图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 514,843
图片 104,288
书籍 18,894
相关文件 94,750
Video 1,238
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
یادێک بۆ شەهیدکردنی، شەهیدێکی ڕێبازی کوردایەتی محەمەد دەروێش نادر لە 26 ی نیسانی ساڵی 1969
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

یادێک بۆ شەهیدکردنی، شەهیدێکی ڕێبازی کوردایەتی محەمەد دەروێش نادر لە 26 ی ن...

یادێک بۆ شەهیدکردنی، شەهیدێکی ڕێبازی کوردایەتی محەمەد دەروێش نادر لە 26 ی ن...
#ساسان دەروێش# – هۆڵەندا
لەشکری شەهیدانی کورد یەکێکە لە گەورەترین و سەربەرزترین لە شکرانی شەهیدانی جیهان...ئەم لەشکرە مەزنەی کورد کە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ لە زۆر بووندایە..ئەم لەشکرەی که ‌دڵ ڕەقترین وخوێن ڕێژترین مرۆڤ و دەسەڵاتی ئەم سەردەمەیان سەرسام کرد....ئەم لەشکرە بناغەی هەردوا ڕۆژێکی ڕوناکن کە بۆگەلی کورد کە هەر دەبێ بێتەدی...ئه و مرۆڤە گیان لەسەر دەستە باوەڕ پتەوانەن بە دواڕۆژی گەلەکەیان،که ‌ژیانی خۆیان پێ بەخشی...کێ هەیە له ‌شەهید ئازاتر،بەوەفاتر، بێ باک تربێ لە ماڵی دونیا و دەسەڵات ؟
شەهیدی کورد ئەوکەسەیە کە ناتوانرێ پێشبڕکێ ی لەگەڵدا بکرێ، مەگەر بە شەهید بوون نەبێ، هەر بۆیە شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کورد و کوردستان بەڕاستی هەمیشە جێ ی ڕیزو سەروەری گەل بوون ودەبن.
ڕاستە فیتی دوژمن ودەستی ڕەشی تێکدەرانی ناوەوەی کورد کوژه کورد زیانەکان هەروەک چۆن هەوڵیان داوە و دەیدەن، مرۆڤی کورد بێ باوەڕبکەن بە خودی خۆی و دەوروبەرەکەی...بێ باوەڕی بکەن بە دواڕۆژی ووڵاتەکەیان...بێ باوەڕی بکەن بە خەباتکردن و هەڵدان وبێ باوەڕی بکەن به ‌‌هێزی گەلەکەیان لە بەرامبەر دوژمن،بەڵام تاکە وەڵامێک کە به و دوژمنانە دەڵێ سەرتان دای لەبەرد، دەڵێ کوردم هەرخۆش دەوێ و باوەڕم پێ یەتی، دەڵێ کوردستانم خۆش دەوێ و بۆی دەمرم......
ئه و تاکە وەڵامە شەهید بەبێ دەنگی....بە شەهید بوونی دەیدات بە گوێی دوژمناندا و دەچرپێنێ و دەڵێ....
خەیاڵتان خاوە....
شەهیدی شەیدای سەرفرازی کورد و کوردستان...شەهیدی باوەرپته و بە برایەتی کورد...شەهید (محەمەد دەروێش نادر)، هەر لە منداڵیەوە به زەقی گیانی ڕوو بە ڕووبوونەوە و مل ملانێ لەگەڵ تاریکی ناحەق دا لە ڕەفتاری دا بەدی کراوە و تا ئه و ڕادەیەی بۆتە پیشەی...تا مردنیش لەوپیشەیە زیاتر کە پێشمەرگایەتیە گرنگی بەشتێکی تر نەداوە...بەڵێ شەهید(محەمەد دەروێش نادر) جگە لەوەی وەک هەر کوردێکی دڵسۆزی کە بەدەم هاواری نیشتیمانی داگیرکراوەوە چووە و ئەرکی خۆی بەجێ گەیاندوە........... نیشتیمانپەروەری و پێشمەرگا یەتیش تاکە پیشەی سەرقاڵ کەری بووە،بەکورتی شەهید محەمەد پێشمەرگایەتی لای ئه و چەندە ئەرکی پیرۆز بووە...لەبەر ئەوەی خولیا وحەزی بێ سنوریشی بووە...تاکە پیشەش بووە کە زۆربێ نیازانە و دڵپاکانە تا شەهیدبوونی سەرقاڵی بووە.
