بەهۆی گەرماوە 50 گوێرەکە مرداربوونەوە
📊 ئامار و راپرسی
دواڕۆژ، رەڤەند گوهەرزی
ئەمڕۆ چوارشەممە 2ی ئاب بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماو مانەوەیان لە ناو ئۆتۆمبێڵی بارهەڵگر، پەنجا گوێرەکە لە گوندێکی سەر بە شارەدێی ئەتریش لە شارۆچکەی
شێخانشێخان مرداربوونەوە.
مەئمون ئەحمەد مەجید، خاوەنی پڕۆژەی بەخێوکردنی گوێرەکە بە دواڕۆژی رایگەیاندبەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما ئەمڕۆ لە گوندی بلان لە شارەدێی ئەتریشی سەر بە شارۆچکەی شێخان 50 سەر گوێرەکەی پڕۆژەکەمان مرداربوونەوە.
وتیشی ئەو گوێرەکانەمان لە رێگەی بارهەڵگرەوە لە تورکیا هێنابوو، لە خاڵی سنوری نێوان ئەو وڵاتە و هەرێمی کوردستان تێپەڕین و لە سنوری هەرێم بۆ ماوەی حەوت کاتژمێر ئەو گوێرەکانە و لەناو بارهەڵگرەکاندا مانەوەو ئەوەش هۆکاری سەرەکی مرداربوونەوەیانە.
ئاماژەی بەوەشکرد: رێوشوێنی دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل بەو شێوەیە بووە، تا گەیەندراونەتە گوندی بلان لە ئەتریش 50 گوێرەکە مرداربوونەتەوە و نزیکەی 200 ملیون دینار زیانمان پێگەیشتووە.
02-08-2017