ئەو پارەیەی لە پڕۆژەکانی هەولێر ماوەتەوە بۆ هەڵەبجە خەرجدەکرێت
📊 ئامار و راپرسی
دواڕۆژ، عیسا عەبدولقەهار
ئەندامێکی کوردی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئه و پارەیەی لە پڕۆژەکانی
هەولێرهەولێر ماوەتەوە بۆ پارێزگای
هەڵەبجەهەڵەبجە خەرجدەکرێت کە بڕەکەی زیاتر لە 22 ملیۆن دۆلارە.
نەجیبە نەجیب، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە دواڕۆژی راگەیاند لەماوەی 12 ساڵی رابردوودا وڵاتی ژاپۆن چەند پڕۆژەیەکی لە هەولێر جێبەجێکردووە، بەڵام ئێستا ئه و پارانەی له و پڕۆژانەدا ماونەتەوە بۆ پارێزگای هەڵەبجە خەرجدەکرێت.
وتیشی بڕی پارەکە 22 ملیۆن دۆلاره و بۆ پڕۆژەی ئاوی هەڵەبجە خەرجدەکرێت، ئەمەش دوای ئەوەی لە سەردانێکمان بۆ لای باڵێوزخانەی ژاپۆن لە عێراق بەڵێنیداوە ئه و پارەیە بۆ هەڵەبجە خەرج بکرێت.
ئه و ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئاماژەی بەوەشکرد ماوەی سێ ساڵە بەهۆی قەیرانی دارایی پارەکە وەستاوە، بەڵام لەمەودا خەرجدەکرێت و بە نووسراوی رەسمی رەزامەندی حکومەتی عێراق وەردەگرین و هیچ کێشەیەک لە خەرجکردنی پارەکەدا نەماوە.
لەچوارچێوەی هاوکارییە داراییەکان ژاپۆن بۆ عێراق، بڕی پێنج ملیار دۆلار بۆ عێراق خەرجکراوه و له و رێژەیە چەند پڕۆژەیەکی ئاو ئاوەڕۆ و کارەبای هەولێر خەرجکراوە.
04-08-2017