شەهیدی نەمروفەرماندە (محەمەد دەروێش نادر)..... لە ساڵی 1939 لە شاری سلێمانی هەڵمەت وقوربانی و لەگەڕەکە شۆخەکەی چوارباغ چاوی بە ژیانی پڕ لەململانێی کوردستانێکی دابەشکراوی بێ نەخشەوبێ ئاڵای ژێر چەپۆکی بێگانە ‌هە‌ڵهێناوه و گوێی بە هاواری چەوساندنەوەی نەتەوەستەم دیدەکەی کراوەتەوه و زمانی بە ووشەی پیرۆزی ڕەسەنی کوردی بژاوە و لە بنەماڵەیەکی نیشتیمان پەروەرو خزمەت بە بیری پیرۆزی کوردایەتی و نەتەوایەتی گۆش کراوە.
شەهید(محەمەد دەروێش نادر)....هەرلە سەرەتای ژیانی یەوە کە خۆی ناسیوە و بەشداری خەباتی نەتەوەکەی کردوە لە بواری خەباتی نهێنی شار و شاخ دا بەردەوام وبێ ووچان، تێروتەسەل ئامادەی مەیدانی شۆڕشگێڕی بووە.
شەهید (محەمەد دەروێش نادر)........ دوای ئەوەی بووە لاویک ولە دەوروبەری خۆی ڕوانی، ئەوەی زیاتر سەرنج ڕاکێش بووەلای بیری پیرۆزی نەتەوەیی بووە،بۆیە هەر زوو خۆی گەیاندۆتە ڕابەرانی بیری نەتەوەیی و کوردایەتی و سەرەتا لەگەڵ پارتی گەلی کورد پەیوەندی کردوه و لە ڕیزەکانیاندا هاوبەشی کاری نهێنی و ڕێکخستنی ناوشارو سەدان چالاکی هەمەجۆری کردوە تا پارتی گەلی کورد بەخۆیی و هەموو ڕێکخراوە کانیەوه توایەوە لەناوکاژیک داو‌ بوونەیەک و لەژێر ناوی کاژیک پێکەوە هەموو نەتەوەییەکان کاریان کردوە، کاژیک وەک بیروباوەڕێکی ڕاستەقینه و هەبوونی بۆشایی فکری وئایدۆلۆژی لە کوردستاندا لە 14 ی گوڵانی ساڵی 1959 هاتە کایەوە، وەک ڕێکخراوێکی نەتەوەیی بەنێوی (کۆمەڵەی ئازادی و ژیانەوە و یەکێتی کورد) کە تائێستاش قوتابخانەی بیری سەربەخۆیی کوردستان و ڕزگاری کوردە،لەگەڵ دروست بوونی کاژیک لەساڵی 1959 داو دەرچوونی کاژیکنامە کە بریتی بوو لە هێڵی پانی فەلسەفەی حیزبەکه و بڵاوبوونەوەی،خەتەرێکی گەورە هاتە بەردەم دوژمنانی کوردەوە،بۆیە داگیرکەرانی کوردستان وپیاوە بەکرێ گیراوەکان کەوتنەخۆیان وهەوڵیان دا لەڕێگەی داودەستگا و جاسووس و نۆکەر و هەڵگرانی ئایدۆلوجیاتی مستوردەوە،هەموو ڕێگایەک لەبەردەم بیروباوەڕی ڕەسەنی کوردایەتی دابگرن و نەیەڵن پەرەبسێنێ.کە شەهید محەمەدیش هیچی لە ڕابەرانی ئەم بزووتنەوەیە کەم تر نەبوو وەک فەرماندەیەکی ئه و ڕێبازە هاتە مەیدان و بەشداری تەواوی هەبوو لە نێو ڕێزەکانی دا.
