگرەکەی ژن بێت، یاخود سیستەمی هاوسەرۆکی پەیڕه و بکرێت.
دوازدەم: لەبواری کار و خەباتی گەنجاندا
دەستپێکردنی هەر چەشنە گۆڕانکارییەک پێویستی بە بەرپاکردنی شۆڕشێکی زیهنی و ویژدانی و گۆڕانکاری لە کەسێتیدا هەیە. ئەمەش بە سیستەمێکی دیموکراتی پەروەردەی جڤاکی هەیە و لەسەرووی هەموویانەوە بەپێشەنگایەتی گەنجان دێتەدی. لەم پێناوەدا:
1 ئەکادیمیایەکی سیاسی جڤاکی تایبەت بە گەنجان ئاوادەکەین.
2 بۆ نەهێشتنی هەژاری، بێکاری، مشەخۆری و تەشەنەسەندنی ماددە هۆشبەرەکان؛ لەنێو کۆمەڵگا بەگشتی و لەنێو ریزەکانی گەنجاندا بەتایبەتی، تێکۆشانی جددی دەکەین و لەهەموو ئاست و شوێنێکیشدا کۆمەڵەی هەرەوەزی ئاوادەکەین.
3 بۆ پێشخستنی توانست و بەهرەی گەنجان لە بوارەکانی سیاسەتی دیموکراتی، چاند و هونەر، وەرزش و بوارەکانی دیکەی ژیاندا رێکخستنی پێویست پێشبخرێت.
4. بۆ پێشەنگایەتیکردنی گەنجان لە بەرگریکردن لە گەل و وڵاتدا لەچوارچێوەی بەرگری خۆیی و رەوادا هوشیاری بەرگریکردن و خۆرێکخستەکردنی گەنجان لە ئاستی هەرێم و شار و لادێکاندا بەبنچینە وەردەگرین.
پەسندکراوی
یەکەمین کۆنگرەی دامەزراندنی
تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان
17-10-2014
سلێمانی
بەلاغی کۆتایی
یەکەمین کۆنگرەی دامەزراندنی
تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان
ئێمە وەک کۆمەڵێک کەسێتی سیاسی، رۆشنبیری و کۆمەڵایەتی، رێکخراوی کۆمەڵایەتی و پارتی سیاسی دوای ئەوەی لە رێکەوتی 11ی تشرینی یەکەمی 2014دا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا و بەئامادەبوونی دەیان کەسێتی سیاسی و رۆشنبیری دەستپێشخەرییەکمان بەناوی دەستپێشخەری تەڤگەری ئازادی راگەیاند، لەرێکەوتی 17ی هەمان مانگیشدا بەئامادەبوونی 151 ئەندامی جڤاتی گشتی، وەک نوێنەری سەرجەم شار و شارۆچکەکانی باشووری کوردستان، لەژێر دروشمی لەپێناو تاکێکی ئازاد و کۆمەڵگایەکی دیموکراتدا یەکەمین کۆنگرەی دامەزراندنمان لە سلێمانی بەڕێوەبرد و لەکۆنگرەدا بەکۆی دەنگ بڕیاری دامەزراندنی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستانمان دا. لە کۆنگرەکەدا جڤاتی گشتی بەچڕوپری رەوشی جیهان و رۆژهەڵاتی ناوین بە گشتی و دۆخی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووری و پەروەردەیی و رۆشنبیری و بەرگری و بوارەکانی دیکەی ژیانی کۆمەڵگای باشووری کوردستان و ئێراقی تاوتوێکرد و گەیشتە چەند ئەنجام و بڕیارێکی گرنگ. هەروەها دوای پەسندکردنی پەیماننامەی تەڤگەری ئازادی و پرۆژە بڕیارەکان، لەهەڵبژاردنێکی دیموکراتیانەدا هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی هەر یەک لە بەڕێزانشیلان شاکر و محەمەد عەبدوڵڵا و دەستەیەکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی لە 15 ئەندامی کۆنگرە هەڵبژێردران.
