📊 بابەت 376,052 | وێنە 59,749 | پەڕتووک PDF 11,163 | فایلی پەیوەندیدار 44,671 | 📼 ڤیدیۆ 168 | 🗄 سەرچاوەکان 15,122
لەم کاتەدا 0 میوان لەسەر ماڵپەڕی کوردیپێدیا ئامادەیە!
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!||
|
📅 ئەمڕۆ 11-08 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆11-08-2020
📆10-08-2020
📆09-08-2020
📆08-08-2020
📆07-08-2020
📆06-08-2020
📆05-08-2020
📂 زۆرتر ...
📅11 August
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
✌️ دەلال هونەر
تەمەنی 6 ساڵان بووە، ڕیکەوتی 09-08-2018 لەگەڵ دایکی و دوو خوشکی لە دەریای ئیجەدا خنکاون.
👫 سابیر محەمەد ئەحمەد - سابیر کوردستانی
لە ساڵی 1955 لە شاری کەرکوک لەدایکبووە، ژیانی هاوسەری پێکهێناوە و خاوەنی سێ کچ و کورِێکە. لە ساڵی 1970 بۆ جاری یەکەم لە قوتابخانەی ئیمام قاسم لە شاری کەرکوک لە یادی دامەزراندنی یەکێتی قوتابیانی کوردستان گۆرانی گووتووە، هەر لەو کاتەوەش توانی خۆی وەکو گۆرانیبێژێک بناسێنێت، لە ساڵی 1971 یەکەم گۆرانی لە کەناڵی تەلەفزیۆنی کەرکوک تۆمارکرد، لە ساڵی 1972 گۆرانییەکی لە ئێزگەی دەنگی کوردی لە بەغدا تۆمار کرد..[1]
بەهۆی نەخۆشی کۆرۆناوە لە 10-08-2020 گیانی لە دەست دا.
👫 ئارام تیگران
هونەرمەند و گۆرانیبێژێکی کوردزمانی ئەرمەنییە. لە ساڵی 1934 لە شاری قامیشلۆ لەدایکبووە. لەگەڵ بنەماڵەکەیاندا بۆ ئەرمەنستان کۆچیان کردووە و لە 18 ساڵیدا کاتێک سەرەتایی تەواو کردووە٬ بووەتە کارمەند لە رادیۆی ئەرمەنستان. لە 8ەمین میهرەجانی چاند و هونەری ئامەددا بەشدار بووە و گۆرانییەکی بۆ ئامەد داناوە. خاوەنی 12 سی دی - یە و بە هەر سێ زمانی ئەرمەنی و کوردی و عەرەبی گۆرانیی وتووە.
هونەرمەند لە 08-08-2009 بە نەخۆشیی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد.
👫 ئازاد شەوقی
ژیاننامە
ئازاد شەوقی لەساڵی 1929 لە شاری هەولێر چاوی بۆ ژیان هەڵهێناوه، لە بنەماڵەیەکی ناسراو و دیاری شاری سلێمانییە، خوێندنی سەرەتایی لە شاری دیوانییەی باشووری ئێراق تەواوکردووە و قۆناغی ناوەندی و دواناوەندیی لەشاری کەرکوک و پەیمانگای هونەرەجوانەکانی لە شاری بەغدا تەواو کردووه، پاشان بۆماوەی 13 ساڵ سەرپەشتیاری پەروەردەیی بووە لە شاری سلێمانی.
سەرەتای کاری هونەریی لە پەیمانگای هونەرەجوانەکانی بەغداوە دەستیپێکردووه، لەژیانی هونەرییدا دەیان پێشانگای نایابی کردۆتەوه، کەسەرجەمی تابلۆکانی گوزراشت ل
📊 لە هەڵەبجە ڕێژەی فرۆشتنی زێڕ زۆر بەرزترە لە کڕینی | 🏷️ پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️
لە هەڵەبجە ڕێژەی فرۆشتنی زێڕ زۆر بەرزترە لە کڕینی
📊 ئامار و راپرسی