بەڕای شەهید(محەمەد دەروێش) و زۆربەی ڕابەرانی کاژیک کارکردن بۆ ئەوبیرە و زەمینەی لەبار لە نێو ئەوتەم ومژەی ڕەوشی کوردستان وچەواشەکاران،خەبات کردنیان پێ باش بووە لەناو پارتی دیموکراتی کوردستاندا کە بارزانی نەمر زۆر بلیمەتانە بۆ ساڵانێکی درێژ ڕەنگدانەوەی به و فەلسەفەیەدا بووله ‌نێو پارتی دیموکراتی کوردستان داولە هاوکاری کردن ویارمەتی دانی کەسانی نەتەوەیی و زۆر زانایانە هاوسەنگی له ‌نێوان گەیشتن بە ئامانجی نەتەوەیی و ئاگاداربوون و گرنگی دان بە بارودۆخی ناوچەیی وجیهانی ڕاگرتبوو. کە لەلایەن کاژیکەوە چەندان یاداشتیان بەرزکردۆتەوە بۆ بارزانی لەچاوڕوونی لەمەڕ پایتەختەکانی داگیرکەرانی کوردستان کە هەمووی لە نامیلکەیەکدا تۆمارکراوە بە ناوی (بین الکاژیک والبارزانی).
ئەم هاوسەنگیە ڕێک وپێکە شایەنی ئەوە بوو کە سەرنجی سەدان وهەزارانی وەک شەهید محەمەد بۆ لای خۆی ڕاکێشێ و کاری پارتی یش لەمەیدانی(عەمەلی) دا کە سەلماندن بوو بۆ ئه و بۆچوونە هێندەی تر نەتەوە پەروەرانی شەیدا دەکرد به و پارتەی کە ڕێبازی بارزانی نەمر ناوەڕۆک و فەلسەفەیەتی ئه و ڕیبازەی کە هەست وسۆزی نەتەوەیی کردە ڕەفتارو مێژووی نوێ ی ئەم نەتەوەیە شایەتی ئه و ڕاستیە دەدات.
دووساڵ پاش دامەزراندنی کاژیک وهەڵگیرساندنی شۆڕشی ئەیلولی مەزن،کاژیک هێشتا پێویستی بەماوەیەکی درێژتربووتا بتوانێ بە نێوجەماوەرەکەیدا پەلبهاوێ،کە شەڕ هەڵگیرساو لەشکری عێراق پەلاماری کوردستانی دا و بارزانی سەرکردایەتی بەرخودانی گرتە دەست،کاژیکیش وەک هەڵوێستی نەتەوەیی و دژ بە داگیرکاری کوردستان پشت گیری تەواوی شۆڕشیان کرد و لە نێو پارتی دیموکراتی کوردستان دا له ‌یەک سەنگەردا بوون دژی پایتەختەکانی داگیرکاری کوردستان.
شەهید محەمەد دەروێش نادر.... لە ناوەڕاستی ساڵی پەنجاکانەوە پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە ئەکاو چالاکانە کاری نهێنی لە ناو شاری سلێمانی دا ئەنجام ئەداو هەر ئه و لێهاتوی یه و گیانی لەخۆبردویی یە ئەیکاتە جێ ی متمانەی لێپرسراوان و ڕێزێکی بێ پایانی بەدەست ئەهێنێ تا لەلایەن سەرۆک بارزانی نەمرەوە ئەیکاتە فەرماندەی پێشمەرگەی شارو ڕێکخستنەکانی کە بڕوایەکی زۆری پێ ئەبەخشن وئەولێهاتویی ونەبەردی یەی کارەکانی لە تەمەنێکی زۆر کەم دا دەتوانێ ئه و بڕواومتمانە گەورەیە بکاتە مەدالیایەک ولەملی بەرزی بنێ.