لەدایکبوونی تەڤگەرەکەمان لەکاتێکدایە کە لەچوارچێوەی پیلانگێڕییەکی دژە کورد و کوردستاندا گروپی چەتەکانی داعش بە پشتیوانی و هاوکارییەکی گەورەی دەوڵەتی داگیرکاری تورکیا و چەندین دەوڵەت و هێزی جیهانی و ناوچەیی دیکە پەلامارێکی داگیرکارانەی کوردستانیان دەستپێکردووە و بەهەموو دڕندەییەکەوە لەهەوڵی قڕکردنی گەلی کوردستان دان. گەلی کوردستانیش لەهەموو ئاستەکاندا، بەتایبەتی لە باشوور و رۆژئاوای کوردستاندا؛ پێشمەرگە و شەڕڤان و گەریلا دلێرەکانی کوردستان بەرگری و بەرخۆدانێکی مێژوویی و نەوازەیان نواندووە، بەتایبەتی لە کۆبانێدا گەل و شەڕڤانەکانی یەپەگە و یەپەژە بەرخۆدانێکیان نواندووە کە لەهەموو مێژووی مرۆڤایەتیدا نموونەیەکی نەوازەیە. بۆیە کۆبانێ ئیتر مێژووێکی پڕشنگداری تۆمار کرد و داهاتووێکی شکۆداریشی بۆ گەلەکەمان مسۆگەر کرد. ئیدی بەرخۆدانی کۆبانێ بۆتە سیمبۆلی بەرخۆدانی گەلی کوردستان و تەواوی مرۆڤایەتی، سیمبۆلی بەرگریکردن لە کەرامەت و ژیانی ئازادانەی گەلی کوردستان. ئەمەش ئەرکی ئێمەی لەبەرامبەر بە ئەرکە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانی تەڤگەرەکەمانی روونتر و مەزنتر کردووە.
هەروەها دامەزراندنی تەڤگەرەکەمان تەڤگەری ئازادی لەکاتێکدایە کە سیستەمی باڵادەستی جیهانی لەنێو گێژاوێکی قووڵی بونیادی دایە و تەواوی کۆمەڵگاکانی مرۆڤایەتیشی پەلکێشی ئه و گێژاوە هەمەلایەنە کردووە، لەپێناو لەسەرپێ مانەوەی خۆیشیدا کەوتۆتە نێو ململانێ و جەنگێکی خوێناوی جیهانییەوە و ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوینیشی کردۆتە چەقی ئه و ململانێ و جەنگە. کوردستان و هەر چوار دەوڵەتی باڵادەستی سەر کوردستانیش وەک ناوەندی ئەم ناوچەیە بوونەتە گۆڕەپانی سەرەکی یەکلاییکردنەوەی ململانێ و جەنگەکان. بەمەش کاریگەری تەواوی ململانێ و جەنگە جیهانی و ناوچەیی و هەرێمییەکان راستەوخۆ کاریگەری هەمەلایەنەی بەسەر کوردستان و ئه و دەوڵەتە قەوارەپارێزانەدا هەیە.
باشووری کوردستانیش وەک بەشێکی کوردستان و لەسنووری ئێراقدا گۆڕەپانێکی گرنگی ئەم دۆخە گێژاوییەیە و کاریگەری راستەوخۆی جیهان و ناوچەکەی بەسەرەوەیە. تەنانەت هەم بۆتە گۆڕەپانێکی سەرەکی و هەمیش بۆتە بەشێک لە ململانێ و جەنگی نێوان جەمسەر و رەوتە ململانێکار و ناکۆکەکان. وێڕای 23 ساڵ ئەزموونی دەسەڵاتدارێتی لە هەرێمدا، کەچی لە ئاستی سیستەمی دەسەڵاتدارێتی و دۆخی کۆمەڵایەتیدا لەنێو گێژاوێکی قووڵ و بەرفراوان دایە و ئیتر سیستەمی دەسەڵاتدارێتی و کۆمەڵگا بۆتە سیستەمی قەیران و بەڕێوەبردنی قەیرانەکان. ئەمەش لەگەڵ خۆیدا زەمینەی گۆڕانکارییەکی بنچینەیی گەورەی لەهەناوی خۆیدا هەڵگرتووە.
