لە رۆژهەڵاتی کوردستان نزیکەی 130 هەزار کەس کۆڵبەری دەکەن
📊 Վիճակագրության եւ Հարցումներ
لە ناوچە سنوورییەکانی پارێزگاکانی ورمێ، سنە و کرماشان خەڵک لە سنوورەکانی رۆژهەڵات لەگەڵ باشوور و باکووری کوردستان لەبەرامبەر وەرگرتنی پارە لە بازرگانان بە کۆڵ کەلوپەل دەگوازنەوە.
بەشێکی کەم لەوان خاوەن کارتی کۆڵبەرین و زۆربەیان لە شوێنە نایاساییەکانەوە هاتووچۆ دەکەن و ساڵانە ژمارەیەکی بەرچاویان بە تەقەی هێزەکانی ئێران یان بە هۆکاری سرووشتی گیان لەدەست دەدەن و بریندار دەبن.
ئاماری ژمارەی راستەقینەی کۆڵبەرانی پارێزگاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان رانەگەیێندراوە، بەڵام لانیکەم 130 هەزار کەس لەو سێ پارێزگایە بەو کارە بژێوی ژیانیان دابین دەکەن.
وەزیری کاری ئێران ئەم دوو رۆژە سەردانی ناوچە سنوورییەکانی کردووە تا لە نزیکەوە ئاگاداری رەوشیان بێت.
27-07-2017
⚠️ Այս տարրը գրվել է (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!