🏠 دەستپێک
تۆمارکردنی بابەت
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Bakûr
English
کرمانجی - کوردیی باکوور
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
پەیوەندی
دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
🔎 English Menu
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📝 بەڵگەنامەیەکی مێژوویی کوردە یەزیدیەکان لە ساڵی 1909
بەڵگەنامەیەکی مێژوویی کوردە یەزیدیەکان لەساڵی 1909
ئەم بەڵگەنامەیە بەشێوەی (بەرقیە، تێلیگرام) نێردراوە بۆ دەوڵەتی عوسمانی وە داوا دەکەن لەلایەنە پەیوەندیەدارەکانی دەوڵەتی عوسمانی کە لەناسنامەی فەرمی
📝 بەڵگەنامەیەکی مێژوویی کوردە یەزیدیەکان لە ساڵی 1909
📕 مێژووی کۆنی نیشتمانی عەرەب؛ بۆ پۆلی یەکەمی ناوەندی
کۆماری عێراق؛ وەزارەتی پەروەردە
کاوس نوری عەبدولڕەحمان قەفتان لەگەڵ عوسمان عەلی قادر، بەغداد ساڵی 1988 [1]
📕 مێژووی کۆنی نیشتمانی عەرەب؛ بۆ پۆلی یەکەمی ناوەندی
📕 چەند لە بێ تۆیی دەترسم
نووسینی: حەمە کاکەڕەش
ئەم کتێبە لە ساڵی 2021 دا بڵاوکراوەتەوە
‎‏‎چەند لە بێ تۆیی دەترسم، دیوانێکی شێعریی نوێی شاعیر حەمەکاکە ڕەشە، لە 260 لاپەڕە پێکهاتووە. ئومێد محەمەد دیزاینی بەرگ و ناوەرۆکی کردوو
📕 چەند لە بێ تۆیی دەترسم
📕 کۆمۆنیزم و ماسۆنیەت
نووسینی: لیۆن ترۆتسکی
وەرگێڕانی: ئەیوب حەسەن [1]
📕 کۆمۆنیزم و ماسۆنیەت
📖 من پێشتر تووشی کۆرۆنا بووم ئایا تووشدەبمەوە؟
من پێشتر تووشی کۆرۆنا بووم ئایا تووشدەبمەوە؟

بەداخەوە جارێکی تر خەڵکانێکی زۆر تووشی کۆڕۆنا دەبنەوە و ڕۆژانە لە کلینیک و نەخۆشخانەکان ژمارەی حاڵەتە سەختەکان ڕوو لە زۆربوونن.

گرنگە ئەم چەند خاڵە ب
📖 من پێشتر تووشی کۆرۆنا بووم ئایا تووشدەبمەوە؟
📖 سکرتێرە 10
سکرتێرە 10

سەی سەگباب خێو پڕی دا قۆری ڕاستەم و ڕایکێشا، وەزیری پلان دانان ئیستاپەکی بە هێزی گرت و ڕاوەستا، چوومە پێش و سینگم بە دەشبولی کەت و کشامەوە بەکووشینیش کەتم، ئەو تڕومبێلەی پشتیشمان پێڕانەگ
📖 سکرتێرە 10
📖 سکرتێرە 9
سکرتێرە 9

مشەوەش بووم و نەمزانی چبکەم، خۆ ناکرێ یەکسەر مەجلیسەکەی بەجێبێلم و بڕۆم، ئاخر ئێستا ئەمن وەزیرم و بەرپرسیارەتەکی گەورەم لەسە شانیە، لۆیێ گۆتم وەچاکە لەگەر سەرۆک وەزیرانی قسەی بکەم و ڕوخسە
📖 سکرتێرە 9
📖 سکرتێرە 8
سکرتێرە 8

دیسان سەرۆکی پەرلەمان چەکووکی لەمێزیداو گۆتی : نیوسعاتەکی پشووەکی بدەن و پاشان دانیشتن دەست پێدەکاتەوە..! ئیدی بووە غەربەغەرب و هەرکەس هەستاوە بچیتە کافیتیریاو شتەکی هەرقۆڕی و پشووەکی بدا
📖 سکرتێرە 8
📖 سکرتێرە 7
سکرتێرە 7

