میلیتاریزە کردنی شاری شنۆ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان
📝 بەڵگەنامەکان
پاش تەقەی کەسانێکی نەناسراو وکوژران وبرینداربوونی دوو کەس لەشاری
شنۆشنۆ، کەشی ئەم شارە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بەگرانی ئەمنییەتی کراوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 10ی گەلاوێژی 1396ی هەتاوی،کەسانێکی نەناسراو لەگەڕەکی سەیدئاوای شنۆ تەقەیان لە دانیشتوانی ناو ماشێنکی پڕاید کرد و لە ئاکامدا یەکێک لە دانیشتوانەکەی کوژراو ئه وی ديکه يان بەگرانی بریندار بووە.کە دوابەدوای ئەو ڕووداوە هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران هەموو گەڕەکەکان و دەورووبەریان گەمارۆ داوە و ڕێگریان لە هاتووچۆی هاوڵاتیان کردووە لە ناوشار و تەنیا لەکاتی نواندی پێناسەدا ڕێگەی هاتوچۆیان پێداون. هەروەها کەسانی سەربە ئیتلاعات بەجلی مەدەنییەوە و بە ماتۆڕسیکلێت لە ناوشار دەخولێنەوە.
بەپێی زانیاری پشتڕاست نەکراوە ناونیشانی ئەوکەسەی کوژراوە ”سدیق پتک” خەڵکی
پیرانشارپیرانشار ڕاگەیەندراوە. و بەپێی هەمان زانیاری ناوبراو لەبابەتی کڕین و فرۆشتن و بڵاوکردنەوەی مادە هۆشبەرە پیشەییەکان(صنعتی) ڕۆڵێکی گرنگی هەبووە. و لەگەڵ هێزەکانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی هاریکاری کردووە
جێی بیرهێنانەوەیە کەڕۆژی هەینی 5ی گەلاوێژیش، کەسێک لە دەست وپێوەندییەکانی سپای پاسداران بەناونیشانی “محەمەد ناسرزادە لە گەڕەکی “تاچین ئاوا”ی ئەم شارە کەوتە بەر دەسڕێژی کەسانی نەناسراو کە بەپێی زانیارییەکان بەگرانی بریندار بووە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
02-08-2017