🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
💬 دەڵێی پەڕەسێڵکەیە
دەڵێی پەڕەسێڵکەیە
باڵندەی پەڕەسێڵکە چەندین ناویتری هەیە وەکو(پلیسرگ، پەڕەسوێڵکە، حاجی ڕەشک، حاجی ڕەش، حاجی ڕەنگ، دوو مقەس) بەکۆمەڵ دەژین و ڕەوی کوێستان و گەرمێنیان هەیە و هەزاران کیلۆمەتر دەبڕن ومێش
💬 دەڵێی پەڕەسێڵکەیە
💬 دەڵێی بزنە بەتەگەیە
دەڵێی بزنە بەتەگەیە
ئاژەڵی بزن ساڵانە یەکجار حەز بەجووتبوون و زگ وزا دەکات، ئەوجارەش بەقاڕەقاڕە دونیا دەهێنتە سەر خۆی کەوا حەزی لە تەگەیە و بەتەگەیە، تەگە واتە نێری و سابڕێن، هەندێک لەبزنەکان دووبارە
💬 دەڵێی بزنە بەتەگەیە
📕 ئەتەکێتی ژیان
هەزار خاڵی سادە و گرنگی ئادابی پێکەوەژیان
نووسەر: خەلیل هەیبەتی [1]
📕 ئەتەکێتی ژیان
📕 یەکێتیی سپارتاکۆس چی دەوێت؟
نووسینی: ڕۆزا لۆکسمبێرگ
وەرگێڕانی : ژیلەمۆ ئامانج [1]
📕 یەکێتیی سپارتاکۆس چی دەوێت؟
📕 وەرگێڕان (Translation)
ئامادەکردنی: دیاکۆ هاشمی
📕 وەرگێڕان (Translation)
📕 هێزی زیرەکیی کۆمەلایەتی
نووسینی: تۆنی بوزان
وەرگیڕانی: ئیکرام حەمە
بابەت:دەرونزانی، بنیادی خود [1]
📕 هێزی زیرەکیی کۆمەلایەتی
👫 لەنیا جەمال
لەنیا جەمال لە ساڵی 1999 دا لە شاری سلێمانی لە گەڕەکی مەڵکەندی لە دایکبووە و لە منداڵیەوە ئارەزوومەندی هونەری نواندن بووە.
دەرچووی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانییە، بەشی شانۆ.
دەستپێکی کارە هون
👫 لەنیا جەمال
👫 شیروان مستەفا دەروێش
یەکێک بووە لە رێکخستنەکانی پاسۆک، رۆژ 25-07-1986 کاتژمێر 4ی بەیانی دەستگیر دەکرێت و دەنێردرێت بۆ فیرقەی خەبات و ئنجا بۆ دادگای شۆڕش. پاشان دادگاییەکە دوادەخرێت و دەبرێتە زیندانی فزەیلییە و لەوێشەوە دی
👫 شیروان مستەفا دەروێش
👫 ستەم کامیل
ستەم کامیل ساڵی 1988 لە دایکبووە و ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕانە و ڕێکخەری ژووری توێژینەوەی ڕامیاری بزوتنەوەی گۆڕانە.
لە زانکۆی شاری سلێمانی بەکالۆریۆسی لە زانستی ڕامیاری دا بە دەستهێناوە.
👫 ستەم کامیل
📖 سێ پەیکەر ڕەهەندەکان دەگێڕنەوە
نووسینی: ستران عەبدوڵڵا
(بنوو لەقەبرەکەتا موستەریح بە ئەی سالم
لە تۆ کوردترە ئێستاکە نەزان هەتاکو عالم)
گۆران
1- بە پێچەوانەی بیری تەسکی هەندێک ئاراستە، بزووتنەوەی سیاسیی لە کوردستان، وەک هەر بزو
📖 سێ پەیکەر ڕەهەندەکان دەگێڕنەوە
👫 پەرەستوو عەلی
ڕۆژنامەنووس و میدیاکار لەساڵی 1990 لەدایکبووە.