لاچاوم هەرتۆقیبوو، دەتگۆ سەرکە تورە دەرپەڕیە، کلینسم پێوەنابوو، چاوم هەر ئاوی دەکرد، وەزعەکەش هەر شلۆق دەبوو، پەرلەمانتارەکان تێک گیرببوون و بەهیچ هێور نەدەبوونەوە، سەرۆکی پەرلەمان مرد هە
📖 سکرتێرە 7
📖 سکرتێرە 6
سکرتێرە 6

هەندەی نەبرد سەرۆکی پەرلەمان ناوی خوای هیناو دانیشتنەکە دەستی پێکرد، قسە زۆر کرا، پاشان نۆبەتی سەرۆک وەزیران هات و چوو وتاری خۆی بخینتەوە، وتارەکی چڕوپڕی داو کارنامەی حکومەتەکەی ڕاگەیاند،
📖 سکرتێرە 6
👫 نەمام غەفووری
دکتۆر نەمام کچی مەحموود ئاغای کاکەزیاد حەمە ئاغای غەفووری، ناسراو بە نەمام غەفووری، لە دایکبووی ساڵی 1968 لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەری کۆیە بووە. نەمام غەفووری پزیشکی نەشتەرگەر بووە و ماوەی 35 ساڵ لە
👫 نەمام غەفووری
📖 سکرتێرە 5
سکرتێرە 5

ئەمنیان هاویشتە ناو تڕومبێلەکی خۆیان و ئێک لە پاسەوانەکانیش سواری تڕومبێلەکەی من بوو و کەتە دوومان، چووینە ژۆرێ و تڕومبێلەکەیان لەپەنایەکی ڕاگرت و ئەمنیان هینا خوارێ، گۆتم : کاکی من ڕاوەس
📖 سکرتێرە 5
📖 سکرتێرە 4
سکرتێرە 4

دەستم دا سویجی تڕومبێلەکەم و لە ژۆرێ هاتمە دەرێ، داکی منداران لە مەتبەخێ چاوی بەمن کەت، گۆتی : کێوە دەچی، سەفرە لۆسماقولی لەگەر برادەر !؟ گۆتم : ئەتوو دەرێی تێناگەی، دەچم سووندی دەخۆم و د
📖 سکرتێرە 4
📖 سکرتێرە 3
سکرتێرە 3

یەکسەر دەستم لۆ زنجیری پانتۆڕەکەم برد هەرمکێشا، باشبوو لەبەر دەنگەدەنگ و چەپرە لێدانێ کەس گێی لەدەنگی هەرکێشانی زنجیرەکەی نەبوو، وەزیرەکی دی سووندی خواردو هاتە تەنیشتە من، زەردەخەنەکم لۆ
📖 سکرتێرە 3
📖 سکرتێرە 2
سکرتێرە..!

(2)

سەرۆک وەزیران مۆبایلەکەی قەپات کرد، ئەمنیش بەینەکی مات بووم، هەر تەماشا مۆبایلەکەم دەکرد، لەدری خۆم گۆتم : ئیلاهی ئەوە چیە بەسەمن هاتیە، وەڵلاهی زۆر پێدەچی ڕاستبی، دەنگەکە سەتاسە
📖 سکرتێرە 2
📖 سکرتێرە 1
سکرتێرە..!

(1)