ئێمە لە کۆنگرەکەماندا؛ گەیشتینە ئه و راستییەی کە هەرچەندە ناڕەزاییە جەماوەرییەکان لەبەرامبەر بەم دۆخەدا تادێت زیاتر و چڕتر دەبێتەوە، بەڵام دەسەڵات بەهۆی تایبەتمەندییە قۆرخکارییەکەیەوە هێشتا بێباکە لە وەڵامی ئەرێنیانەی ناڕەزاییە جەماوەرییەکان. بەمەش دەسەڵات لەبری بوون بە هێزی چارەسەرکردنی ئه و دۆخە گێژاوییەی کە خۆی و کۆمەڵگاشی تێخستووە، بۆتە سەرچاوەی کێشە و قەیرانەکان و لەهەوڵەکانی بۆ رزگاربوون لەم دۆخەدا بەبنبەستی گەیشتووە. هێز و لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان بەهۆی مەیلی دەسەڵاتخوازێتی و نەبوونی ستراتیژ و بەرنامەیەکی چارەسەرئامێز بۆ کێشە و قەیرانەکان نەیانتوانیوە ببنە هێزی چارەسەری و لەگەڵ یەکەم هەنگاوی بەشداربوونیان لە دەسەڵاتدا بوونە هێزی یەدەگی دەسەڵات و ئه و وزە و پشتیوانییە جەماوەرییەی بەدەستیان هێنابوو، خستیانە خزمەت ئیدارەکردنی کێشە و قەیرانەکان نەک چارەسەرکردنیان. بەمەش ئۆپۆزسیۆنی دەسەڵاتخواز ناڕەزاییەکان و هیوا و داخوازییەکانی کۆمەڵگای وەک پەیژەیەک بۆ گەیشتن بە دەسەڵات بەکارهێنا و دۆخێکی بێ ئۆپۆزسیۆنی لەناو پەرلەماندا هێنایەکایەوە. بەڵام ئەمە نە بەواتای چارەسەرکردنی کێشە و قەیرانەکان دێت و نە ناڕەزایی و هیوا و داخوازییەکانی کۆمەڵگاش کۆتاییان پێدێت. بۆیە کۆمەڵگا، لەسەرووی هەموویانەوە چین و توێژە هەژار و رەنجدەرەکان، تا گەیشتن بە ماف و ئازادییەکانی خۆیان دەستبەرداری تێکۆشانی خۆیان نابن و بەردەوام لەنێو لێگەڕینی چارەسەری دان و لەمیانەی چالاکییە ناڕەزاییەکانییەوە هێزی نوێی گۆڕانکاری و وەرچەرخان و توانستی چارەسەری دەئافرێنن.
لەسەر ئەم بنەمایە؛ تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان کە بزووتنەوەیەکی نوێی جڤاکی سیاسی خاوەن جیهانبینی و رێبازی وەرچەرخانی دیموکراتیانەیە لەپێناو وەڵامدانەوەیەکی راستی ئەم دۆخە دژوارەی کە ئێستا لە باشووری کوردستاندا دەگوزەرێت لەدایک بووە و بەم ئامانجەشەوە تێکۆشانی خۆی دەستپێدەکات. مسۆگەر تەڤگەرەکەمان خۆی بە جێگرەوە یان دژبەری هیچ پارت و لایەنێکی سیاسی دیاریکراو نابینێت. بەڵام بە رۆح و فیکرێکی ئۆپۆزسیۆنی رادیکاڵ و پۆزەتیڤ کار و خەباتی خۆی بەڕێوە دەبات، بۆئەوەی ببێتە هێزی چارەسەری کێشە و قەیرانەکان و بەشدارێکی چالاک و کاریگەر لە بونیادنانی سیستەمێکی سیاسی جڤاکی دیموکراتی. سەبارەت بە پرسە زیهنی، سیاسی، جڤاکی، چاندی و ئابوورییەکانی کۆمەڵگاش پرۆژە و خەباتی چارەسەرئامێزی خۆی دەبێت.
