📊 بابەت 375,989 | وێنە 59,707 | پەڕتووک PDF 11,155 | فایلی پەیوەندیدار 44,531 | 📼 ڤیدیۆ 168 | 🗄 سەرچاوەکان 15,086
لەم کاتەدا 15 میوان لەسەر ماڵپەڕی کوردیپێدیا ئامادەیە!
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!||
|
📅 ئەمڕۆ 04-08 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆04-08-2020
📆03-08-2020
📆02-08-2020
📆01-08-2020
📆31-07-2020
📆30-07-2020
📆29-07-2020
📂 زۆرتر ...
📅04 August
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
✌️ قەدریە ؟
یەکێک لە قوربانییەکانی شەڕی ناوخۆی نێوان ینک و پدک لە قەڵادزێ، کە لە ڕۆژی 06-08-1994 ڕوودیداوە.
👫 فەرهاد زەردی
تەمەن 26 ساڵ بووەو دوو منداڵی هەبووە، ئەو کۆڵبەرە شەوی 04-08--2016 لەگەڵ چەند کۆڵبەرێکی دیکە لە سێڕێیانی پیرکانیان کەوتنە بەر تەقەی هێزە سەربازییەکانی ئێران و لە ئەنجامدا کوژراوە.
👫 شێرکۆ بێکەس
کوڕی فایەق بێکەس و شەفیقە سەعیدی وەستا حەسەنە و لە 02-05-1940 لە گەڕەکی گۆیژەی شاری سلێمانی لە دایک بووە.
تەمەنی هەشت ساڵان بووە بێکەسی باوکی ساڵی 1948 کۆچی دوایی دەکات.
منداڵی و لاوێتی شێرکۆ بێکەس پڕ بووە لە ئازار و ژانی بێکەسی و نالەباری رەوشی ئابوری.
لە نێو هەلومەرجی سەخت و بێکەسیدا قۆناغی ئامادەیی تەواو کردووە.
تەمەنی حەڤدە ساڵان بووە یەکەمین شیعری لە رۆژنامەی ژین بڵاو کردۆتەوە.
ساڵی 1965 دەبێت بە پێشمەرگە و لە رادیۆی دەنگی کوردستانی عێراق لە ئەشکەوتی سەردێمان دەست بە کار دەکات.
ساڵی
👫 رەفیق حیلمی
رەفیق محەمەد ساڵح
لەساڵی 1898دا لەشاری کەرکوک لەدایک بووەو خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی لەکەرکووک و سلێمانی و ئامادەیی لەبەغداو پەیمانگای ئەندازەی لەئەستەمبۆڵ تەواوکردووەو لەساڵی 1920دا گەڕاوەتەوە کوردستان و بووەتە مامۆستایەکی پسپۆڕی ئەندازەو بیرکاری لەماوەی خوێندنی لەئەستەمبۆڵ فێری زمانی تورکی فەڕەنسی بووە جگەلە کوردی کە زمانی زگماکی خۆی بووه. کە شێخ مەحمودی حەفید بۆ جاری دووەم لەمانگی تشرینی یەکەمی 1922 کابینەیەکی تازەی داناوەناوی خۆی نا مەلیکی کوردستان، مامۆستا رەفیق حیلمی کردەڕاوێژکاری رامیا
📊 زۆرینەی پۆستە باڵاکانی فەرمانگە و وەزارەتەکان کەموکوڕی یاساییان تێدایە | 🏷️ پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️
زۆرینەی پۆستە باڵاکانی فەرمانگە و وەزارەتەکان کەموکوڕی یاساییان تێدایە
📊 ئامار و راپرسی


