پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
کورد خاوەنی کۆنترین شوێنەواری بەریتانیایە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
قانع شاعیری چەوساوەکان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
سەید عەلی ئەسغەر دەنگێک لە ئاسمانی موزیکی کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
فەتانەی وەلیدی ئەستێرەیەکی لە بیرکراو لە ئاسمانی هونەر و مۆسیقای کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مریەم خان یەکەمین گۆرانی بێژی ژنی کورد کە بەرهەمەکانی لەسەر قەوان تۆمارکراوە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
وەسێتنامە گرنگەکەی پیرەمێرد
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
شارام نازری کوردێک لە لوتکەی گۆرانی و مۆسیقای ئێراندا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مارگرێت یەکەم پێشمەرگەی ژن لە شۆڕشی ئەیلولدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
لەیلا قاسم سمبولی خەباتی ژنان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
ئەحمەد کایا چریکەیەکی بەسۆز لە باکوورەوە بۆ هەموو کوردستان
17-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 516,080
وێنە 105,178
پەرتووک PDF 19,084
فایلی پەیوەندیدار 95,691
ڤیدیۆ 1,279
شوێنەکان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
شەنگالی بریندارکراو نزیکەی 15 جۆر هێزی تێدایە
مێگا-داتای کوردیپێدیا، یارمەتیدەرێکی باشە بۆ بڕیارە کۆمەڵایەتی، سیاسی و نەتەوەییەکان.. داتا بڕیاردەرە!
پۆل: ئامار و ڕاپرسی | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
شەنگالی بریندارکراو نزیکەی 15 جۆر هێزی تێدایە
ئامار و ڕاپرسی

شەنگالی بریندارکراو نزیکەی 15 جۆر هێزی تێدایە
ئامار و ڕاپرسی

دواڕۆژ، ئاوارە حەمید
سێ ساڵ بەر ئێستا و لە 3 ئابی 2014، گروپی داعش هێرشی کردە سەر شارۆچکەی #شەنگال#، ژمارەیەکی زۆر خەڵکی مەدەنی و ژن و منداڵ بە چەندین شێوە شەهید کران و بە کۆیلە بران و ژمارەیەکیش ئاوارە بوون.
ئامارەکانی کوشتن و ڕفاندن و ئاوارە بوون
بە پێی ئامارەکانی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان دوای داگیرکردنی شەنگال، زیاتر لە 430 هەزار کوردی ئێزیدی و پێکهاتەی تری کریستان و کاکەیی و موسڵمان ئاوارەبوون، نزیکەی 140 هەزاریان بۆ ماوەی زیاتر لە 10 ڕۆژ بێنان و ئاو لە چیای شەنگال گیریان خوارد و له و ڕێژە ئاوارەیەش نزیکەی 290 هەزار ئاوارەی هەرێمی کوردستان و تورکیا و سووریا بوون.
هەر بەپێی ئامارە فەرمییەکان، لە سەرەتای پڕۆسەی داگیرکارییەکەدا 1800 کەس دووچاری کوشتنی بە کۆمەڵ بوونەوە، تەنها لە گوندی کۆچۆ 400 پیاوی ئەم گوندە لە گۆڕێکی بە کۆمەڵ زیندەبەچاڵکراون.
نیوەی ژنانی دەست داعش ڕزگارکراون
لە 25ی تشرینی دووەمی 2014، حکومەتی هەرێم لیژنەیەکی تایبەتی بۆ کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوون لە کەیسی ئێزیدییە ڕفێندراوەکان دامەزراند و بودجەیەکی تایبەتی تەرخان کردووە بۆ ڕزگارکردنیان.
دیندار زێباری، سەرۆکی کۆمیتەی وڵامدانەوەی ڕاپۆرتە نێودەوڵەتیەکان دەڵێت لەچوارچێوەی ئه و هەوڵانەی حکومەتی هەرێم توانراوە ژمارەیەکی زۆر لە ڕفێندراوەکان ئازاد بکرێن، بە گوێرەی دوایین زانیاریی تا ڕۆژی 2 تەمووزی 2017 ژمارەی ئێزیدییە ڕزگارکراوەکان (3048) بووە، لەوانە (1092) ئافرەت و (334) پیاو و (819) کچ و (803) کوڕ ڕزگارکراون، ئەوانەی تائێستا ڕزگارنەکراون ژمارەیان (3369) کەسە، لەوانە (1636) ئافرەت و (1733) پیاون کە لە دەستی داعشدا ماون.