لەیەکەمین کۆنگرەی جڤاتی گشتی تەڤگەری ئازادیدا لەمیانەی گفتوگۆیەکی کراوە و ئازادانەدا بەشێوەیەکی روون جیهانبینی و رێبازی کار و خەباتی تەڤگەرەکەمان و ئەرک و ئامانجەکانی دەستنیشان کرد و مۆدیلێکی نوێی رێکخستنی دامەزراند. لە کۆنگرەدا رێبازی کار و خەباتی تەڤگەری ئازادیمان دەستنیشان بوو، کە بە پێشەنگایەتی ژنان و گەنجانی ئازادیخوازە و بەشداری ژنان لەهەموو بوار و ئاستەکانی تێکۆشاندا لەسەر بنەمای بەشداری هاوبەش و یەکسان دەبێت و سیستەمی هاوسەرۆکایەتی بنەمایەکی سەرەکی بەڕێوەبردنی کار و خەباتمانە. هەروەها دیموکراتیزەکردنی تاک و جڤاک بۆ گۆڕان و وەرچەرخانی دیموکراتی شێوازی بنچینەییمان دەبێت. لەئاستی هەرێم و شار و شارۆچکە و گوندەکانیشدا سیستەمی ئەنجوومەنەکان بەبنەما وەردەگرین.
هەروەها سەبارەت بە دۆخی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی و کولتووری و بەرگری خۆیی لەئاستی نەتەوەیی و نیشتمانی و دیموکراتی و خزمەتگوزاریدا چەندین بڕیاری گرنگی وەرگرت، گرنگترینیان ئەمانەن:
یەکەم: لەبواری نەتەوەیی و نیشتمانیدا
1. لەپێناو یەکێتی و یەکگرتنەوەی جڤاک و خاکی کوردستاندا کۆنفیدراڵی دیموکراتی کوردستان بەئامانجی ستراتیژی خۆی دەبینێت.
2.هەموو هەوڵێکمان بۆ بەستنی کۆنفرانسێکی نەتەوەیی تەرخان دەکەین. لەم چوارچێوەیەدا پرۆژەیەکی نەتەوەیی دیموکراتی ئامادە دەکەین و پشتیوانی تەواو لە تێکۆشان و بەرخۆدانی گەلەکەمان و هەوڵە ئاشتیخوازییەکان بۆ چارەسەری دیموکراتیانەی پرسی کورد لەپارچەکانی دیکەی کوردستان دەکەین.
3. پرۆژەیەکی دەستووری بۆ ئێراقێکی کۆنفیدراڵی دیموکراتی ئامادە دەکەین کە ماف و ئازادی گەلی کوردستان و گەلانی دیکەی ئێراق مسۆگەر بکات.
4 پرۆژەیەکی دیموکراتی بۆ چارەسەری پرسی هەموو ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم ئامادە دەکەین.
5 لەچوارچێوەی پرۆژەی نەتەوەیی و نیشتمانیدا خەباتی جددی و هەمەلانە بۆ پاراستنی زمان و شێوەزارەکان و شوێنەوار و کەلەپوور و فۆلکلۆری کوردەواری و گەلانی دیکەی کوردستان دەکەین.
6 بەهەموو شێوەیەک پشتیوانی لە بەرگری و بەرخۆدانی شکۆمەندانەی پێشمەرگە و شەڕڤان و گەریلا گیانبازییەکانی کوردستان دەکەین کە دژ بە هێرشە دڕندەییەکانی چەتەکانی داعش و ئەوانەش کە پشتیوانی و هاوکاری ئه و گروپە سەرلێشێواوانە دەکەن لەسەنگەری کەرامەت و بەرگریکردن دان. بەتایبەتی بەرخۆدانی گەلەکەمان و شەڕڤانە بوێرەکانی یەپەگە و یەپەژە لە کۆبانێ و تەواوی رۆژئاوای کوردستان کە ئیدی بۆتە ناسنامەی بەرخۆدانڤانێتی گەلی کوردستان لەجیهاندا.