خوێندکاری پۆلی دوازدەیەمی ئامادەیییە.
چالاکوانی ڕێکخراوەیی و ئەندامە ڕێکخراوی پەنای کار
خاوەنی پێشکەشکردنی سیمینارێکی فکرییە بە ناونیشانی(حزبی سیاسی
👫 پەرەستوو عەلی
👫 هۆشیار عومەر عەلی
هۆشیار عومەر عەلی لە ساڵی 1984 دا لە دایکبووە.
ساڵی 2007 بەکالۆریۆسی لە زمان و ئەدەبی ئینگلیزی دا بە پلەی یەکەم بە دەستهێناوە.
ساڵی 2009 ماستەری لە پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان لە بەریتانیا بە دەستهێن
👫 هۆشیار عومەر عەلی
📕 میژووی میافارقین و ئامەد
نووسينی: ئيبنو ئەزرةقی فارقی
ساغکردنەوە: د. بدوی عبداللطیف عوض
وەرگێڕانی: د. قادر محەمەد پشدەری و ئاکۆ بورهان محەمەد
بڵاوکار: دەزگای وەرگێڕان
چاپی یەکەم 2007 [1]
📕 میژووی میافارقین و ئامەد
💬 ژیان بەردی دەستاڕێیە
ژیان بەردی دەستاڕێیە
ژیان، زۆر پێناسەی جۆراوجۆری بۆ کراوە یەکێک له و پێناسانە بەردی دەستاڕی بۆ بەکارهاتووە لە ئیدیۆمی کوردیدا، بەردی دەستاڕ کە سەر بەرد و ژێر بەردی هەیە، لەبەردی سەرەوە کونێکی هەیە لە
💬 ژیان بەردی دەستاڕێیە
💬 چاوی بویتەوە
چاوی بویتەوە
چاو زۆرترین ڕاز و نهێنی ناخی مرۆڤی هەڵگرتووە هەر بۆیە زۆرترین ئیدیۆمی لەسەر دروستکراوە وەکو(چاو لەدەر، چاوحیز، چاو مۆن، چاوبرسی، چاوتێر، چاو لەدەست، چاوچنۆک، چاوپان، چاوساغ، چاوپیس، چاوچ
💬 چاوی بویتەوە
💬 پیسکەی تەڕپیر
پیسکەی تەڕپیر
مرۆڤ تا بە تەمەن بڕوات ئارەزووەکانی بۆ ژیان و موڵکایەتی زۆرتر دەبێت بەتایبەتی ژن و مێینەی لاجوانتر و شیرینتر دەبێت، ئینجا ئەگەر پێوەرێک و قالبێک بۆخۆی دانەنێت و بکەوێتە دوای ئارەزووەکان
💬 پیسکەی تەڕپیر
☂️ بزووتنەوەی نوێبوونی کوردستان
بەرنامەو پەیڕەوی ناوخۆی بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان
بەشی یەکەم : پەیڕەوی ناوخۆی بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان
ماددەی یەکەم : ناو

بزوتنەوەی نوێبو
☂️ بزووتنەوەی نوێبوونی کوردستان
👫 توانا باڵەک
توانا باڵەک لە ساڵی 1991 دا لە شارۆچکەی سۆران لە دایکبووە و خەڵکی دەڤەری باڵەکایەتی ە و چالاکوانێکی کلتووری و ڕۆشنبیرییە.
