لەشەش مانگدا 134 ئافرەت و منداڵی هەڕەشە لێکراو لەسلێمانی داڵدەدراون
عومەر گوڵپی، بەڕێوەبەری گشتی چاودێریی و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی پارێزگای
سلێمانیسلێمانی، ئەمڕۆ دوشەممە ڕێکەوتی
24-07-201724-07-2017 لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەیازدە تەوەری جیاوازدا پوختەی کارو چالاکی و زانیارییەکانی شەش مانگی یەکەمی ساڵی 2017 بۆ ڕایگشتی و هاوڵاتیان خستەڕو.
ئامارەکە لەبەشەکانی پاراستن، چالاکی، لەخۆگرتنی منداڵان، هێڵی 116ی فریاگوزاری تایبەت بەمنداڵان، بەساڵا چووان، داڵدەدانی ئافرەتانی هەڕەشە لێکراو، خاوەن پێداویستیە تایبەتەکان و بەخێوکارو پرۆسەی پشکنین و پێداچونەوە، خەرجی و داهات، پرۆژەکان و دایەنگەو خولی راهێنان پێکهاتبو.
لەبەشێکی کۆنگرەرۆژنامەوانییەکەدا عومەر گوڵپی وتی، لەشەش مانگی سەرەتای ئەمساڵدا 119 ئافرەت و 15 منداڵ داڵدەدراون، لەئێستاشدا 29 ئافرەت و 14منداڵ لەخانەی داڵدەدانی سلێمانی داڵدادراون.
بەوتەی بەڕێوەبەری گشتی چاودێریی و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی پارێزگای سلێمانی، ئەو ڕێژەیە بەراورد بەساڵی ڕابردو تاڕادەیەک زیادیکردووە.
هەر بەپێی ئامارەکە لەماوەی ئەو شەش مانگەدا لەرێگەی هیڵی (116)ی تایبەت بەفریاگوزاری منداڵان (30790) پەیوەندی کراوەو لەو ژمارەیەش تەنیا (8765) پەیوەندییان لەکاتی دەوام دابووەو پەیوەندییەکانی دیکە تەنیا داخڵی کۆمپیوتەربون بێ ئەوەی وەڵام درابێتنەوە. عومەر گوڵپی هۆکاری بێوەڵامی ئەو پەیوەندیانەی گێڕایەوە بۆ نەبونی کارمەندی پێویست بۆ ئەوبەشەو کاریگەریەکانی قەیرانی دارایی.
ناوبراو وتیشی، “داواکارین حکومەت کارمەندی پێویستمان بۆ دابمەزرێنێت یاخود سیستمی پاشەکەوتی موچە لاببات تاکارمەندەکان بتوانن بەردەوام لەخزمەتی منداڵاندابن و لەکاتی هەبونی پەیوەندی و کێشەدا بەردەوام وەڵامیان بدرێتەوە”.
25-07-2017