لەگەر زەنگی مۆبایلەکەم بەخەبەر هاتم، تەماشا کاتژمێری مۆبایلم کرد دیتم دووی شەوێیە..! گۆتم : یا ئەڵلا خێر دەبی چببی ! ژمارەکە نەناسرای بوو، ویستم وەرامی نەدەمەوە، دوایێ گۆتم : ناوە
📖 سکرتێرە 1
☂️ کۆمەڵەی پێشخستنی ژنانی کورد لە ئەستەموڵ (1919)
لە دوای شەری یەکەمی جیهانی و لە ساڵی 1919 بۆ یەکەمین جار، لە گۆر زانیاری و هەواڵەکانی سەرچاوەکانی مێژوو، یەکەمین رێکخراوی ژنانی کورد لە ئەستەموڵ دامەزرێنراوە. کۆمەڵێ لە هاوسەرانی گەورە پیاوانی نێودار
☂️ کۆمەڵەی پێشخستنی ژنانی کورد لە ئەستەموڵ (1919)
📕 یاشار کەمال.. سترانبێژی رووناکی 1923-2015
سیروان رەحیم
لە بڵاوکراوەکانی تۆڕی میدیایی رووداو[1]
2021
📕 یاشار کەمال.. سترانبێژی رووناکی 1923-2015
📖 بۆ وەرگێڕان؟ چی وایلێکردی بیر لە وەرگێڕان بکەیتەوە؟
شلێر رەشید
وەرگێڕان هونەرە پێویستی بە درک و هەستێکی قوڵ هەیە، وەرگێڕان لە چنینی ملپێچێکی خوری دەچێت بۆ ئازیزێک بیچنیت، هەرچی کاتێک لەملی بکات هەست بکات دەستی تۆی لەملدایە، نەرمی و گەرمی و وزەیەکی رۆح
📖 بۆ وەرگێڕان؟ چی وایلێکردی بیر لە وەرگێڕان بکەیتەوە؟
📖 ڕاگەیاندنی مافەکانی مرۆڤ؛ مافی مرۆڤ و ئازادیی بیرکردنەوە
ڕاگەیاندنی مافەکانی مرۆڤ

مافی مرۆڤ و ئازادیی بیرکردنەوە

(ڕاگەیاندنی گەردوونیی مافەکانی مرۆڤ و هاوڵاتی- ساڵی 1789، مادەکانی 10، 11. 1739، مادە 7، 1948، مادەکانی 18 و 19)

و. ڕێبین هەردی

لە ن
📖 ڕاگەیاندنی مافەکانی مرۆڤ؛ مافی مرۆڤ و ئازادیی بیرکردنەوە
📕 ئابووری دارایی گشتی
ناوی کتێب: ئابووری دارایی گشتی
نووسینی: فەیسەڵ عەلی

زانستی دارایی گشتی لەگەڵ پەرەسەندنی ڕۆڵی دەوڵەت لەکاروباری ئابووریدا، پێگەی لەناو زانستە کۆمەڵایەتیەکاندا بەهێزتر بوو، بەوەی کە ڕۆڵێکی ئەرێنی لە
📕 ئابووری دارایی گشتی
📕 چارەسەرکردنی نەخۆشییەکان بەسەوزە و میوە
چارەسەرکردنی نەخۆشییەکان بەسەوزە و میوە
500 رەچەتەی پزیشکی
نووسینی: منار المصری
وەرگێڕانی:گەرمیان محمد
چاپی/یەکەم 2014
📕 چارەسەرکردنی نەخۆشییەکان بەسەوزە و میوە
📖 دووجار تەنیایی
دووجار تەنیایی
جێگر بەختیار[1]


ڕەش (وەک تاریکی)

هەردوو دەستت خستە بن گوێیەکانت. پەنجەی دۆشاومژەت نوشتاندبوویەوە. پەنجەکانی ترت ئاوەڵا. پرچی زەردت لەسەر شانت پەخشان. ڕووخساری سپیت زەرد هەڵگەڕا
📖 دووجار تەنیایی
👫 کەسایەتییەکان
رەسول مامەند
👫 کەسایەتییەکان
ئەحمەد دڵزار
👫 کەسایەتییەکان
مەولود رەسوڵ مەحمود
👫 کەسایەتییەکان
نوری حاجی ئەمین (نوری وەشتی)
👫 کەسایەتییەکان
نەمام غەفووری
📊 بەشداریی ژن لە کایەی سیاسی لە هەرێمی کوردستاندا | پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂
بەشداریی ژن لە کایەی سیاسی لە هەرێمی کوردستاندا
📊 ئامار و راپرسی