ساڵی 2009 دەبێتە هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی گۆڕان و پاشتریش دەبێتە بەرپرسی میدیای بز
👫 توانا باڵەک
👫 فەخرەدین حاجی سەلیم تەوێڵەیی
ساڵی1949 لە تەوێڵە - هەورامان لەدایکبووە
خوێندنی لە تەوێڵە و هەڵەبجە و سلێمانی خوێندووە،
پەیمانگەی مامۆستایانی تەواو کردووە و بووەتە مامۆستا و ماوەیەک لە قوتابخانەی شنروێی سەرەتایی لە هەڵەبجە و زۆر
👫 فەخرەدین حاجی سەلیم تەوێڵەیی
💕 ماچی خودایی
وەرە یارم، وەرە ئەی تازە یارم !
وەرە ئەستێرەکەی شەوگاری تارم !
وەرە ئەی شاپەڕی باڵی خەیاڵم !
وەرە ئەی شەوچرای ڕووناکی ماڵم !
وەرە خاسە کەوی ڕام و کەویی من !
وەرە ئیلهامەکەی نیوە شەوی من !
وەرە ئ
💕 ماچی خودایی
📝 پەیامی راگەیاندنی (هاوپەیمانی هیوای کوردستانی)
بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
ئێمە وەکو کۆمەڵێک پەرلەمانتار و فراکسیۆنی کوردستانی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لەسۆنگەی هەستکردنمان بە گەورەیی ئەو بەرپرسیارێتیەی لەسەر شانمانە و ئەو مەترسیانەی روویا
📝 پەیامی راگەیاندنی (هاوپەیمانی هیوای کوردستانی)
📝 وەڵامێکی توند لە مەلا مەزهەرەوە بۆ یونس راوی
ۆٱنظُرۡ إِلَیٰ حِمَارِکَ ۆلِنَجۡعَلَکَ ءَاێةࣰ لِّلنَّاسِۖ
نۆێژەبارانە لەهاوین ناکرێت چونکە جۆئاودەیبات..
هه رکاتيک سۆبای گەرمی داری بەکارهێنا بەچەقەی گەرمای هاوین ئەوبێ مێشکە خۆی پێ فێنک بکاتەوە ئێ
📝 وەڵامێکی توند لە مەلا مەزهەرەوە بۆ یونس راوی
📕 پڕۆسەی پەروەردە و ڕۆشنبیری لە کۆماری کوردستاندا 1324 1325 (1946)
ئامادەکردنی: فارووق فەرهاد
سوئید 2021 [1]
📕 پڕۆسەی پەروەردە و ڕۆشنبیری لە کۆماری کوردستاندا 1324 1325 (1946)
📕 سەرکێشیەکانی شێرڵۆک هۆڵمز 5
سەرکێشیەکانی شێرلۆک هۆڵمز 5
نووسەر :- ئارسەر کۆنان دوێل
وەرگێر :- مەدینە ئەحمەد
📕 سەرکێشیەکانی شێرڵۆک هۆڵمز 5
👫 کەسایەتییەکان
زەینەدین نەجمەدین محەمەد - ...
👫 کەسایەتییەکان
هران دینک
✌️ شەهیدان
عەبدوڵڵا حەسەن ئەحمەد ناسرا...
👫 کەسایەتییەکان
سەید موحسین (الخطاط)
👫 کەسایەتییەکان
رەعد کوردی
📖 سەید عومەر؛ پیاوی پشت دەرگاکە | پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
👁️‍🗨️

سەید عومەر؛ پیاوی پشت دەرگاکە
رۆژی 18-11-1980 هێزێکی یەکێتی لە ناوچەی پیرانەڕەش لە پشدەر بەرەوڕووی هێرشێکی هێلیکۆپتەرەکانی سوپای عێراق دەبنەوە، لەوێدا نۆ پێشمەرگە شەهید دەبن و 12ی دیکەش بریندار دەبن، یەکێک لە بریندارەکان عومەر سەید عەلی دەبێ کە تاوەکو ئێستاش کاریگەریی ئەو برینداربوونە بە جەستەیەوە دیارە.