شەهید محەمەد دەروێش....... لە 23-03-1960 ئەگیرێ ولەبەندینخانەی (خلف سدە) بەند ئەکرێت پاش ئازار و ئەشکەنجەیەکی زۆر لە 12-04-1963 ئازاد دەکرێ وپەیوەندی بە شۆڕش و بارزانی وە دەکاتەوە.
شەهید...... یەکەم کەس بوو پیلانەکەی شەواف ئاشکرا بکات و بارزانی لێ ئاگادارکردەوە کە شەواف یەکێکە لە ئەندامانی بەعسی فاشست،لەساڵی 1963 بارزانی ئەرکی پەیوەندی کردنی بە ژمارەیەک لە ئەندامانی پارتی پێ سپارد کە لە (هەولێرو کەرکووک و بەغدادو خانەقین) دادەنیشتن بۆ بەشداری بوون لە کۆنگرەی شەشەمی پارتی، شایانی باسە کە لەگەڵ هەڤاڵ (شەوکەت حاجی عەلی) بەم کارە هەڵساون و دەورێکی چالاکیشی بینی لەسەر کەوتنی کۆنگرەی شەشەمی پارتی لە قەڵادزێ.لەساڵی 1964 لە ناوچەی هەڵەبجەی سەر بە هێزی خەبات بە ناوی (قائیمقام) کرا به ‌لێپرسراوی ناوچەکە.
لە ساڵی 1965 پاش چاوپێکەوتنی بە بارزانی نەمرلەسەر ڕاسپاردەی لەگەڵ چەند پێشمەرگەیەکی ئازا لە 27-07-1965 لەشەریکەی نەوتی زەمبور دەدەن کە گەورەترین داستان بوو لەگەڵیا هێڵی شەمەندەفەری نێوان سلێمان بەگ وکەرکووکیش دەتەقێنێتەوە،پاشان بارزانی نەمر خەڵاتی کرد بە سێ بڕنەوی وەسەت و دەمانچەیەک. لە پاش ئەم داستانە ئەکرێ بە یاریدەدەری ئامر هێزی قەرەداغ کە ئه و وەختە شەهیدی نەمر (تایەری عەلی والی بەگ) ئامر هێزبوو.
وە لە ساڵی 1967 دا دەگەڕێتەوە بۆ شاری سلێمانی وخەریکی ئەرکی ڕێکخستنی ناوشار دەبێت و پەیوەندی بە هێزی ڕزگاری یەوە دەبێت کە ئه و وەختە خوالێ خۆش بوو (عبدالرحمن قاضی) و (خاڵە ڕئیس عبداللە) هەردووکیان لێپرسراوی یەک و دووی هێزەکە بوون کە چەند چالاکی یەک ئەنجام ئەدەن لە ناو شاردا وە چالاکانە وەک سەربازێکی باوەڕپته و بە ڕێبازە پیرۆزەکەی بارزانی نەمر کارەکانی ئەنجام ئەدات بە جۆرێک کە دەبێتە جێ سەرنجی کورد کوژە،کورد زبانەکان و هەوڵ ئەدەن بەهەر نرخێ بێ ڕێگەی لێ بگرن،بەڵام شەهید محەمەد ئیراده ‌پۆڵایین و دڵنیا له و ڕێگا حەقەی گرتویوتیەبەر هەر بەردەوام دەبێ،تا لە ڕۆژی 26-04-1969 بە دەستی خۆفرۆشان لە سلێمانی لای فولکەی خانەقا زۆر نامەردانە لەچەند لایەکەوە فرسەتی لێ دەهێنرێ و شەهید دەکرێ وبەم جۆرە گوللە سنگی ئه و سوار چاکەی مەیدانی خەبات دەپێکێ و دڵە مەزنەکەی لە لێدان ئەکەوێ و چاوەکانی بۆیوک جارەکی لەیەک دەنێ و خەونی هەتاهەتایی لێ دەکەوێ له ‌ناو خاکی سوتاود و ئەگاتە کاروانی سەروەری هەمیشە زیندووەکانەوە بەخوێنی گەشی ڕووی خاکی کوردستان سوور دەکا وگیانی پاکیشی دەبێتە ئەستێرەیەکی گەش لەئاسمانی خەباتی نەتەوایەتی وئەم قوتابی یە زرنگ وچەلەنگ وجەربەزەوگوێ ڕایەڵەی بارزنی نەمر لەکاروانی خەبات دائەبڕێ وئەبێتە مایەی خەم وپەژارەی کوردپەروەرانی ودڵسۆزانی نەتەوەوهەڵۆیەک لەڕێبازە پیرۆزەکەی بارزانی نەمروبیری پیرۆزی کوردایەتی باڵەکانی شەڵاڵی خوێن ئەبێ وبەترۆپکی سەروەریی یەوە ئارام ئەگرێ ودایکی کوردستان هەمیشە بەشانازی یەوە جەستەی شەهیدان لەباوەش دەگرێ کە بۆ سەر بڵندی و یەکگرتنەوەی جەستەی لەتکراوی خۆیان دەکەن بەقوربانی بەم جۆرە کۆتایی بەژیانی پێشمەرگەیەکی کوردپەروەری قارەمان دەهێنرێ کە تاکە ڕەفتارێکی کە بەدڵی بکوژانی نەبوه و ئەوەبووە کەکوردوکوردستانی خۆش ویستوەوهەمیشە ڕووی لەتیشکەزێڕینەکەی پارتی وڕێبازی بارزانی نەمروکوردایەتی بووە،شەهید کردنی محەمەد دەروێش نادروهەرشەهیدێکی کەجاشە خۆفرۆشەکان ئەنجامیان داوەودەیدەن،پرسیارێکە پێویستە هەمووڕۆشنبیرێکی کوردلەخۆی بکات وبپرسێ چ ناونیشانێک بۆ شەهیدکردنی پێشمەرگەیەک دادەنرێ غەیری خۆفرۆشی نەبێ....
چ کوردێکی بەشەرەف لەبەر هەرهۆیەک بێ بازبەسەرئەم تاوانە نەتەوەییانەدائەدات وخۆی لێ گێل دەکاغەیری هەلپەرست ودیلەکانی هێزپەرست ودوژمن پەرستانە نەبێت...بەڵام بۆ ئەوخیانەتکارودوژمنان هێندەبەسەکە شەهیدمحەمەد دوای زیاتر لەچارەکە سەدەیەک بەسەرشەهیدبوونی دا،لای حەق خوازان لای کوردپەروەران لای پێشمەرگەکانی ڕێبازی بارزانی نەمرو بیری پیرۆزی نەتەوەیی...وەک هەرشەهیدێکی تر لەپێناوی نیشتیمانەکەی دا شەهید دەکرێ لای خوای مەزنیش هەرزیندووە، دەسا بابە پێڵوی چاوی نووستن لێک نێ
نەتەوەکەت ڕوو سوورانە ناوت ئەهێنێ
پشت لەدوای پشت بەڕۆشنایی باوەڕی ئێوە
نەوەی تازە به و گیانەوە ئەچی بەڕیوە
هەزاران سڵاو بۆ گیانی پاک وبێ گەری شەهیدی کوردایەتی وبیری پیرۆزی نەتەوەیاتی....
شەهید محەمەد دەروێش نادر ی فەرماندە و هەڤاڵانی داستانی زەمبوور و گشت شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری کورد و کوردستان.
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览6,977
HashTag
来源
挂钩项目: 7
小组: 文章
书: 传记
文件类型: 原文
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 96%
96%
添加( هاوڕێ باخەوان 24-07-2017
本文已被审查并发布( هاوڕێ باخەوان )on29-07-2017
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):24-10-2023
URL
此产品已被浏览6,977
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.1102 KB 24-07-2017 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 514,843
图片 104,288
书籍 18,894
相关文件 94,750
Video 1,238
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!