سوپای تورکیا هاوشان و هاوسانی سپای پاسدارانی ئێران، دارستانەکانی شرناخی ئاگر تێبەردا
📝 Belgeler
گەشە و بەربڵاوی ئاگرکەوتنەوەکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەکوو خۆی بەردەوامە وهاوشان لەگەڵ ئەودا، سوپای تورکیایش دەستی داوەتە سیاسەتگەلی لەوچەشنە لەپێناو دارستانەکانی زنجیرە کێوەکانی زاگرۆس لەباکووری کوردستان.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان وهەواڵی بڵاوکراوە لە ماڵپەڕی فورات نیووز، گوردانێکی کۆماندوویی سوپای تورکیا کەلە پارێزگای
شرناخشرناخ جێگیربووە، دوێنێ شەو دەستی داوەتە تۆپبارانی بەربڵاوی کوێستانی جوودی کەلەئاکامدا ئاگر کەوتنەوەیەکی سەرسامکەر لەوناوچەدا کەوتۆتەوە.
ئەم ئاگرکەوتنەوە بەردەوام لەگەشەدایە وتادێ ڕووبەری زێدەتر دەبێت وسوپا ڕێگری دەکات لەچوونی هاوڵانیان بۆناوچەکە بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی ئەو ئاگرکەوتنەوەیە.
خاڵی سەرنجڕاکێش ئەمەیە کەسوپای پاسدارانی ئێرانیش لەم دوایانەدا سەرقاڵی جێبەجێ کردنی ئەم سیاسەتەیە لەڕۆژهەڵاتی کوردستان. ئەم دوو ووڵاتە بەتەمان شەڕەکە ببەنە قۆناغی ” شەڕی بیۆلۆژیک”ەوە، لەکوردستان.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
06-08-2017
⚠️ Bu madde (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmış olan, orijinal dilinde öğeyi açmak için simgesini
tıklayın!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!