ئاماری حەوت مانگی یەکەمی ساڵی 2017ی هاوسەرگیری لە سلێمانی
📊 ئامار و راپرسی
بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و باری شارستانی
سلێمانیسلێمانی، ئاماری حەوت مانگی رابردووی هاوسەرگیری لە سنوری پارێزگای سلێمانی بڵاوکردەوە.
بەپێی ئامارەکان، لە حەوت مانگی رابردوو، لە سنوری پارێزگای سلێمانی، پێنج هەزار و 184 حاڵەتی هاوسەرگیری تۆمارکراوە.
لە مانگی،کانونی دوو 758 هاوسەرگیری ئەنجامدراوە، و لە مانگی شووبات 783 حاڵەت، و لەئازار 697، حاڵەتی هاوسەرگیری تۆمارکراوە.
هەروەها لە مانگی، نیسان 857 هاوسەرگیری ئەنجامدراوە، و ئایار 826، و لە حوزەیران 516 حاڵەت، و لەمانگی تەموز 747 حاڵەتی هاوسەرگیری تۆمارکراوە.
03-08-2017