7 لەپێناو تێگەیشتنێکی راست و دیموکراتیانە بۆ رۆڵی ئایین و ئایینزا و تەریقەتەکان لەسەر تاک و کۆمەڵگادا بێتەدی و مەترسییەکانی هەموو جۆرە توندڕەوی و دەمارگیرییەکی ئایینی و ئایینزایی رێگیریی لێبکرێت پرۆژە و هەوڵ و تێکۆشانی دیموکراتیانەمان پەرەپێدەدەین.
دووەم: لەبواری سیاسەتی دیموکراتیدا
1 خەباتی ئۆپۆزسیۆنبوونی رادیکاڵانەی دیموکراتی تەڤگەرەکەمان لەسەر بنەمای ئۆپۆزسیۆنێتی پۆزەتیڤ دەستپێدەکەین و لە بەرەی گەل و ئازادیخوازان و دیموکراتیخوازاندا تێکۆشانمان بەرەوپێشەوە دەبەین.
2 کار بۆ پێشخستنی بەرەیەکی نەتەوەیی دیموکراتی لە کەسێتی ئازادیخواز، لایەنە سیاسییە دیموکراتیخوازەکان و رێکخراوە جڤاکییەکان دەکەین.
3 لەپێناو داڕشتنی دەستوورێکی دیموکراتیدا پرۆژەیەکی دەستووری پێشکەش بە رای گشتی کوردستان و پەرلەمانی هەرێم دەکەین.
4 کار بۆ وەدەرنانی هەموو هێزە سەربازی و دەزگا هەواڵگرییەکانی دەوڵەتان و ئه و دەزگایانەی بەناوی دیکەوە دامەزراون دەکەین کە زیان بە ئاسایشی نەتەوەیی و نیشتمانیمان دەگەیەنن.
5 لەچوارچێوەی پرۆژەیەکی نەتەوەیی و نیشتمانیدا هەوڵدەدەین گەل لەهەموو هەرێم و شار و لادێکانیدا خاوەن هێزی خۆیی بەرگریکردن بێت.
6 بۆئەوەی هێزی پێشمەرگە، ئاسایش، دەزگای هەواڵگری، پۆلیس و سەرجەم دەزگاکانی تر ببنە دەزگای هەموو وڵات خەبات دەکەین تاکو ئه و دەزگایانە سەرلەنوێ دروستبکرێنەوە.
سێیەم: لەبواری ئابووری و کارگێڕییدا
1 بۆ بنبڕکردنی گەندەڵی لەهەموو کایەکانی سیستەمی سیاسی و کارگێڕیدا پرۆژە و خەباتی کرداری و جەماوەری پەرەپێدەدەین.
2 کار بۆ سەرلەنوێ رێکخستنەوەی سیستەمی کارگێڕی لە باشووری کوردستان و ئێراق دەکەین کە سیستەمی کۆنفیدراڵی دیموکراتی و خۆبەڕێوەبەرێتی دیموکراتی بەبنەما وەربگیرێت و ناوەندێتی کەم بکاتەوە، سنوورە کارگێڕییەکان بەگوێرەی هاوسەنگی و راستینەی دیموگرافی دانیشتوان رێکبخرێنەوە.
3 لەبەرامبەر بە هەموو پرۆژە ئابوورییە پاوانخوازییە چەوسێنەرەکان تێکۆشان دەکەین.
4 کار بۆ خۆماڵیکردن و بە نیشتمانیکردنی سامانی نەوت و گاز و سەرجەم وزە و کانە سروشتییەکان و هەموو بوارەکانی بەرهەمهێنان و وەبەرهێنان، تەندروستی، خوێندن و گەیاندن دەکەین.
5 بۆ چارەسەرکردنی کێشەی زەویە کشتوکاڵی و موڵکدارییەکان و گەڕاندنەوەی مافی موڵکێتی بۆ جوتیاران پرۆژەیەکی چاکسازی کشتوکاڵی ئامادە دەکەین.
6 کاری جددی بۆ ئاوەدانکردنەوەی گوندەکان و گەڕانەوە بۆ گوندەکان دەکەین و لەبواری کشتوکاڵی و ئاژەڵداریدا دەبینە خاوەن پرۆژەی هەروەزکاری.
