ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی ناوچەکانی
شەهباشەهبا لە باکووری شاری
حەلەبحەلەب بە فەرمی پێکهێنانی
کانتونی شەهباکانتونی شەهبا-ی سەر بە هەرێمی
عەفرینعەفرینی ڕاگەیاند.
بە پێی هەواڵی کوردپرێس، ئەنجومەنی بەڕێوەبەریی ناوچەکانی شەهبا بە پشتبەستن بە بڕیاری ئەنجومەنی دامەزراندنی فیدراڵی باکووری سووریا، لە ڕاگەیێندراوێکدا بە فەرمی دامەزراندنی کانتۆنی شەهبا-ی سەر بە هەرێمی عەفرینی ڕاگەیاند.
بە گوێرەی بڕیاری دوادانیشتنی ئەنجومەنی دامەزراندنی فیدراڵی دیموکراتی باکووری سووریا کە ڕۆژی 27ی مانگی جووڵای لە شارۆچکەی ڕمێلان بەڕێوەچوو، فیدراڵی باکووری سووریا لەسێ هەرێمی عەفرین لە ڕۆژئاوا، فورات لە ناوەڕاست و جەزیرە لە ڕۆژهەڵات پێکدێت و لەمناوە هەرێمی عەفرین بریتی دەبێت لە کانتۆنەکانی عەفرین و
شەهباشەهبا و مەنبەج، هەرێمی
فوراتفورات بریتی دەبێت لە کانتۆنەکانی
کۆبانیکۆبانی و
گرێ سپیگرێ سپی و هەرێمی
جەزیرەجەزیرەش بریتی دەبێت لە کانتۆنەکانی
قامیشلۆقامیشلۆ و
حەسەکەحەسەکە.
ئامانج لە ڕاگەیاندنی ئه و هەرێم و کانتۆنانە، بەڕێوەبردنی فیدراڵی ناوچە کوردییەکانی کوردستانی سووریا و بەشداریی دیموکراتیک لە داهاتووی سووریادا ڕاگەیێندراوە.
ماڵپەڕی کوردپرێس: 07-08-2017