8ی ئاب، رۆژە رەشەکەی شەنگال، ئافرەتەکانیان بەسەر سەرکردەکانی داعشدا دابەشدەکران
📊 Amar u Rapirsîya
کە ناوی
شەنگالشەنگال دەهێنرێت، راستەوخۆ جینۆسایدی ئێزدییەکانت پێش چاو دەکەوێت، 8ی ئابی 2014 مێژوویەکی رەش بوو بۆ ئەوان و خەڵکی شەنگال، ئەوان ئه و بەرەبەیانە لەخەوێکی قوڵدا بوون، هاواری ترسناکی چەکدارەکانی داعش و دەنگی فیشەک بەخەبەری هێنانەوە، هەر ئه و رۆژە دەیان هاوڵاتی ئه و شارە کوژران و گوللەباران کران.
ئەمڕۆ 3ی ئاب، سێ ساڵە سەدان خێزانی ئێزدی بێ خواستی خۆیان لەنێو کەمپەکاندا ژیان دەگوزەرێنن، لای ئەوان هێشتا ئه و برینە ساڕێژنەبووەتەوە کە داعش بەرامبەریان ئەنجامیداوە، ئەوان ئێستا چەندین خەم لەناخیاندا پەنگ دەخواتەوە، (خەمی کچەکانیان، خەمی منداڵە ونبووەکانیان، خەمی گەڕانەوەیان بۆ زێدی خۆیان، خەمی ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکەیان، خەمی بژێوی و بەردەوامیی چیان لەنێو چیرۆکە تاڵەکانی کوچه و کۆڵانەکانی شەنگالدا).
لەهاوینی 2014دا، داعش هێرشێکی کتوپڕی کرد و بەشێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو دەستیگرت بەسەر موسڵی دووەم گەورە شاری عیراقدا و بەتەنها 1200 چەکداری داعش نزیکەی 30 هەزار چەکداری سوپا و هێزە ئەمنییەکانی عیراقی شکاند، پاشان ئه و هێزەی داعش هێرشیان کردەسەر ئه و ناوچانەی کە لەژێر کۆنترۆڵی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا یوو لەسنوری موسڵ.
ئه و هێرشە لەبەرەبەیانێکی زووی رۆژی 3ی ئابی 2014دا دەستیپێکرد بۆ سەر ئه و ناوچانەی کە ئێزدییەکان لێی نیشتەجێن لەشنگال، هێزەکانی پێشمەرگە بەبێ شەڕکردن و بەرگرتن لەداعش له و ناوچەیە کشانەوە، دانیشتووانە ئێزدییەکانیان لەبەر رەحمەتی ئه و چەکدارانەی داعشدا بەجێهێشت و زۆربەیان بەدیل گیران و کوژران و خرانە گۆڕی بەکۆمەڵەوە.
هەر دوای گرتنی شەنگال، دەستبەجێ چەکدارانی داعش دەستیانکرد بە نمایشکردنی دیمەنە تۆقێنەرەکانیان، وەک جیاکردنەوەی پیاوان لەژنان و هەرزوو چەندین پیاو و گەنج گوللەباران کران، بەڵام بەشێک له و خەڵکە بەنەهامەتیی خۆیان گەیاندە چیاکانی شەنگال، بۆ چەندین مانگ لەنەهامەتیی ناو چیاکاندا مانەوه و بە بێ نان و ئاو ژیانیان دەگوزەراند، رۆژانە منداڵ و کەسانی بەتەمەن گیانیان دەسپیارد، نەشیاندەتوانی خۆیان رزگار بکەن، چونکە داعش گەمارۆی دابوون و بەردەوامبوو لەهێرشکردنەسەریان.
ئەحمەد دەروێش یەکێکە لە سەرکردە مەیدانییەکانی رێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە داعش کە لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوا لەشارۆچکەی رمێلانی رۆژئاوای کوردستان لەشەڕێکدا بە برینداریی دەستبەسەرکراوە، بەمشێوەیە باس لەسەرەتای چوونی بۆ شەنگال دەکات.
ئه و سەرکردەیەی داعش دەڵێت لەرۆژانی سەرەتای دەستبەسەرداگرتنی شەنگالدا، ئافرەتە ئێزدییەکان بەبێ بەرامبەر بەسەر سەرکردە و چەکدارانی داعشدا دابەش دەکران، دواتر لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی رێکخراوەکەدا کڕین و فرۆشتنیان پێوەدەکرا.
ئەحمەد دەروێش دەگێڕێتەوە لە هەندێک حاڵەتی دەگمەندا بە پارەیەکی زۆر کە دەگەیشتە سێ هەزار دۆلار ئافرەتە ئێزدییەکان دەفرۆشران، چونکە جوان بوون و ئەندامانی رێکخراوەکە لە ژنەکانی خۆیانیان بە باشتر دەزانی.
بەپێی ئامارێکی نووسینگەی کاروباری ئێزدییەکان، تا ئێستا زیاتر لە سێ هەزار و 700 هاوڵاتی ئێزدی لەهەردوو ڕەگەزی نێر و مێ لەژێر دەستی چەکدارانی داعشدا ماون و ڕزگارنەکراون.
ئه و پیاوە ئێزدییانەی بەدیلگیران و نەبوون بە ئیسلام کوژران، هەرچی ژن و منداڵەکانیشە لە نۆ ساڵ بەسەرەوە لەچەند ناوەندێک کۆکرانەوە، پاشان نێردران بۆ شارۆچکەی تەلەعفەری نزیک موسڵ و وەک کەنیزەک فرۆشران بە چەکدارەکانی داعش لەهەموو ئه و ناوچانەی کە لەژێر کۆنترۆڵی داعشدا بوون.
بەپێی ئامارەکانی سەنتەری هاوکاری ئێزیدییەکان، کە سەر بە ئەنجومەنی وەزیرانە و بارەگاکەی لەپارێزگای دهۆکە زیاتر لە 10 هەزار ئێزیدی شەهید و بێسەروشوێنن و ئاوارە بوونە.
بۆ ئێزدییەکان، 2014 مێژووی نوێ کردەوە، ئەوانەی باس لەرووداوەکانی ساڵی 2014ی سەر ئێزدییەکان دەکەن، دەڵێن ئەمە قەتڵوعامی حەفتاو سێیەمینی ئێزدییەکانە، کە پێشتر لەسەدەی 19یەم لەلایەن سوڵتان عەبدولحەمیدی دووەم سوڵتانی عوسمانییەکانەوە بڕیاردراوە بۆ داگیرکردنی ناوچە دوورەدەستەکانی ئێزدیی نشین بۆ ژێر رکێڤی خۆی، هەروەک خزمەتی سەربازیی زۆرەملێ و باجی بەسەردا سەپاندن و بەزۆر دەیکردن بە موسڵمانی سوننە مەزهەب.
بەپێی ئامارە نافەرمییەکان ئەگەرچی تائێستا دوو هەزار ژنی ئێزدی ئازادکراون، بەڵام هێشتا نزیکەی سێ هەزار ژنی دیکەی ئێزدی لەژێر دەستی داعشدا دیل و دەستبەسەرن کە زۆربەیان براون بۆ رەققەی پایتەختی داعش لەسوریا و رۆژانە پاش رزگارکردنی گەڕەکەکانی ئەوشارە دانە دانە ژنان و کچان و منداڵانیان بەدەردەکەون و رزگار دەکرێن.
03-08-2017
⚠️ Ev babet bi zimana (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!