کانتۆنی شەهبا لە هەرێمی ئەفرینی ڕۆژئاوای کوردستان ڕاگەینرا
ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی ناوچەکانی
شەهباشەهبا لە باکووری شاری
حەلەبحەلەب بە فەرمی پێکهێنانی
کانتونی شەهباکانتونی شەهبا-ی سەر بە هەرێمی
عەفرینعەفرینی ڕاگەیاند.
بە پێی هەواڵی کوردپرێس، ئەنجومەنی بەڕێوەبەریی ناوچەکانی شەهبا بە پشتبەستن بە بڕیاری ئەنجومەنی دامەزراندنی فیدراڵی باکووری سووریا، لە ڕاگەیێندراوێکدا بە فەرمی دامەزراندنی کانتۆنی شەهبا-ی سەر بە هەرێمی عەفرینی ڕاگەیاند.
بە گوێرەی بڕیاری دوادانیشتنی ئەنجومەنی دامەزراندنی فیدراڵی دیموکراتی باکووری سووریا کە رۆژی 27ی مانگی جووڵای لە شارۆچکەی رمێلان بەڕێوەچوو، فیدراڵی باکووری سووریا لەسێ هەرێمی عەفرین لە رۆژئاوا، فورات لە ناوەڕاست و جەزیرە لە رۆژهەڵات پێکدێت و لەمناوە هەرێمی عەفرین بریتی دەبێت لە کانتۆنەکانی عەفرین و
شەهباشەهبا و مەنبەج، هەرێمی
فوراتفورات بریتی دەبێت لە کانتۆنەکانی
کۆبانیکۆبانی و
گرێ سپیگرێ سپی و هەرێمی
جەزیرەجەزیرەش بریتی دەبێت لە کانتۆنەکانی
قامیشلۆقامیشلۆ و
حەسەکەحەسەکە.
ئامانج لە ڕاگەیاندنی ئه و هەرێم و کانتۆنانە، بەڕێوەبردنی فیدراڵی ناوچە کوردییەکانی کوردستانی سووریا و بەشداریی دیموکراتیک لە داهاتووی سووریادا ڕاگەیێندراوە.
ماڵپەڕی کوردپرێس: 07-08-2017
⚠️ ئەڤ بابەت ب زمانا (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!