چوارەم: لەبواری کۆمەڵایەتیدا
1 بۆئەوەی بێکاری نەمێنێت و ژیان و مافەکانی کرێکار و رەنجدەران بپارێزرێن تێکۆشان دەکەین و بە پێویستییەکی گرنگی دەبینین کە یاسای مسۆگەری کۆمەڵایەتی و تەندروستی (الچمان الاجتماعی و الصحی) بۆ هەموو کەسێک لەهەر تەمەنێکدا بێت دابڕێژرێت و جێبەجێ ببێت.
2 کار بۆ دیموکراتیزەکردنی سیستەمی پەروەردە و فێرکردن لەهەموو ئاستەکاندا دەکەین و پرۆژەی پەروەردەی جڤاکی دیموکراتی لەئاستی هەرێم و شار و گەڕەک و لادێکاندا پێشدەخەین.
4 کار بۆ پاراستنی ژیان و تەندروستی منداڵان و جێگیرکردنی سیستەمێکی پەروەردەیی پێشکەوتوو لە دایەنگە و باخچەی منداڵان و خوێندگای سەرەتایی و نەشونمای سروستیانەی منداڵان دەکەین و رێگیری لەهەموو جۆرە کارپێکردنێکی منداڵان دەکەین.
5 لەپێناو دابینکردنی ژیانێکی ئاسوودە و ئارام بۆ پیر و پەککەوتە، کەمئەندام و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان تێدەکۆشین.
6 کار بۆ گۆڕینی سیستەمی تەندروستی و دابینکردنی بیمەی تەندروستی بەگوێرەی پێوەرە جیهانییەکان دەکەین.
7 بۆ نەهێشتنی کرێچێتی و کێشەی نیشتەجێبوون پەرە بە پرۆژە هەرەوەزییەکان دەدەین.
پێنجەم: لەبواری ماف و ئازادییەکانی ژناندا
1 لەپێناوی ئەوەی ژن ناسنامە و ئیرادەی خۆی بەدەست بێنێتەوە و پێشەنگایەتی بونیادنانی جڤاکێکی ئازاد و یەکسان و دادپەروەر بکات تێکۆشانی هەمەلایەنەی خۆمان پێشدەخەین.
2 چەند پرۆژەیەکی تایبەت سەبارەت بە دۆخی ژنان ئامادە دەکەین لەوانە: پرۆژە یاسای هەموارکردنەوەی ئه و یاسانەی کەوا جیاکاری نەرێنی رەگەزیان بە بنچینە وەرگرتووە، وەک: یاسای باری کەسێتی، یاسای سزادان، یاسای کار و یاسای دژ بە لەشفرۆشی. پرۆژە یاسایەک سەبارەت بە ژنکوژی و بڕینەوەی سزای هەتاهەتایی بۆ هەر ژنکوژێک، بەمەرجێک هیچ لێبوردنێکی گشتی و تایبەت نەیگرێتەوە. پرۆژە یاسایەک بۆ چەسپاندنی رێژەیەک کە کەمتر نەبێت لە(40%) بۆ ژنان لەسەرجەم کاروباری دەزگاکانی هەرێمدا. پرۆژە یاسایەک بۆئەوەی لەهەموو دامەزراوەکاندا سەرۆک یان جێگرەکەی ژن بێت، یاخود سیستەمی هاوسەرۆکی پەیڕه و بکرێت.
شەشەم: لەبواری ماف و ئازادییەکانی گەنجاندا
1 لەپێناو نەهێشتنی هەژاری، بێکاری، مشەخۆری و تەشەنەسەندنی ماددە هۆشبەرەکان لەنێو ریزەکانی گەنجاندا لەهەموو ئاست و شوێنێکدا کۆمەڵەی هەرەوەزی ئاوادەکەین.
2 لەبەرامبەر بە هەموو جۆرە شاڵاوێکی کولتووری کە بەمەبەستی شێواندنی کەسێتی گەنج و لەدەستدانی وزە و توانست و پێشەنگایەتییە ئازادیخوازییەکەی گەنجان بەئامانج وەربگرێت، تێکۆشانی هەمەلایەنە دەکەین.