ڕۆژنیوز – هاوکار مستەفا
زەڕەنگەرەکانی بازاڕی هەڵەبجەهەڵەبجە ئاماژە بەوە دەکەن کە ماوەی چەند مانگێکە ڕێژەی فرۆشتنی زێڕ لەلایەن هاوڵاتیانەوە زۆر بەرز بووەتەوە و کەم خەڵک هەیە زێڕ بکڕێت، ژنێکیش ئاماژە بەوە دەکات دواکەوتنی مووچە و خراپی باری دارایی خەڵک وایکردووە زێڕەکانیان بفرۆشن.
بەردەوامبوونی قەیرانی سیاسی و دارایی هەرێم و دواکەوتنی مووچە، بوەتە هۆی ئەوەی هاوڵاتیان دەست بە فرۆشتنی پێداویستییە کەسییەکانیان بکەن بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی ژیانی رۆژانەیان.
شەیماحەسەن، یەکێک لەو ژنانەی کە هاتبووە دوکانی زێڕینگرێک بۆ ئەوەی زێڕەکانی بفرۆشێت بە ڕۆژنیوزی وت: ئێستا ژنان زێڕەکانیان دەفرۆشن، لە جیاتی ئەوەی زێڕ بکڕن، چونکە سەرەڕای ئەوەی کە هاوڵاتیان باری ژیان و گوزەرانیان زۆر خراپە و مووچە لەکاتی خۆیدا نادرێت، ئەوەشی کە دەدرێت بەشی پێداویستییەکانی ژیانی خەڵک ناکات، لەهەمان کاتیشدا هاوڵاتیان متمانەیان بەم دۆخە نییە و نازانن سبەینێ‌ چی ڕوودەدات.
ئەوەشی خستەڕوو، من خۆم ئەمڕۆ هاتومەتە ئەم دوکانە بۆ ئەوەی هەرچی زێڕمان هەیە بیفرۆشم، چونکە پارە لەماڵماندا نییە، بۆیە ناچارم بۆ ئەوەی تووشی قەرز نەبین بیر لە فرۆشتنەوەی ئەو پارچە زێڕەم بکەمەوە، ماڵی وەهاش هەیە کە پێداویستییەکانی ناوماڵی دەفرۆشێت بۆ دابینکردنی پێداویستییە گرنگەکانی ژیان.
حەسەن عومەر، زەڕەنگەرێکی بازاڕی هەڵەبجەیە، بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند: لە وەتەی قەیرانی دارایی سەریهەڵداوە، گۆڕانکارییەکی زۆریش بەسەر بازاڕو کاری ئێمەدا هاتووە، بەجۆرێک ڕۆژانە هاوڵاتییەکی زۆر ڕوومان تێدەکات بۆ فرۆشتنی زێڕو زیوەکانیان، ڕۆژی واهەیە خەڵک ئەوەندە دێنە لامان بۆ فرۆشتنی زێڕەکانیان، پارە لە قاسەکانماندا نامێنێت.
ئەو زەڕەنگەرە وتیشی: بەهۆی دواکەوتنی مووچەی ئەم مانگە، ئەم چەند ڕۆژە زۆربەی هەرە زۆری ئەوانەی دێنە بازاڕی زەڕەنگرەکان، بۆ فرۆشتنی زێڕ دێن، تەنیا ژمارەیەکی زۆر کەمیان زێڕ دەکڕن.
هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد، پێش قەیرانی دارایی، کە کوڕ و کچێک هاوسەرگیریان دەکرد، 25 بۆ40 مسقاڵ زێڕ دەکڕا بۆ بووکەخان، بەڵام ئێستا ئەو ڕێژەیەش دابەزیوە بۆ 10 بۆ 15 مسقاڵ زێر.
ئەو زەڕەنگەرەی بازاڕی هەڵەبجە ڕای خۆیشی لەبارەی هۆکاری ئەو دۆخەی بازاڕ دەربڕی و ئاماژەی بەوە کرد: ئێستا هاوڵاتیان جۆرە ترسێکیان لەلا دروستبووە، پێیان باشە زێڕ و زیو بفرۆشن و بیکەنەوە بە پارە، چونکە ئەم حزبە سیاسیانەی هەرێمی کوردستان دۆخێکیان هێناوەتە کایەوە کەس لەژیانی خۆی دڵنیا نییە.
01-08-2017
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی رۆژنیوز - 01-08-2017

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 01-08-2017
📈 جۆری ئامار و راپرسی: 💰 ئابووری و نەوت
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ هەڵەبجە
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 91% ✔️
91%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
91%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Aug 1 2017 9:19AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Aug 1 2017 9:58PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Aug 1 2017 9:58PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 1,822 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
لە هەڵەبجە ڕێژەی فرۆشتنی زێڕ زۆر بەرزترە لە کڕینی
📊 ئامار و راپرسی

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️01-08-2017
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️هاوکار مستەفا
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.08
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,374 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574