ڕۆژنیوز، دانا عومەر
ژنانی نێو پارتە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان ناڕازین لە ڕۆڵ و ژمارەیان لەنێو سەرکردایەتی پارتە سیایەکاندا و ئاماژە بەوەدەکەن، کە ئەگەر ڕۆڵی ژنان زیاتر بوایە سیاسەت ئەو زبرییەی ئێستای نەدەبوو، چالاکوانێکی ژنانیش ڕەخنە لە ژنە سیاسەتمەدارکان دەگرێت و دەڵێت: خۆیان لە عەقڵیەتی پیاو سالاریی ڕزگار نەکردووە.
لەدوای ڕاپەڕینی ساڵی 1991 وە و دروستبوونی حکومڕانییەکی کوردیی لە باشوری کوردستاندا، ژنان ئازادانەتر لە کایە سیاسیەکاندا کاریان کردووە، هەندێک لەو ژنانە گەشتوونەتە سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی حزبە ئیسلامی و عیلمانییەکانی هەرێمی کوردستان، ئێمە لەم ڕاپۆرتەدا شرۆڤەی ڕۆڵ و ژمارەی ژنان دەکەین لەنێو سەرکردایەتی و مەکتەب سیاسی هەر پێنج حزبە سەرەکییەکەی هەرێمی کوردستاندا کە بریتین لە (یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان و پارتی دیموکراتی کوردستان- عێراق و کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان و یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان).
لەنێو یەکێتی-دا لەکۆی 52 ئەندامی سەرکردایەتی 9 ژن هەیە، کە دەکاتە ڕێژەی 17%، لەنێو یەکگرتووی ئیسلامی کوردستاندا لە لەکۆی 35 ئەندامی سەرکردایەتی 9 ژنیان تێدایە، کە پێنجیان بەدەنگی خۆیان ڕۆشتوون و 4 یان بەکۆتا، بۆ ئەوەی ڕێژەی 25% تەواوکەن کە لەپەیڕەوی یەکگرتووی ئیسلامیدا هەیە، لەنێو ئەنجومەنی سەرکردایەتی کۆمەڵی ئیسلامیدا لەکۆی 37 کەس چوار ژنی تێدایە، کە دەکاتە ڕێژەی 10%، لەنێو بزوتنەوەی گۆڕان-دا لەکۆی 65 ئەندامی جڤاتی گشتی نۆ ژن هەن، کە دەکاتە 13%، هەروەها لەنێو پارتی دیموکراتی کوردستان-عێراق، لەکۆی 60 ئەندامی سەرکردایەتی ئەو حزبە شەش ئەندامی ژنی تێدایە، کە دەکاتە 10%.
هەموو ئەو ڕێژانە ئەوە دەردەخەن لەنێو هیچ کام لە پارتە عیلمانی و ئیسلامیەکاندا ڕێژەی ژنان نەگەشتۆتە %30، ئەمە بێجگە لەوەی تاوەکو ئێستا هیچ پارتێک لە هەرێمی کوردستاندا لەلایەن ژنەوە سەرۆکایەتی ناکرێت، بەپێی ئەو ئامارانەی کە شیکارییمان بۆ کردووە، زۆرترین ڕێژەی ژن لە سەرکردایەتی حزبەکاندا لەناو یەکگرتووی ئیسلامیدایە کە ڕێژەکەی 25%، وە کەمترین ڕێژەش لەناو سەرکردایەتی کۆمەڵی ئیسلامی و پارتی دیموکراتی کوردستان،دایە کە ڕێژەی 10%.