دواڕۆژ، عیسا عەبدولقەهار
دەستەی دەسپاکی هەرێمدەستەی دەسپاکی هەرێم ئاشکرایدەکات، لە کۆی 325 پلە تایبەتی فەرمانگە و وەزارەتەکان 290 کەسیان کەموکوڕیان تێدایە، هاوکات دەربارەی وردبینی نەکردنی پلە باڵاکانی سەرۆکایەتی هەرێم و ئەنجومەنی ئاسایش و هەردوو وەزارەتی دارایی و سامانە سروشتییەکانیش دەستەکە روونکردنەوە دەدات.
ماوەی چەند مانگێکە دەستەی دەسپاکی هەرێم بەدواداچوون بۆ کەموکوڕییەکانی پۆستی پلە تایبەتەکانی وەزارەت و فەرمانگەکانی حکومەت دەکات و بە راپۆرت کەموکوڕییەکان بۆ ئەنجومەنی وەزیران و دیوانی چاودێری دارایی دەنێرێت.
لە نوێترین راپۆرتیدا دەستەی دەسپاکی ئاشکرایدەکات کە لێکۆڵینەوە و وردبینی لەبارەی دۆسیەی 325 پلە تایبەت وەزارەت و فەرمانگەکانی تری هەرێم کراوە و دەرکەوتووە 290 دۆسیەیان کەموکوڕی تێدایە.
بەپێی راپۆرت و بەدوداچوونەکانی دەستەی دەسپاکی زۆربەی کەموکوڕییەکان، بریتیە لە نەبوونی فەرمانی دامەزراندن و نەبوونی چەسپاندنی تەمەن و نەبوونی بڕوانامەیان و چەند کەموکوڕییەکی تر، بەڵام وەکو راوێژکار و بەڕێوەبەری گشتی دامەزراون.
وردبینکردنەکەی دەستەی دەسپاکی، دۆسیەی پۆستە پلەباڵاکانی وەزارەتی (پەروەردە، خوێندنی باڵا، تەندروستی، کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، پلاندانان، شەهیدان و ئەنفالکراون، کارو کاروباری کۆمەڵایەتی، کارەبا، گواستنەوه و گەیاندن، ئاوەدانکردنەوە نیشتەجێکردن، ئەوقاف و کاروباری ئیسلامی، رۆشنبیری و لاوان، بازرگانی و پیشەسازی و وەزارەتی داد، هاوکات وردبینکردنی دۆسیەی پلە باڵاکانی چەند فەرمانگەیەکی تری وەک وەبەرهێنان و دەزگای مین و دەستەی مافی مرۆڤ و دیوانی چاودێری دارایی) گرتەوە.
بەپێی راپۆرتەکەی دەستەی دەسپاکی لەهەردوو سەرۆکایەتی پەرلەمان و ئەنجومەنی وەزیران کەموکوڕی بەرچاو هەیە، بەجۆرێک لە ئەنجومەنی وەزیران وردبینی بۆ 87 پلە باڵا کراوە و دەرکەوتووە 54 دۆسیەیان کەموکوڕی تێدایە، هەروەها لە دۆسیەی 45 بەرپرسی پلەباڵای پەرلەمانی کوردستان 25 دۆسیەیان کەموکوڕی تێدایە.
لە نیسانی ئەمساڵ، دەستەی دەسپاکی هەرێم لە راپۆرتێکدا کەموڕییەکانی دۆسیەی دامەزراندنی 428 پۆستی بەڕێوەبەری گشتی و پلەی تایبەت و پۆستی معومی زۆربەی وەزارەت و دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان ئاشکراکردووە.
بەپێی راپۆرتێکی دەستەی دەسپاکی هەرێم کە وێنەیەکی دەست دواڕۆژ کەوتووە، ئاماژە به و کەموکوڕیانە کراوە کە لە دۆسیەکانی بەڕێوەبەرانی گشتی و راوێژکاران و پلەی تایبەت و پۆستی معومی وەزارەتەکاندا هەیە.
بەپێی راپۆرتەکە، دەستەی دەسپاکی بەپێی یاسا وردبینکراو لە دۆسیەی 64 راوێژکارو 130 بەڕێوەبەری گشتی و 214 پلەی تایبەت و20 پۆستی معومو کەموکوڕییەکانی بەوشێوەیە دەستنیشانکراوە.
لەبارەی هۆکاری وردبینی نەکردن لە دۆسیەی بەرپرسانی هەردوو وەزارەتی دارایی و ئابووری و سامانە سروشتییەکان و سەرۆکایەتی هەرێم و ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم، موشیر بەشیر، سەرۆکی لیژنەی یاسایی دەستەی دەسپاکی بە دواڕۆژی راگەیاند وردبینی بۆ دۆسیەی بەرپرسانی باڵای سەرۆکایەتی و هەرێم و ئەنجومەنی ئاسایش دەکرێت، بەڵام کاتمان پێویستە.
وتیشی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم فەرمانبەرانی زۆرە بۆیە کاتی زۆری پێویستە تاکو وربینی بکرێت، بۆیە بەهۆی وردبینکردنی دۆسیەی وەزارەکانی تر نەتواندراوە وردبینی بۆ دۆسیەکانی دارایی بکرێت، بەڵام بۆ هۆکاری وردبینی نەکردنی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان ئەوا هەیکەلی کارگێڕی ئه و وەزارەتە لەبەردەستدانییە، بەڵام بەدڵنیایەوە وردبینی بۆ سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکان دەکرێت.
لەبارەی رێککارە یاساییەکان بۆ چاککردنی ئه و کەموکوڕیانە، ئه و بەرپرسەی دەسپاکی دەڵێت وەزارەتەکان رادەسپێرین کە ئه و کەموڕیان چارەسەربکەن، وەزارەتەکانیش بەرپرسان ئاگاداردەکەنەوە و دەبێت کەموڕییەکان چاک بکەنەوە، بەڵام ئەگەر نەیانتوانی چاکی بکەن ئه و رێککاری یاساییان لەدژی دەگرینەبەر و ناچاریان دەکەین کەموکوڕییەکان چاک بکەن.
ئه و بەرپرسەی دەسپاکی ئاماژە بەوەشدەکات، زۆربەی کارەکان بۆ وردبینی تەواو کراوە و ئەنجومەنی وەزیران و دیوانی چاودێری دارایی ئاگادارکراوەتەوە بۆ ئەوەی ئه و کێشانەی چارەسەربکەن و بەشێکی زۆریان دەتواندرێت چارەسەربکرێن، چونکە ئەوان گەندەڵی نین بەڵکو کەموکوڕین و چارەسەردەبن.
02-08-2017
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی دواڕۆژ - 02-08-2017

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 02-08-2017
📈 جۆری ئامار و راپرسی: ⚡ گەندەڵی
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 89% ✔️
89%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
89%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Aug 3 2017 10:28AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Aug 4 2017 1:34AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Aug 4 2017 1:34AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 2,030 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
زۆرینەی پۆستە باڵاکانی فەرمانگە و وەزارەتەکان کەموکوڕی یاساییان تێدایە
📊 ئامار و راپرسی

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️02-08-2017
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️عیسا عەبدولقەهار
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.08
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,374 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574