3 لەپێناو پێشەنگایەتیکردنی گەنجان لە بەرگریکردن لە گەل و وڵاتدا لەچوارچێوەی بەرگری خۆیی و رەوادا هوشیاری بەرگریکردن و خۆڕێکخستەکردنی گەنجان لە ئاستی هەرێم و شار و لادێکاندا بەبنچینە وەردەگرین.
هاوکات لەگەڵ ئەم بڕیارانەدا تەڤگەری ئازادیمان گەلێک بڕیاری دیکەی وەرگرتووە و چەندین پرۆژەشمان بۆ یەکەم قۆناخی خەبات و تێکۆشانمان ئامادە کردووە. مسۆگەر ئێمە لەخەبات و تێکۆشانی خۆماندا پەروەردەی زیهنی دیموکراتی و رێکخستنی جەماوەری و ئیرادەی ئازاد بە بنەما وەردەگرین، گەل و جەماوەر بە پشتیوانی ماددی و مەعنەوی سەرەکی خۆمان دەزانین. سەرکەوتن و بەئامانج گەیشتنی تەڤگەرەکەشمان هەر تەنیا بە پشتیوانی گەل دێتەدی.
لە کۆتاییدا ئێمە وەک تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان دەخوازین لە وڵاتەکەمان و لەنێو گەلەکەماندا ببین بە تەڤگەرێکی جێی باوەڕی و متمانەی گەلەکەمان، ببینە سەرچاوەی هیوا و ئیرادە و هێزی تێکۆشان و بەرگریکردن لە ماف و ئازادییەکانی گەل. لەم پێناوەشدا بە باوەڕی و ئیرادەیەکی تۆکمە و بە جۆشوخرۆشێکی شۆڕشگێرانەوە و بە ئەشقێکی مەزن بۆ ئازادی لەتێکۆشاندا دەبین. ئێمە داوای دۆستایەتی و هاوپەیمانێتی نەتەوەیی و دیموکراتی لەهەموو لایەنە سیاسییە ئازادیخواز و دیموکراتیخوازەکان و رێکخراوە کۆمەڵایەتییەکان و کەسێتییە وڵاتپارێزەکان دەکەین کە بەهەماهەنگی و تەبایی لەپێناو بەرژەوەندی باڵای نەتەوەیی و نیشتمانی و لەسەر بنەمایەکی دیموکراتیانە بەیەکەوە کار و خەبات بکەین و ببینە خاوەن پرۆژە و ستراتیژ و بەرەی نەتەوەیی و دیموکراتی هاوبەش. لەسەر ئەم بنەمایە؛ بۆئەوەی هەموومان رۆڵمان لە بونیادنانی تاکێکی ئازاد و کۆمەڵگایەکی دیموکرات و سیستەمێکی سیاسی جڤاکی دیموکراتدا هەبێت بانگەوازی لە گەلەکەمان بەگشتی و ژنان و گەنجان، چین و توێژە چەوساوە و رەنجدەرەکان، کەسێتییە سیاسی و کۆمەڵایەتی و رۆشنبیرییەکان بەتایبەتی دەکەین کە؛ لەدەوری تەڤگەرەکەماندا کۆببنەوە، تاکو ئیرادەیەکی ئازاد و یەکگرتوو نیشان بدەین و ژیانێکی ئازاد و دادپەروەر و ئاشتی و دیموکرات بونیاد بنێین.
سڵاو لە تەواوی گەلی کوردستان و بنەماڵەی سەربەزری شەهیدانی رێگای ئازادی. سڵاو له و پێشمەرگە و شەڕڤان و گەریلایانە دەکەین کە لە جەلەولاوە تا کەرکوک، لە مەخمورەوە تا شەنگال، لە رەبیعەوە تا سەرێکانی و کۆبانێ لە سەنگەرەکانی رووبەڕوونەوەدا بەرگری لە گەل و نیشتمان و کەرامەتی نەتەوەییمان و تەواوی مرۆڤایەتی دەکەن.
