رێژەی بێکاری لە هەرێمی کوردستان رێژەی 15%ی تێپەڕاند
📊 ئامار و راپرسی
رێژەی بێکاری لە هەرێمی کوردستان لە 15%ی تێپەڕاند، بۆ کەمکردنەوەی رێژەی بێکاری و رەخساندنی هەلی کاری زیاتر، ماوەی چوار ساڵە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رێگای پرۆژەی راهێنانی تواناکان دەستیکردووە بە راهێنانی قوتابیانی زانکۆ و پەیمانگاکان، بەو ئامانجەی هەلیکار بۆ قوتابیان دابین بکات.
پرۆژەی راهێنانی قوتابیانی زانکۆ و پەیمانگاکان بەهەماهەنگی لەنێوان ئەنجوومەنی وەزیران و کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت بەڕێوەدەچێت، تاوەکو ئێستا 151 کۆمپانیای خۆماڵی و بیانی بەشداریانکردووە، لەوماوەیەدا هەلی کاریان بۆ زیاتر لە 1500 قوتابی رەخساندووە.
کە ماوەی چوار ساڵە دەستیپێکردووە، بەو ئامانجەی قوتابیان ئەو زانیاریانەی لە پرۆسەی خوێندن وەریانگرتووە لەنێو کۆمپانیاکان بەشێوەیەکی کرداری کاری لەسەر بکەن.
بەپێی ئامارەکانی بەشی راهێنانی تواناکانی سەر بە ئەنجوومەنی وەزیران، ساڵانە بەشداری قوتابی و زانکۆ و کۆمپانیاکان زیادیانکردووە بەجۆرێک، ساڵی 2014، 27 قوتابی و سێ زانکۆ و چوار کۆمپانیا، ساڵی 2015، 127 قوتابی و هەشت زانکۆ و پەیمانگا و 16 کۆمپانیا، ساڵی 2016، 320 قوتابی و 15 زانکۆ و پەیمانگا و 41 کۆمپانیا، ئەمساڵ زیاتر لە 800 قوتابی و 16 زانکۆ و پەیمانگا و نزیکەی 90 کۆمپانیا بەشداریان کردووە.
02-08-2017