نەوشیروان مستەفا، رێکخەری پێشووی بزووتنەوەی گۆڕان کە 19-05-2017 ماڵئاوایی لە ژیان کرد، لە کتێبی پەنجەکان یەکتر ئەشکێنن، دەنووسێت: سەید عومەریان لەناو دارەمەیت هێنایەوە ناوزەنگ، پشتی وەک بێژنگی لێ هاتبوو، چەند پارچەیەک لە بڕبرەی پشتی دابوو. هەردوو قاچی لەکارکەوتبوو، لە نەخۆشخانەکەی خۆمان تەداوییەکی سەرەتایی کرا، دەستبەجێ رەوانەی ئێرانمان کرد. پاش ماوەیەک لە ئێرانەوە چووە سوید، ماوەیەکی درێژ لە نەخۆشخانەدا مایەوە. هەرچەندە قاچەکانی کەوتنەوە کار، بەڵام هەرگیز وەکو جارانی لێ نەهاتەوە.
عومەر سەید عەلی دوای 37 ساڵ لە گەڕانەوەی لە لێواری مەرگ، لە دوای مەرگی نەوشیروان مستەفا دەبێتە کەسی یەکەمی بزووتنەوەی گۆڕان.
لە دوای دەستلەکارکێشانەوەی لە پۆستی جێگری سکرتێری یەکێتی، نەوشیروان مستەفا لە ساڵی 2006 یەکەم کەس کە چاوەڕێی کردبوو بچێتە گردی زەرگەتە، عومەری سەید عەلی بووە. بەڵام عومەری سەید عەلی لە 2009 ماڵئاوایی لە یەکێتی دەکات، کاتێکیش دەچێتە گردی زەرگەتە، نەوشیروان مستەفا ژوورە تایبەتەکەی خۆی دەداتێ‌.
دانیشتن لە پشتی دەرگا
دوای تێپەڕبوونی هەشت ساڵ بەسەر دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕان، سەید عومەر هەر لەو ژوورەدا مایەوە، کاتێک دەچیتە ژوورەکەی کەس لەوێ‌ نابینی، بەڵام کە سەیری پشتی دەرگاکە دەکەی پیاوێکی تەمەن 72 ساڵ بە خۆی و گۆچانەکەیەوە لەسەر کورسییەک دانیشتووە، هەرگیز ناچێتە سەرووی میوانەکانی دانیشێ‌، تەنانەت کە هەفتەی رابردوو بووە رێکخەری گشتی، لەسەر کورسییەکەی نەوشیروان مستەفا دانەنیشت و هەر لە پشت دەرگای ژوورەکەی خۆیدا مایەوە.
دەگێڕنەوە رۆژێک نەوشیروان مستەفا کورسییەکەی عومەری سەید عەلی دەباتە لای سەرووی ژوورەکە و پێیدەڵێت سەید عومەر لەمەودوا ئێرە شوێنی تۆیە، لە وەڵامدا دەڵی ئەمڕۆ لەبەر دڵی تۆ لێرە دادەنیشم، بەڵام لە بەیانییەوە دەچمەوە شوێنی خۆم لە پشتی دەرگاکە.
هەر میوانێک بچێتە ژوورەکەی، ئەو شوێنی خۆی ناگۆڕێ‌. تەنانەت زۆرجاران نەوشیروان مستەفا بە چەند کاژێر لە ژوورەکەی ئەو دانیشتووە، لە زۆر پرسدا بۆ یەکلاکردنەوەی بڕیاری سیاسی، ئەو هەر لە شوێنی خۆی بووە. نەوشیروان مستەفا بۆچوونی عومەری سەید عەلی وەرگرتووە. بەشداری لە حکومەت، دانانی وەزیر و کاربەستانەکانی گۆڕان، زۆربەیان بە رای رێکخەری ئێستای بزووتنەوەی گۆڕان بووە.