دەستەی بەڕێوەبەرایەتی
تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستان
21-10-2014
سلێمانی
بەڵگە پەسەندکراوەکانی یەکەمین کۆنگرەی دامەزراندنی
تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگای کوردستانتەقگەری ئازادی
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ته‌ڤگه‌ری ئازادی
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️11-10-2014
2.👁️17-10-2014
3.👁️21-10-2014
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 21-10-2014
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ سلێمانی
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 93% ✔️
93%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
93%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: Jul 16 2017 8:44PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jul 21 2017 3:49PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jul 21 2017 3:49PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 5,125 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.115 KB Jul 16 2017 8:48PMمانو بەرزنجی
📚 پەڕتووکخانە
  🕮 سەرکێشییەکانی شێرەڵۆک ...
  🕮 بولێڵە
  🕮 دۆسیە نامۆیەکەی دکتۆر ...
  🕮 سەرکێشییەکانی شێرلۆک ه...
  🕮 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 28-11-2020
  🗓️ 27-11-2020
  🗓️ 26-11-2020
  🗓️ 25-11-2020
  🗓️ 24-11-2020
  🗓️ 23-11-2020
  🗓️ 22-11-2020


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
تاهیر ئەڵچی
پارێزەر و سیاسەتمەدار و سەرۆکی ژووری پارێزەرانی ئامەد، رۆژی 28-11-2015 لە ئامەد لەلایەن پۆلیسی داگیرکەری تورکەوە تیرۆرکرا.
تاهیر ئەڵچی
سامی کەمال
یاریزانی پێشووی هێڵی ناوەڕاستی یانەی بروسک بوو، لە دایکبووی 1979ی هەولێرە و لە ساڵی 1999 پەیوەندی بە یانەی بروسک کرد و یەکێکە لە یاریزانە هەرەباش و سەرەکییەکانی یانەکە بوو، کە لەگەڵ یانەکەدا دوو وەرز لەسەریەک بوونە پاڵەوانی خولی کوردستان، هاوکات ماوەیەکی کورتیش بۆ یانەی برایەتی یاریی کردووە.
رۆژی 27-11-2017 بەهۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دوایی کرد.[1]
سامی کەمال
دڵشاد محەمەد پاشا
ناوی تەواوی دلشاد حەمە پاشا عەبدولرەحمان ئاغا
له 14-03-1951 لە شاری سلێمانی لە دایکبووە.
کولیژی ماتماتێکی له زانکۆی سلێمانی تەواوکردووە.
دوو کوری له دوای خوی جیهشتوه
رێبین و دێرین
ناوبراو خوشکەزای شەهید (خالە شەهاب) بوو.
لە رێکەوتی 28-11-1992 تیرۆرکراوە.[1]
دڵشاد محەمەد پاشا
ڕۆستەم محەمەد عەبدولکەریم ڕۆستەم ئاغا
مێژووی لەدایکبوونی، بە تەواوی دیارنییە، مێژووەکەی، لەنێوان ساڵانی 1850-1880 ز، دانیشتووی گوندی خانی ڕۆستەم ئاغابووە. ناوی ئەم گوندە بە ناوی باپیرە گەورەیەوە ناونراوە، ڕۆستەم ئاغای باپیرەگەورەی لەگەڵ زاڵخانی برای لە موسڵ لە سێدارە دراون. ڕستەم ئاغای باپیرە گەورەی دژی سوپای عوسمانی ساڵی 1812 جەنگاوە و پشگیری لە میرنشینی بابان کردووە.
خۆشی بەشداری شەڕی ئاوباریکی کردووە، لەگەڵ شێخ مەحمودی حەفید ساڵی 1931ز.
پیاوێکی بەرچاوتێر و خاوەن دیوەخان بووە، هەقبێژ و چاونەترس بووە بەرانبەر دوژمنانی کورد، لە 2
ڕۆستەم محەمەد عەبدولکەریم ڕۆستەم ئاغا
قادر جەمیل پاشا
ساڵی 1891 لە ئامەد دایکبووە، چالاکی سیاسی بووە. لە 27-11-1973 لە شاری دیمەشق کۆچی دوایی کردووە.
قادر جەمیل پاشا

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.11
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,53 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574