شارۆچکەی سۆران... لەماوەی 10 رۆژدا دەست بەسەر 5 ئۆتۆمبێلی دزراودا گیراوە
📊 Anket ve istatistik
وتەبێژی پۆلیسی
سۆرانسۆران ئاشکرای دەکات کە دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 7ی ئابی 2017 سێ کەس لە قەزای سۆران بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێلێکەوە دەسگیرکران و لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە.
نەقیب
هاوار ئەرگوشیهاوار ئەرگوشی وتەبێژی پۆلیسی سۆران بە دواڕۆژی راگەیاند ئەمڕۆ دووشەممە زانیاریمان پێگەیشت کە ئۆتۆمبێلێکی جۆری کرۆلا لە قەڵادزێ دزراوە و بەمەبەستی فرۆشتن هێناویانەتە سۆران، دوای بەدواداچوونی ورد، هێزەکانی پۆلیسی نووسینگەی نەهێشتنی تاوان توانییان سێ کەس بە تۆمەتی ئەنجامدانی ئه و کارە دەسگیربکەن.
وتیشی هەر سێ کەسە دەسگیرکراوەکە لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا دانیان بە ئەنجامدانی ئه و تاوانەدا ناوە و بەپێی ماددەی 446 یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون.
وتەبێژی پۆلیسی سۆران جەختی لەسەر ئەوەشکردەوە کە ئۆتۆمبێلەکە بۆ خاوەنەکەی دەگەڕێننەوە.
ئاماژەی بەوەشدا کە لەماوەی هەفتەی رابردوو تاکو ئەمڕۆ دووشەمە ئەوە پێنجەمین ئۆتۆمبێلی دزراوە کە لەسۆران دەستی بەسەردا دەگیرێت.
[1]
ماڵپەری دواڕۆژ: 07-08-2017
⚠️ Bu madde (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmış olan, orijinal dilinde öğeyi açmak için simgesini
tıklayın!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!