یەکێتی‌ بچووک دەبێتەوە
سەرەتای ساڵی 2007، مەکتەبی سیاسی یەکێتی داوا لە باڵی ریفۆرم دەکەن هەڵوێست لە نەوشیروان مستەفا وەربگرن لە بەرامبەر ئەو رەخنە و نووسینانەی لەو کاتەدا ئاراستەی یەکێتیی دەکردن، بەڵام عومەری سەید عەلی رەتیدەکاتەوە هەڵوێست وەربگرێ‌ و دەڵێ‌: کاک نەوشیروان ژمارەیەکی قورسە لەنێو یەکێتی، بە چوونە دەرەوەی ئەو یەکێتی زەرەر دەکات.
رێکخەری نوێی بزووتنەوەی گۆڕان لە هەموو کۆنگرەکانی یەکێتیدا بە ئەندامی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی هەڵبژێردراوە. لە ئابی 2009 لەبارەی ئایندەی ئەو حیزبەی جێیهێشت دەڵێ‌: ئایندەی‌ یەکێتی‌ بە باش نابینم‌، یەکێتی‌ بەرەو داخران و بچووکبوونەوە دەچێ.
سلێمانیچێتی دەکات؟
عومەری سەید عەلی لە نەوەی ساداتی بەرزنجەیە و خەڵکی سلێمانییە، بەوپێیەی قورسایی دەنگی بزووتنەوەکە لە سلێمانییە، دەبوو رێکخەری گشتیی گۆڕان خەڵکی سلێمانی بێت. عومەر سەید عەلی لەبارەی تۆمەتبارکردنی بە شارچێتی ‌لە هەڤپەیڤینێکی رۆژنامەڤانیدا دەڵێ‌: ئەگەر ئێمە سلێمانیچێتی‌ ئەکەین، ئەی‌ بۆچی‌ هەرچی‌ خەڵکی‌ شارەکان و شوێنەکانی‌ دیکەیە لە کوردستانی‌ عێراق لەم شارەدا زەوی‌ وەردەگرن، خانوو دەکەن، پۆستی‌ ئیداری‌ و حیزبی‌ وەردەگرن و کەس نەیگوتووە بەری‌ چاوتان کلی‌ پێوەیە؟ باشە خەڵکی‌ سلێمانی چەند کەسی لە کەرکووک، هەولێر و دهۆک زەوییان وەرگرتووە؟ ئەگەر هەیە با ناوی‌ پەنجا کەسمان بدەنێ‌ کە بە هەزاران کەس لە خەڵکی ئەو شارانە لێرە زەوییان وەرگرتووە.
سەید عومەر پیاوێکی هێمنە
فەرەیدوون عەبدولقادر ئەندامی پێشووی مەکتەبی سیاسی یەکێتی کە هاوڕێی شاخ و شاری رێکخەری بزووتنەوەی گۆڕانە، باسی کەسایەتیی ئەو بۆ (رووداو) دەکات و دەڵێت: کاک عومەر پیاوێکی راستگۆیە، بە حوکمی پەیکەری رێکخراوەیی گۆڕان هەموو بڕیارێکی بە دەست نییە، بۆیە زیاتر پابەندی بڕیاری سەرکردایەتی گۆڕان دەبێ‌.
فەرەیدوون عەبدولقادر کە لە نیوەی دووەمی ساڵانی حەفتادا ماوەی سێ‌ ساڵ لەگەڵ عومەری سەید عەلی لە زینداندا بووە، دەڵێ: کاک عومەر پیاوێکی هێمن و لەسەرخۆیە. ئەوکاتەی سەرۆکی شاندی یەکێتی بوو بۆ دانوستاندنی ئاشتی لەگەڵ پارتی، لە هەموومان هێورتر بوو.