ناسک قادر، ئەندامی سەرکردایەتی و ئەنجومەنی جێەجێکردنی یەکگرتووی ئیسلامی، لەبارەی ئاستەنگەکانی بەردەم ژنان لە سیاسەتکردندا وتی:ئاستەنگ زۆرە لەبەردەم ژناندا بۆ سیاسەت کردن، بەڵام لەناو یەکگرتوودا دەرفەت زیاتر بووە بۆ ژنان.
ناسک، وتیشی:لە هەرێمی کوردستاندا کلتورێکی کەڵەکەبووی پیاو سالاریی هەیە، بڕوایەکی وا هەیە کە تەنها پیاو دەتوانێت سیاسەت بکات، وە هێز و پارە لای پیاوە، لەناو یەکگرتووشدا زۆرترین سیاسەتەکان پیاو دەیکات، چونکە ژمارەی ژنان کەمە، کە ژمارەش کەم بوو زۆرترین گفتوگۆکان پیاو دەیکەن، وە ئەوان دەرفەتی پێکەوەبوونیان زۆرترە،.
هەروەها، وتیشی:ئەو کەلتوورە پیاو سالارییە وای کردووە، کە سەردان و شاندەکان تەنها لە پیاوان پێک دێن، کاتێکیش ئێمە دەچینە ناو شاندێکەوە دەبینین شاندەکەی بەرامبەر هەر پیاون، بیر لەوە دەکەینەوە ئێمەش پێویست نییە لەوێبین دەڵێین خەریکی کارێکی تربین باشترە.
ناسک قادر، رەخنەی لە حزبە عیلمانییەکان گرت و وتی: ئەگەر بەشداری ژنان بێتە کەلتور، بەتایبەت لەلای لایەنە عەلمانیەکان کە بانگەشە بۆ ئەوە دەکەن داکۆکی لەمافی ژن دەکەن و هەوڵدەدەن باڵانسی جێندەریی ڕاگرن، تەمەنام دەکرد ئەوان پێشەنگ بوونایە، چونکە زۆرینەی بنکەی جەماوەری و دەسەڵات لای سێ‌ لایەنی عیلمانییە، ئەگەر ئەوان ڕۆڵیان بدایەتە ژنان لە سیاسەتکردندا ئەوا کەشێکی گشتی بۆ بەشداربوونی ژنان دروست دەبوو، ئەوکات سیاسەت ئەو ڕەقیەی ئێستا نەدەبوو، بڕیارەکانیش دروستتر و ئاشتییخوازانەتر دەبوون.
لەبارەی ئەوەی ئەوان ڕازین لە ڕێژەیان لەناو سەرکردایەتی یەکگرتوودا، ناسک وتی: ئێمە ڕازین لە ڕێژەمان، بەڵام ڕازی نین لە ڕۆڵمان، دەمانەوێت بەشداریمان زیاتر بێت لەسەردانەکان و شاندەکاندا، ئەمەش تەنها بە یەکگرتوو ناکرێت.
ناوبراو ئاماژەی بەوەکرد کە ژن توانای پێشەنگایەتی هەیە و بۆ ئەمەش ژنانی ڕۆژئاوای بە نمونە هێنایەوە و وتی: یەکێک لەهەرە کارە جوانەکان کەبووە شانازییەک بۆ هەموو جیهان ئەوەبوو، کە ژن لە ڕۆژئاوای کوردستان نیشانی دا، من پێموایە پەکەکە یەکێکە لەولایەنە سیاسیانەی کە ژن و پیاو وەک یەک لەشاخ خەباتیان کردووە، بۆیە دەبێت سیستمی هاوسەرۆکی هەبێت.
هەروەها، نەسرین جەمال، ئەندامی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان، لەبارەی هەمان پرسەوە بە ڕۆژنیوزی وت:ڕازیی نین لەو ڕێژەیەی هەمانە لەناو جڤاتی گشتیدا، لەناو بزوتنەوەی گۆڕاندا، ژنی زۆر بەتوانا و کارامەمان هەیە، بەڵام لەبوارە جیاجیاکانی بزوتنەوەی گۆڕاندا دابەش بوون.
