لە چوار مانگی ساڵی 2017دا بایی 189 ملیۆن دۆلار کاڵای ترانزێت لە پەروێزخانەو...
بەرێوەبەری گشتی گومرگی پارێزگای
کرماشانکرماشان ئاشکرای دەکات، ترانزێتی کاڵاوشمەک لە مەرزی
پەروێزخانپەروێزخان، لە چوار مانگی رابردوودا، بەبەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو، بەرێژەی 11% زیادیکردووە.
خەلیل حەیدەری، بەرێوەبەر گشتی گومرگی پارێزگای کرماشان بەئاژانسی هەواڵی (میهر)ی راگەیاندووە، لە چوار مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، بە بەهای 167 ملیۆن و 831 هەزار و 149 دۆلار، کاڵای ترانزێتی دەرەکی، بە کێشی 560 هەزار و 260 تۆن هاوردەی گومرکی پەروێزخان کراوە و ترانزێتی هاوردە لە مەرزی بەروێزخان بەرێژەی 11% زیادیکردووە.
رونیشیکردۆتەوە، زۆرترین ئەو کاڵا ترانزێتیە دەرەکییانەش گازۆیل، نەفتا و غازی شل بوون.
سەبارەت بە رێژەی گەشتیارانيش، کە لە خاڵی سنوری پەروێزخانەوە چوونەتە ناو ئێران حەیدەری دەڵێت، 21 هەزار و 442 گەشتیاربوون، بەبەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو بەرێژەی 8% گەشەی کردووە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە لە خاڵی سنوری خەسرەوی و پەروێزخانەوە 19 هەزار و 642 گەشتیار رویشتونەتە دەرەوە، بەبەراورد بە ساڵی رابردووش بەرێژەی 2% گەشەی کردووە.
03-08-2017