پێنج ملیۆن دۆلاری بۆ یەکێتی پاشەکەوت کردووە
عومەری سەید عەلی ماوەیەک بەرپرسی دارایی یەکێتی بووە، بەڵام لە هیچ دۆسیەیەکی گەندەڵی و بەکارهێنانی سامانی گشتی و پارەی حیزبدا ناوی نەهاتووە. لە هەڤپەیڤینێکدا دەڵێت ئەو رۆژەی وەکو کارگێڕی مەکتەبی سیاسی وازی لە یەکێتی هێناوە، پێنج ملیۆن دۆلار پاشەکەوتی لە نەسریەی مەکتەبی سیاسی کردووە.
دەستبەرداری ئەڤەلۆنەکەی نابێ

رێکخەری بزووتنەوەی گۆڕان منداڵی نییە، لەگەڵ خێزانەکەی لە خانوویەکی حکومەتدا دەژین، لەبەر تەندورستی کە خۆپارێزی لە چەوری و سوێری دەکات، وەکو هاوڕێیەکانی باسی دەکەن، هەر خواردنێک ئامادە بێ، بە مەرجی ئەوەی چەور و سوێر نەبێ‌ دەیخوات، زۆرجار نانخواردن لە بیر دەکات، ئەوانەی کاری لەگەڵ دەکەن بەبیری دەهێننەوە کە لەبەر دەرمانەکانی نانەکەی بخوات.
عومەر سەید عەلی، ئۆتۆمبێلێکی ئەڤەلۆنی رەنگ سپی مۆدێل 2011 بەکاردەهێنێ‌ کە لەگەڵ گۆچانەکەی بوونەتە دووانەیەکی دانەبڕاو لێی.
تەکەتول لەگەڵ خۆیشی دەکات
عومەر سەید عەلی لە گفتوگۆکردن و مامەڵەکردندا بە پیاوێکی نەرم و لە هەمانکاتدا عیناد ناسراوە. وشەی سەروەری و گەورەم وەکو رێزێک بۆ بەرامبەرەکەی زۆر بەکاردێنێ‌. بەدرێژایی ئەو ماوەیەی کە بەرپرسیارێتی لە نێو یەکێتی هەبووە و ئێستاش لە نێو گۆڕان، ژوورەکەی جمەی هاتووە لە بەرپرس و کادیر، نەوشیروان مستەفا بۆ پێکەنین لای هاوڕێیەکانی گوتوویەتی سەید عومەر لە ژوورەکەی خۆی بەتەنیاش بێت تەکەتول لەگەڵ خۆی دەکات. مام جەلالیش گوتوویەتی سەید عومەر لە دوو کەس سێ‌ کوتلە دروست دەکات.


🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی رووداو - 31-07-2017
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️18-11-1980
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️عومەری سەید عەلی
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
🏟 پارت / لایەن: 🕯 بزووتنەوەی گۆڕان
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 📖 بیبلۆگرافیا
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jul 31 2017 1:55PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Jul 31 2017 11:14PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Jul 31 2017 11:14PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 4,020 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.162 KB Jul 31 2017 2:26PMهاوڕێ باخەوان
📚 پەڕتووکخانە
  📖 ئەتەکێتی ژیان
  📖 یەکێتیی سپارتاکۆس چی د...
  📖 وەرگێڕان (Translation)
  📖 هێزی زیرەکیی کۆمەلایەتی
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 18-01-2021
  🗓️ 17-01-2021
  🗓️ 16-01-2021
  🗓️ 15-01-2021
  🗓️ 14-01-2021
  🗓️ 13-01-2021
  🗓️ 12-01-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
زەینەدین نەجمەدین محەمەد - دکتۆر ساجد
زەینەدین نەجمەدین محەمەد (ناسراو بەدکتۆر ساجد)
سالی 1956 لە گەڕەکی سەرشەقامی سلێمانی لەدایک بووە.
ساڵی 1972 پەیوەندی کردوە بە ریزەکانی رێکخستنی کۆمەڵەوە.