جینۆسایدی ئێزدییەکان چۆن ڕویدا
چەکدارانی داعش بە چەندین هەنگاو جیۆناسیدی ئێزدییەکانیان ئەنجامداوە لە شارۆچکەی شەنگال لەوانە دەرکردنی کوردانی ئێزدی لە شەنگال و هەڵاتنیان بەره و چیای شەنگال و گەمارۆدانیان بەمەبەستی قڕکردن و لە ناوبردنیان و مردنی ژمارەیەکی زۆر لە ژن و منداڵ و گۆڕینی ئایینی کوردانی ئێزدی بە زۆر بۆ سەر ئایینی ئیسلام و کوشتنی بە کۆمەڵی خەڵکی سڤیل و بێ تاوان و شاردنەوەیان لە گۆڕە بەکۆمەڵەکاندا، هەروەها بڵاوبوونەوەی حاڵەتی نەخۆشی دەروونی لە نێو ئه و خەڵکانەی کە لە چیای شەنگال گەمارۆ درابوون.
بەشێکی تری هەنگاوەکانی داعش دژ بە شنگال و دانیشتوانەکەی بریتی بووە لە جیاکردنەوی ژنان و ئافرەتان و کچانی ئێزدی لەخێزانەکانیان دوای کوشتنی پیاوەکانیان بە کۆمەڵ، هەروەها مارەکردنی کچان و ژنان و ئافرەتانی ئێزدی لەچەکدارانی داعش بەزۆر و بە ناوی نیکاحەوە، لەگەڵ دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر کچان و ژنان و ئافرەتانی ئێزدی.
جوگرافیای شەنگال
شەنگال دەکەوێتە نزیکەی 120 کم لە ڕۆژئاوای شاری موسڵ، 50 کم لەرۆژهەڵاتی سنووری سوریا دوورە، چیای شەنگال نزیکەی 70 کم درێژ دەبێت و بەرزاییەکەی دەگاتە 4800 پێ لەسەر ئاستی دەریا. دانیشتوانی شەنگال پێکهاتوون لەزیاتر لە نێو ملیۆن کەس کە 73%یان کوردی ئێزدی و 10% کوردی موسڵمان، 15% عەرەبی سوننە، 1% کریستانەکانن.
بە پێی داتاو ئامارەکان بەر لەهاتنی داعش دانیشتوانی شارۆچکەی شەنگال و دەورووبەری بەپێی کۆبوونی خۆراک 450 هەزار کەس بووە، ناحیەی گرعزێریش نزیکەی 80 هەزار کەس بوو، بە هەردوو قەزاکەش ژمارەی دانیشتوانی ناوچەکە لە نێوانی 515 تا 530 هەزار کەسدابووە، بەڵام لەئێستادا تەنها 1% دانیشتوانی شارەکە گەڕاونەتەوە قەزاکە.
هەنگاوەکانی بەجینۆساید ناساندنی کەیسی ئێزدییەکان
دیندار زێباری، سەبارەت بە هەوڵەکانی حکومەتی هەرێم بۆ بەجینۆسایدناساندنی کەیسی ئێزدییەکان دەڵێت چەندین لێژنەی لاوەکی لە ناوەوە و دەرەوەی کوردستان دامەزراوە بۆ ئەوەی کاریگەریی زۆریان هەبێت لە ناساندنی ئەم کەیسە وەک جینۆساید، لەلایەکی دیکەشەوە چەند لێژنەیەکی دیکەی لاوەکی لە ئەمریکا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، هۆڵەندا، یەکێتی ئەوروپا دامەزراون و دەستیان بە کارەکانیان کردووە، بەم میکانیزمەوە حکومەتی هەرێم لە هەوڵی ئەوەدایە ڕێکارە یاساییەکان بگرێتەبەر بۆ تۆمارکردنی ئەم داواکارییە و پێشکەشکردنی بەڵگە پەیوەندیدارەکان بۆ دادگای باڵای تاوانی نێودەوڵەتی لە لاهای.
بەرەڤان حەمدی، بەڕێوبەری گشتی لەوەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکرەکانی حکومەتی هەرێم، بە دواڕۆژی ڕاگەیاند دوای پڕۆسەی داگیرکردنی ناوچەکانی شەنگال و دەشتی نەینەوا ئەنجامدرا، هەرزوو حکوومەتی هەرێمی کوردستان لێژنەیەکی باڵای ڕاگەیاند و ئه و لێژنەیە دەستەیەکی لێکۆڵینەوە و کۆکردنەوەی بەڵگەکانی لە پارێزگای دهۆک بەسەرپەرشتی دادوەرێک دامەزراند، بە هەماهەنگی نێوان وەزارەتەکان، ئێستاش لەرووی بەڵگەنامە و دێکیۆمێنت و لێکۆڵینەوە کەیسی جینۆسایدی ئێزیدییەکان و دەشتی نەینەوا ئامادەیە و بە دوو بەش، بەشێکیان لە هۆڵەندا پێشکەشی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی کراوە، هەروەها ئه و دێکیۆمێنت و بەڵگانە پێشکەشی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجوومەنی ئاسایشیش کراوە.
