ساڵی 2017 ژمارەی زیارەتکارانی سوونەی ئێران کە دەچنە حەج 15 هەزار کەسن
📊 ئامار و راپرسی
نوێنەری ڕێبەری باڵای ئێران بۆ کاروباری حەج رایگەیاند، ئەمساڵ نزیکەی (15) هەزار هاوڵاتی سوننە سەردانی سعودییە دەکەن بۆ بەجێهێنانی مەراسیمی حەج.
(عەلی قازی عەسکەر) نوێنەری ڕێبەری باڵای ئێران رایگەیاند، هەستیاری لەسەر ڕێوڕەسمی حەج یەکجار زۆرە، ئەمەش بەو هۆیەوەیە کە دوو ڕووداوی نەخوازراو لەمزگەوتی پیرۆزو مینا ڕوویانداو بووە هۆی کوژرانی ڕێژەیەکی زۆر لە زیارەتکارانی ئێرانی و هەر بەم هۆیەوە ساڵی رابردووش بەشداری ئەو مەراسیمەیان نەکرد.
ناوبراو ووتیشی، ئەمساڵ بڕیار وایە کە سعودییە چاودێڕی زۆر وردتر بۆ ڕێوڕەسمەکە بکات، ئەمەش تەنیا بۆ زیارەتکارانی ئێرانی نییەو بۆ هەموو حاجیانی وڵاتانی جیهانە.
عەسکەر راشیگەیاند، تاکو ئێستا (11) هەزار حاجی ڕەوانەی شاری مەدینە کراون، ئەمساڵ زیاد لە (45) هەزار حاجی ئێرانی ئەم ڕێوڕەسمە پیرۆزە بە جێدێنن و گروپ گروپ حاجییەکان ڕەوانەی عەرەبستان دەکەن.
قازی عەسکەر وتی: ئەمساڵ لەم ڕێژەیە نزیکەی (11) هەزار کەسیان لە ئەهلی سوننەی ئێرانن کە ڕێوڕەسمی حەج بە جێدێنن، بە نیسبەت ساڵانی ڕابردوو، ئەمساڵ ڕێژەی حاجیان سوننەی ئێرانی یەکجار زۆر بەرز بۆتەوە.
[1]