تەرمی ژنێکی کوژراو لە ناوچەی کۆیە دۆزرایەوە
- بەزۆرینەی دەنگ
عومەری سەید عەلیعومەری سەید عەلی بوو بە ڕێکخەری گشتی
بزووتنەوەی گۆڕانبزووتنەوەی گۆڕان.
- یەکێتی ئەوروپا جارێکی دیکە پشتیوانی خۆی بۆ یەکپارچەیی عێراق دووپاتکردەوە، داوا لە هەرێمی کورسدتانیش دەکات هەرچی زووە پەرلەمان کارابکاتەوە و هەڵبژاردن ئەنجامبدات.
- فڕۆکە جەنگیەکانی تورکی لە ناوچەی زاب لە هەرێمی کوردستان هێرش بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی
پەکەکەپەکەکە ئەنجامدەدەن.
- وەزراەتی دەرەوەی ئیسرائیل بڕیاری دا باڵێۆزخانەی خۆی لە ئەنقەرە و کۆنسوڵخانەکەی لە ئەستەمبۆلی تورکیا دابخات، ئەوەش دوای ئەو دوو هێرشە هات کە شەممەی ڕابردوو کرایە سەر دوو پەرستگەی جووەکان لەو وڵاتە.
[1]
- هێزەکانی پۆلیسی تورک ئەو پارکەیان گەمارۆدا کە وا بڕیار بوو میتینگی بەرخۆدانی پارتی دیموکراتی گەلان-
هەدەپەهەدەپە لەوێ دەستپێبکات و کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتییەکەش لەوێ بەڕێوەبچێت.
-
شاسوار عەبدولواحیدشاسوار عەبدولواحید خاوەنی گروپی کۆمپایانیاکانی نالیا ڕایگەیاند، جوڵانەوەیەکی نوێ لە هەرێمی کوردستان لەبارەی ڕیفراندۆمەوە ڕادەگەیەنین و دەڵێین نەخێر بۆ ڕیفراندۆم لە ئێستادا.
- کەریم محەمەد ئەمینزادە، کۆڵبەرێکی کورد لە گوندی
بێتووشبێتووشی سەربە شاری
سەردەشتسەردەشتی پارێزگای ورمێ بەهۆی دەستڕێژی گوللەی هێزە سەربازییەکانی ئێرانەوە، کوژرا.
- کاتژمێر 9:30 خولەکی ئێوارە، لە گەڕەکی ئاشتی شاری کەرکوک، تەقە له ماڵی لەماڵی کاوە محەمەد ناسراو بە (کاوەی حەمە شورتە)، ئەندامی ناوچەی سێی پارتی دیموکراتی کوردستان-عێراق، کرا. عەقید، ئەفراسیاو کامل، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی کەرکوک، ڕاگەیاند:تەقەکردنەکە لەلایەن چەن چەکدارێکەوە کراوە، کە ژمارەیان نەزاندراوه. ڕاشیگەیاند:تەقەکردنەکە هیچ زیانێکی گیانیی و مادیی لێنەکەوتووەتەوە.
- تەرمی ژنێکی تەمەن 25 ساڵان بەکوژراوی لەنێوان گوندی هیزۆپی بچووک و گرتک لە سنووری شارۆچکەی
کۆیەکۆیە دۆزرایەوە.
[2]
- فەرماندەیەکی هێزی پێشمەرگە، ڕونکردنەوە لەسەر جموجۆڵە سەربازییەکان لە باشوری کەرکوک دەدات و ڕاشیدەگەیەنێت: داعش هیچ توانایەکی نەماوەو پێشمەرگەش سەرقاڵی تۆکمەکردن و نۆژەنکردنەوەی سەنگەرەکانیەتی
- درەنگانی شەوی ڕابردوو چەند چەکدارێک لەگەڕەکی عەسکەری شاری
کەرکوککەرکوک کە ئۆتۆمبێلێکی جۆری (یارس)ی تەکسیان پێبوە، دەستڕێژی گوللەیان لەدوو برا کردوە لەبەردەم ماڵەکەی خۆیاندا. دوای ئەوەی گەیەنرانە نەخۆشخانە، (ڕیاز خورشید) کە یاریدەدەری پزیشکە گیانی لەدەستدا و دیار خورشیدی براشی کە پێشمەرگەیە برینداربوو.
[3]
- وتەبێژی
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان، ئاشکرایدەکات، لەدوای هەڵبژاردنی رێکخەری نوێی بزوتنەوەی گۆڕان گفتووگۆی راستەوخۆی پارتی لەگەڵ ئەو بزوتنەوەیە دەستپێدەکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان.
- بەهۆی پابەند نەبوونیان بە مەرج و ڕێنماییەکانی کارکردنەوە، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی
سلێمانیسلێمانی نۆ کافتریا دادەخەن.
[4]
-
مەسعود بارزانیمەسعود بارزانی بە تەلەفون پەیوەندیی لەگەڵ رێکخەری نوێی بزووتنەوەی گۆڕاندا کرد و پیرۆزبایی لێکرد.
[5] ⚠️ دون هذا السجل بلغة (🏳️ کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 التسلسل الزمني للأحداث