بەڕێوەبەری بەرنامەداڕێژی بۆ ناوەندیی وەژاندنەوەی #دەریاچەی ورمێ# وتی: چاوەڕوان دەکرێت لە مانگی خەرمانانی ئەمساڵ ئاستی دەریاچەی ورمێ دەگاتە 1700 کیلۆمەتری چوارگۆش.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس:،مەسعوود تەجریشی ئاماژەی دایە دوایین دۆخی دەریاچەی ورمێ و ڕایگەیاند: هاوینی ئەمساڵ هەوای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا 2 پلەی گەرما لەچاو مامناوەندی 40 ساڵی ڕابردوو زیادی کردووە و ئەم بابەتە بووەتە هۆی ئەوەی بە هەڵم بوونی ئاوی دەریاچەکە خێراتر بێتەوە.
ناوبراو ڕوونیشی کردەوە: چاوەڕوان دەکرێت لە کۆتایی مانگی خەرمانانی ئەمساڵدا ئاستی دەریاچەی ورمێ بە 1700 تا 1800 کیلۆمەتری چوارگۆش بگات کە پێش لە دەست بەکاربوونی چالاکیی ناوەندی وەژاندنەوەشدا 1700 کیلۆمەتری چوارگۆش بوو.
ماڵپەڕی کوردپرێس: 08-08-2017
تەجریشی زیادیشی کرد: دابەزینی باران بارینەکان و زیادبوونی ڕێژەی پلەی گەرما و تەرخان نەدانی گوژمەی وەژینەوەی دەریاچەی ورمێ بووەتە هۆی ئەوەی تاکوو ئەمساڵ بە پێی بەرنامەی پێشبینیکراو کار نەکەین.
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 9,107 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!