ئه و بەرپرسەی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوەکان، وتیشی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەنجوومەنی وەزیران چەند پڕۆژەیەکی تاوتوێ کردووە، کە ئەوانیش بە سێ ئاڕاستەدان، بریتین لەوەی یەکەم پڕۆژە ئەوەیە کە ئەگەر لەدادگای تاوانی نێودەوڵەتی ئەم کەیسە بکرێتەوە، دووەمیشیان ئەوەیە ئەگەر دادگایەکی نێودەوڵەتیی تایبەتمەند دروست بکرێت، سێیەمیش ئەوەیە ئەگەر لەسەر ئاستی نێوخۆدا بێت.
ناوبراو، ئاشکراشیکرد، کە ئامارەکانی دەستەی لێکۆڵینەوەی تاوانی جینۆساید زیاتر لەدوو هەزار کەیس کراونەتەوە، هەزار کەیس هەموو بەڵگەنامە و لایەنی لێکۆڵینەوە و هەموو شتێکی تەواوە و کامڵ بووە و هیچ کەموکورتییان تێدا نییە.
42 گۆڕە بەکۆمەڵ لە سنوری شەنگادا هەیە
بە پێی ئامارەکان ژمارەی گۆڕە بەکۆمەڵەکان له و شارۆچکەیە ئێستا 42 گۆڕە، بە پێی پێشبینییەکان سەرجەمیان زیاتر لە سێ هەزار و 624 تەرمی ئێزدی تێدایە.
فوئاد عوسمان، وتەبێژی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراون بە دواڕۆژی ڕاگەیاند ئه و گۆڕە بەکۆمەڵانە لە سنوورەکە بونیان هەیە، تیمی وەزارەتی شەهیدان ڕاهێنیان بینیوە بۆ هەڵدانەوەی ئه و گۆڕانە.
وتیشی بەشێکی گۆڕە بەکۆمەڵەکان ناتوانین کاریان تێدا بکەین، بەهۆی مەترسی چەکدارانی داعش لە سنورەکە.
28% شارۆچکەی شەنگال لە لایەن حەشدی شەعبییەوە بەڕێوەدەبرێت
سەرحەد شەنگالی، فەرماندەی هێزەکانی بەرەڤانی شەنگال (یەبەشە) بە دوارۆژی ڕاگەیاند لە ئێستا زیاتر لە 13 بۆ 15 هێزی جۆراروجۆرە لەناو شارۆچکەی شەنگال و دەوروبەری جێگیرکراون، ناوچەکانیش بەجۆرێک دابەشکراوە لە 64% قەزاکە لە لایەن هێزەکانی پێشمەرگه و هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەبرێت، بەشەکەی تر لە 28% لەلایەن حەشدی شەعبی و لە 8% لە لایەن یەپەگه و یەبەشە بەڕێوەدەبرێت.
ئه و فەرماندەیە، ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەری شەڕ لە شارۆچکەی شەنگال لە ئارادایە، بەڵام ئەوان نایانەوێت شەڕ دەستپێبکەن و خۆیان بەدووردەگرن لەهەموو جۆرە ڕووبەڕووبوونەوەک.
مەحما خەلیل قایقمامی شەنگال لەسەر بوونی ئه و هەموو هێزانە بە دواڕۆژی ڕاگەیاند بە نووسراوی ڕەسمی داوکاریی پارێزگای موسڵ و حکوومەتی خۆجێی شەنگال داوایان لە چەند هێزێک کردووە ئه و شوێنانە چۆڵ بکەن.
ئاوەدانکردنەوەی شەنگال پێویستی بە 10 ملیار دۆلارە
بە پێی ڕووپێوێکی قایمقامیەتی شارۆچکەی شەنگال، ڕێژەی 85% سەنتەری قەزاکە وێران بووە، لە کۆی 8 هەزار و 105 خانووی هاووڵاتییان لە شارەکە، 5 هەزار و 300 خانوو وێران بوون، دوو هەزار دووکانیش بە تەواوی خاپوورکراون، له و ڕێژەیەش کە نزیکەی سێ هەزار خانوو دەبێت لە 15% بۆ 50% زەرەریان پێگەیشتووە.