لە5-5-1977 لەلایەن جەلادو سیخورەکانی رژێمەوە ئاشکرا بووەو دەستگیر کراوە، پاشان بە پێنج ساڵ و یەک مانگ حکوم دراوەو لەبەندینخانەی ئەبوغرێب توندکراوە، پاشان لە 16-08-1979 بەلێبوردنی گشتی مەرەخەس کراوە.
لە 02-08-1980 چۆتە ریزی هێزی پێشمەرگەی کوردوستانەوە وەک کادرێکی کۆمەلە، لەهەرێمی 5ی قەرەداغ کاری کردوەو درێژەی بەخەبات داوەو بووە بەلێپرسراوی ن
زەینەدین نەجمەدین محەمەد - دکتۆر ساجد
هران دینک
بە ئەلف و بێی ئەرمەنی Հրանդ Տինք نووسەر و روژنامەوانی بنەرەت ئەرمەنی - کوردە، لە رۆژی 15-09-1954 لە شاری مالاتیای کوردستانی باکور لە دایک بوویە، سەرنووسەری روژنامەی ئاگوسی زمان ئەرمەنیە، لە روژی 19-01-2007 لە لایەن نەژاد پەرستێکی تورک لە شاری ئیستانبول تیرۆرکرا.
هران دینک
عەبدوڵڵا حەسەن ئەحمەد ناسراو بە (عەبەی ئایشێ)
بەرپرسی پێشمەرگەی ناو شاری سلێمانی و لیژنەی بەسزا گەیاندنی تاوانباران، لە ڕێکەوتی 17-01-1977 دا دەستگیر دەکرێت و لە ڕێکەوتی 19-01-1977 دا لە هەیئە خاسەی کەرکوک لەسێدارە دەدرێت.
عەبدوڵڵا حەسەن: لە ساڵی 1968 لەگەڵ گەلاوێژ ڕەشید تۆفیق هاوسەرگیری دەکات لە دوای خۆی 5 منداڵ جێدەهێڵێت بە ناوەکانی ئەمیرە، منیرە، عومەر، نەرمین، ڕێکەوت.
عەبدوڵڵا حەسەن ئەحمەد ناسراو بە (عەبەی ئایشێ)
سەید موحسین (الخطاط)
کەسایەتی بەناوبانگی شاری سلێمانی (سەید موحسین الخطاط) مامۆستا و خۆشنووس (1921-1977).
ئەم کەسایەتیە بەڕێزە بەدرێژایی تەمەنی خزمەتی قوتابخانەکانی سلێمانی کردوە و چەندەها مناڵی سلێمانی پێگەیاندووە و خزمەتێکی زۆری شارەکەی کردوە، سینەمای گوێژەش نمونەیەکە لە خۆشنووسیەکەی کە ساڵی 1950 نوسیوێتی وە چەندین پۆستی بەڕێوەبەرایەتی قوتابخانە سەرەتاییەکانی سلێمانی وەرگرتوە.
سەید موحسین (الخطاط)
رەعد کوردی
رەعد محەممەد عەبدولڕەحمان ساڵح ناسراو بە رەعد کوردی (لەدایکبووی 16-04-1991 سلێمانی) قورئانخوێن و حافزقورئانێکی کوردە. رەعد لە تەمەنی پانزدە ساڵیدا بووەتە پێشنوێزی مزگەوتی ئیمامی شافعی لە کەرکوک. ناوبەناو بەتایبەت لە مانگی ڕەمەزان بانگێشتی ئیمارات دەکرێت بۆ کاری پێشنوێژی لە مزگەوتەکانی ئەحمەد حەبا لە دوبەی و شێخ زاید لە ئەبوزەبی، لە هەمان کاتدا بەردەوامە لە پێش نوێژی لە مزگەوتەکانی ئیمامی شافعی و مزگەوتی بەهەشت لە سلێمانی.
رەعد ناوبانگی لە جیهانی ئیسلامی هەیە، ئەمەش بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆکانی
رەعد کوردی

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.01
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,405 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574