رێوڕەسمی جەژنی (جما)ی کوردانی ئێزدی لە مەزاری شێخ شەرفەدین 10-08-2017
- ئاگرە بەرفراوانەکەی چیای
شاهۆشاهۆ، کە دوابەدوای ئۆپەراسیۆنی سوپای پاسداران کەوتەوە، لەلایەن ڕێکخراوی سەوزی چیای
مەریوانمەریوانەوە کوژایەوە، بەڵام ئۆپەراسیۆنی سوپای پاسداران لە ناوچەکەدا هەر بەردەوامە.
- لە شەوی ڕابردوەوە ئاگرێک لە سنوری گوندەکانی
باخەکۆنباخەکۆن و
گەچێنەگەچێنە و
گوڵپگوڵپ-ی سەربە شارەدێی
بیارەبیارە کەوتووەتەوە.
[1]
- مەکتەبی سیاسی یەکێتی
فەرهاد سەنگاویفەرهاد سەنگاوی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی کوردستان، لە ریزەکانی حیزبەکەی دوورخستەوە.
- کچە کوردێکی ئێزدی تەمەن 21 ساڵ لە
موسڵموسڵ رزگارکرا.
- میدیای
یەکێتییەکێتی ڕایگەیاند، یەکێتی بڕیاری دەرکردنی ئەو کەسانەی دەدات کە بەشداری کەمپینی نەخێر بۆ
ڕیفراندۆمڕیفراندۆم دەکەن.
[2]
-
بەرەی تورکمانیبەرەی تورکمانی بە فەرمی نامەیەک ئاڕاستەی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات و جگە لە دژایەتیکردنی پرۆسەی ڕێفڕاندۆم لە
کەرکوککەرکوک داوا لە نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات رێگری بکات لە ئەنجامدانی پرۆسەکە لە کەرکوک.
[3]
- فەرهاد سەنگاوی پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان بۆ بڕیاری دەرکردنی لە حزبەکەی رایدەگەیەنێت دەرکردنم لەریزەکانی یەکێتی تاجێکە لەسەر سەرم، نەک تانەی لێنادەم، زۆریشم پێخۆشەو پێویستی نەدەکرد وا بیربکەنەوە، چونکە پێشتر سێجار لە کەناڵەکانەوە وتومە یەکێتی نیم.
- پۆلیسی
گەرمیانگەرمیان ئاماژە بەوە دەکات کە ئه و هاوڵاتییەی دوێنێ لە لایەن چەند چەکدارێکەوە رفێندرا و ئامۆزایەکیشی کە پیشەی شوانی بوو بریندار کرا، بەیانی ئەمڕۆ تەرمەکەی دۆزرایەوە.
[4]
- لەناحیەی
قەرەتەپەقەرەتەپەی سەر بەقەزای
خانەقینخانەقین لەدوو کاتی جیاوازدا دوو تەقینەوە ڕویانداو بەو هۆیەوە دوو کەس بونە قوربانی.
[5]
- لە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ 33 کۆنگرێسمانی کۆمارییەکانی ئەمریکا، بنیامین نەتانیاهو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاندووە، پێویستە کوردی عێراق دەوڵەتی سەربەخۆی خۆی هەبێت، ئەوان ئازا و قارەمانن، دۆستی رۆژئاوا و دۆستی بەهاکانی رۆژئاوا و ئێمەن.
- بە هۆکارێکی نەزانراو لە
قەڵای هەولێرقەڵای هەولێر ئاگر کەوتووەتەوە. ئاگرەکە لە پووش و گژوگیای وشکەوەبوو کەوتووەتەوە. بەڵام زیانی نەبووە.
[6] ⚠️ Bu madde (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmış olan, orijinal dilinde öğeyi açmak için simgesini
tıklayın!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 Kronoloji