لەبارەی نەبوونی ژن لە خانەی ڕاپەڕاندی بزوتنەوەی گۆڕاندا، ناوبراو وتی: باشتر بوو وە خۆشتریش بوو بۆ بزوتنەوەی گۆڕان کە ژنێک لە خانەی ڕاپەڕاندندا هەبوایە، بەڵام ئەم هەڵبژاردنە هەڵبژاردنێکی قورس بوو، لەماوەی دوو مانگ دوای کۆچی کاک نەوشیروان ئێمە توانیمان ڕێکخەری گشتی و خانەی ڕاپەڕاندن هەڵبژێرین، لەم قۆناغەدا سەرکەوتنی پڕۆسەکە بەلامانەوە گرنگ بوو.
نەسرن جەمال، وتیشی:دەبێت خۆڕاگڕبێت بەردەوام بێت و بەسەر بەربەستەکاندا سەرکەوێت، ئەو ژنانەی کە لەئاستەکانی خوارەوە سەرکەوتوون بۆ ئاستەکانی سەرەوە لە سیاسەتدا بەربەستەکانیان شکاندووە.
لەبارەی ئەو ڕەخنەیەی کە لەلایەن لایەنە ئیسلامیەکانەوە لێیان دەگیرێت، بۆ ئەوەی ڕۆڵی کەمیان بەژن داوە، نەسرین وتی: ڕەخنەکەیان بەجێیە، بە دڵنیاییەوە ئەو شاندانەی کە سەردان دەکەن، ئەگەر ژنیان تێدا بێت، شاندێکی جوانتر و کامڵتر دەبێت، ناکرێت تۆ باوەڕت بە یەکسانی جێندەریی هەبێت لە شاند و دانوستان و سەردانەکاندا ژنی تێدا نەبێت، هەمیشە ژن کۆتری ئاشتی بووە، بەردەوام ژن نەرمونیان تر بووە.
شەهێن محەمەد حەسەن، ئەندامی دەستەی بەڕێوبەری ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان(ڕژاک)، بۆچوونی خۆی لەبارەی بەشداری ژن لە بڕیار و چالاکییە سیاسیەکاندا دەربڕی و بە ڕۆژنیوزی وت: ژن لەناو سیاسەتدا پێویستە ڕۆڵی گرنگیی هەبێت، چونکە وەک چۆن سیاسەت و کۆمەڵگا دوو شتی لێک دانەبڕاون، ژن و سیاسەتیش دوو شتی لێکدانەبڕاون، بەڵام بەداخەوە لەدوای 25 ساڵ حکومڕانی لە هەرێمی کوردستاندا ژنان نەیانتوانیوە ڕۆڵی کرنگ ببینن لە سیاسەتدا.
شەهێن، وتیشی: ئەو سیاسەتەی لە هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەچێت بەدەر نییە لەو سیاسەتە پیاو سالاریەی، کە لەسەر ئاستی جیهان بەڕێوە دەچێت، ژنانیش لە چواچێوەی عەقڵیەتی پیاو سالارییدا کاریان کردووە و نەیاتوانیوە بەشێوەیەکی بەرچاو خۆیان لەو عەقڵیەتە داببڕن.
ناوبراو، ڕەخنەی لە ژنانی سیاسەتمەدار گرت و وتی:ئەگەر ژنان بیانتوانیایە لەناو سیاسەتدا ڕۆڵیان هەبێت، دۆخی سیاسەت لە باشووری کوردستاندا بەم دۆخە خراپە نەدەگەشت، بەڵام ژنان نەیانتوانیوە ئەو ڕۆڵە بگێڕن، وەک دەشبینرێت ژنان بەو قەدەرەی خۆیان ڕازین و لە دۆخێکی قەدەرگەراییدا دەژین، لە کاتێکدا ژن خاوەنی توانای گەورەیە و دەبوایە هەڵوێستاین وەرگرتایە.
09-08-2017


🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی رۆژنیوز - 09-08-2017
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️رێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان - ڕژاک
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️09-08-2017
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 09-08-2017
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 87% ✔️
87%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
87%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Aug 9 2017 1:47PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Aug 9 2017 3:23PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Aug 9 2017 3:23PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 3,129 جار بینراوە

📚 پەڕتووکخانە
  📖 کۆمۆنیزم و ماسۆنیەت
  📖 سەرجەمی بەرهەمی شاکر ف...
  📖 یاشار کەمال.. سترانبێژ...
  📖 چارەسەرکردنی نەخۆشییەک...
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 11-04-2021
  🗓️ 10-04-2021
  🗓️ 09-04-2021
  🗓️ 08-04-2021
  🗓️ 07-04-2021
  🗓️ 06-04-2021
  🗓️ 05-04-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
رەسول مامەند
ساڵی 1944 لەگوندی (مەرگە)ی سەر بەشارەدێی دوکان لەدایکبووە، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی و ئامادەیی لەچەند شوێنێکی جیاجیا تەواوکردووە، دواتر لەکۆلێژی مافی زانکۆی بەغدا وەرگیراوە، بەڵام بەهۆی کاری سیاسییەوەدەستبەرداری خوێندن بووە.
لەتەمەنی گەنجێتیدا بووەتەئەندامی یەکێتیی قوتابیانی کوردستان، دواتر لەساڵی 1968دا کراوەتەلێپرسراوی ناوچەی قەڵادزێی پارتی و ساڵی 1970 بووەتەئەندامی لقی کەرکوک، دوای نسکۆی ساڵی 1975 لەگەڵ چەند هاوڕێیەکیدا بزووتنەوەی سۆسیالستیان دامەزراندووەو لەریزەکانی یەکێتیدا درێژەیان بەخ
رەسول مامەند
ئەحمەد دڵزار
لە زمانی خۆیەوە:
من(ئەحمەد مستەفا محەمەد) لە ئێوارەی رۆژی (8)ی مانگی کانوونی دووەمی ساڵی 1920 لە شاری کۆیە لە دایک بووم، لە بنەماڵەیەکی ناسراو بەڵام دەستکورت هاتمە سەر دونیا، ئەو کات تازە شەڕی یەکەمی جیهانی کۆتایی پێ هاتبوو گرانیەکی سەیر رووی لە کوردستان کرد رۆژانە بە دەیان کەس دەمردن من لەو رۆژانە دا لە دایک بووم، کە چاوم بە دونیا هەڵێنا گوێم لە دەنگی شیعر و ئاواز و مۆسیقا و دەنگی بولبول و جوانییەکانی سروشت بوو، بەرلەوەی بچمە قوتابخانە، باوکم شیعری فارسی بۆ دەکردینە کوردی، داستانی جوانی بۆ دە
ئەحمەد دڵزار
مەولود رەسوڵ مەحمود
ساڵی 1928 لە گوندی کۆلکەی ناوچەی شینکایەتیی سلێمانی لەدایکبووە.
پاش لەدایکبوونی ساڵی 1929 بنەماڵەکەی هاتوونەتە شاری سلێمانی، باوکی وەستای قوڕ و بەردکاری بووە و ماوەیەکی زۆریش باخەوانێتیی کردووە.
لە لاوێتییەوە تێکەڵی کاری رامیاری بووە و بووەتە ئەندامی کارای حیزبی شیوعی و ماوەیەکیش لێپرسراوی رێکخستنی هەڵەبجە بووە و هەر لە هەڵەبجەش هاوسەرگیریی کردووە.
زیندانی کراوە و زۆر ئەشکەنجە دراوە، پاشان دوورخراوەتەوە بۆ باشووری ئێڕاق و ساڵانێکی زۆریش لە بەغدا ژیاوە.
1956-1957 لە کەرکوک زیندانی بووە.
1963
مەولود رەسوڵ مەحمود
نوری حاجی ئەمین (نوری وەشتی)
مامۆستا نوری حاجی ئەمین ناسراو بە نوری وەشتی ساڵی 1932 لەگەڕەکی کانێسکانی شاری سلێمانی لەدایک بووە. کەسایەتییەکی دیارو ناوداری کوردستانە و جێدەستی خۆی لە هونەرو ئەدەبی کوردیدا بەجێ هێشتووەو بووەتە ئەستێرەیەکی گەشی درەوشاوەی نیشتمان.
نوری وەشتی وەک نوسەرو وەرگێرو هەندێک جاریش وەک دەرهێنەر خزمەتی کاری هونەری شانۆیی کردووە وبایەخێکی زۆری بە هونەرو شانۆو چیرۆک و شیعر و پەخشان داوە و رۆڵی دیاری لە جەندین تەمسیلی و شانۆدا بینیوە، لەوانە :
کێچ ساڵی 1970 نوسینی نوری وەشتی، پاشان لە چەندین تەمسیلی و شا
نوری حاجی ئەمین (نوری وەشتی)
نەمام غەفووری
دکتۆر نەمام کچی مەحموود ئاغای کاکەزیاد حەمە ئاغای غەفووری، ناسراو بە نەمام غەفووری، لە دایکبووی ساڵی 1968 لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەری کۆیە بووە. نەمام غەفووری پزیشکی نەشتەرگەر بووە و ماوەی 35 ساڵ لە سوێد ژیاوە. و لە ساڵی 2014 گەڕایەوە بۆ کوردستان بە مەبەستی کۆمەک و هاوکاری و خزمەتگوزاریی تەندروستی بۆ ئاوارەکانی کوردی ئێزدی. ئەم خانمە پزیشکە بەڕێوبەری رێکخراوی هاریکاریی هاوبەش بۆ کوردستان (Joint Help For Kurdistan) بوو، کە رێکخراوێکی سویدییە بۆ پشتیوانی و هاوکاریکردنی کوردستان و بە تایبەت خەڵکی
نەمام غەفووری

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.04
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,358 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2021)