- لە چیای #گارە# سەربە شارۆچکەی #ئامێدی# لە پارێزگای #دهۆک# ورچێک لەلایەن چەند گەنجێکەوە کوژرا.
- سوپای تورک و چەتەکانی سەربە تورکیا هەر ئێستا گوندی ئەرفاد ی نزیک گوندی عەین دەقنەی سەربە هەرێمەکانی شەهبا تۆپباران دەکەن.[1]
- ژمارەیەک لە فەرمانبەرانی گرێبەستی کۆمپانیای نەوتی باکوور لە #کەرکووک# کە لە کارەکانیان دوورخراونەتەوە، لەبەردەم کۆمپانیاکە گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان سازکردووە و داوادەکەن ئەوانیش وەکو فەرمانبەرانی دیکە بگەڕێندرێنەوە سەر کارەکانیان و بکرێنە فەرمانبەری هەمیشەیی.[2]
- دوو لاوی تەمەن 18 و 25 ساڵانی کوردی خەڵکی شاری #مێهران#، لەکاتی کۆکردنەوەی مینە بەجێماوەکانی شەڕی ئێران و عێراق، یەکێک لە مینەکان پێیاندا تەقیوەتەوه و بووتەهۆی گیان لەدەستدانیان.
- حسێن دەهقان، وەزیری بەرگری ئێران ڕایگەیاند وڵاتەکەی پاڵپشتی یەکپارچەیی خاکی عێراق دەکات و هەموو جۆرە هەوڵێکی جیابوونەوەش ڕەتدەکاتەوە.[3]
- وەزیری بەرگری کۆماری ئیسلامی ئێران و عێراق، ئەمڕۆ یاداشتێکی لێکتێگەشتنیان لەنێوان هەردوو وڵات لە بوارەکانی بەرگری -سەربازی واۆژکرد.[4]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 12,089 times
Write your comment about this item!