هەر بەپێی ئامارەکان زیاتر لە 10 هەزار خانوو لە ناحییەی سنونێ و کۆمەڵگای دووگرو خانەسوور و دۆلا و ناحیەی گرعزێر و ناحیەی بلێ وێرانکراوە.
مەحما خەلیل، قائیمقامی شارۆچکەی ناوەندی شەنگال، لەوبارەیەوە بۆ دواڕۆژ ئەوەدەخاتەڕوو، تیمێکی ئەندازیاریی ئەوان هەڵساون بە خەمڵاندنی زیانەکانی داعش و هەموو کەرتەکانیشیان دیاریکردووە، بەپێی ڕاپۆرتەکە بۆ ئەوەی شەنگال بگەڕێتەوە بۆ دۆخی پێش 3ی ئابی 2014، پێویستمان بە 10 ملیار دۆلار هەیە بۆ ئاوەدانکردنەوە و قەرەبووی مەعنەوی خەڵک.
کۆنفڕانسێک بۆ ئاوەدانکردنەوەی شەنگال
مەحما خەلیل، قایمقامی شەنگال ڕونیکردەوە کە داوایان کردووە کۆنفڕانسێکی نێودەوڵەتی لەژێر سێبەری حکومەتی هەرێم بۆ ئاوەدانکردنەوەی شەنگال بکرێت، هەروەها سندوقێک بۆ ئاوەدانکردنەوەی شەنگال لە کەسانی دەوڵەمەند و خێرخواز و وڵاتانی کۆمەک بەخش تەرخانبکرێت و یارمەتیمان بدرێت هاوشێوەی سەندوقی مارشاڵ، چەندین وڵاتیش بەڵێنی هاوکاریان داوە وەکو ئەمریکا و ئەڵمانیا.
مەحما خەلیل، دەڵێت حکوومەتی عێراق و پارێزگای نەینەوا هیچ هاوکارییەکیان نەکردوون و ئومێدیشم نییە لە ئاییندە بیکەن، چونکە ئێمەی ئێزدیین و دەڤەرەکەش کوردن.
03-08-2017
ئەم بابەتە 3,730 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی دواڕۆژ - 03-08-2017
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 03-08-2017 (7 ساڵ)
جۆری ئامار و ڕاپرسی : تاوانی جەنگ
جۆری ئامار و ڕاپرسی : پێشێلکردنی مافی مرۆڤ
شار و شارۆچکەکان: شنگال
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 92%
92%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 03-08-2017 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 04-08-2017 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 04-08-2017 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 3,730 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
عیسا یونس حەسەن
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
هەموو کچێک چی بزانێ
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
کورتەباس
سروودێکی خۆشەویستی
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
عەونی یوسف
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مهناز کاوانی
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
کانزاکان لە لەشماندا
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
کورتەباس
شێوەکانی لە تابلۆ ڕامان
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
چیرۆکی من
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
کورتەباس
بەیانی یەکی خۆرەتاو

ڕۆژەڤ
شوێنەکان
خانەقین
23-07-2009
هاوڕێ باخەوان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
16-04-2024
سروشت بەکر
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
کورد خاوەنی کۆنترین شوێنەواری بەریتانیایە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
قانع شاعیری چەوساوەکان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
سەید عەلی ئەسغەر دەنگێک لە ئاسمانی موزیکی کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
فەتانەی وەلیدی ئەستێرەیەکی لە بیرکراو لە ئاسمانی هونەر و مۆسیقای کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مریەم خان یەکەمین گۆرانی بێژی ژنی کورد کە بەرهەمەکانی لەسەر قەوان تۆمارکراوە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
وەسێتنامە گرنگەکەی پیرەمێرد
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
شارام نازری کوردێک لە لوتکەی گۆرانی و مۆسیقای ئێراندا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مارگرێت یەکەم پێشمەرگەی ژن لە شۆڕشی ئەیلولدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
لەیلا قاسم سمبولی خەباتی ژنان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
ئەحمەد کایا چریکەیەکی بەسۆز لە باکوورەوە بۆ هەموو کوردستان
17-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 516,080
وێنە 105,178
پەرتووک PDF 19,084
فایلی پەیوەندیدار 95,691
ڤیدیۆ 1,279
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
عیسا یونس حەسەن
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
کورتەباس
هەموو کچێک چی بزانێ
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
کورتەباس
سروودێکی خۆشەویستی
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
عەونی یوسف
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مهناز کاوانی
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
کانزاکان لە لەشماندا
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
کورتەباس
شێوەکانی لە تابلۆ ڕامان
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
چیرۆکی من
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
کورتەباس
بەیانی یەکی خۆرەتاو

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 2.203 چرکە!