کادیرێکی پێشکەوتووی ڕاگەیاندنی یەکێتی ئاشکرایدەکات نزیکەی هەزار ڕۆژنامەنوسی یەکێتی موچەی 14 مانگیان وەرنەگرتووە و سپیش زانیاری لەسەر موچەی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی سەر بە ڕاگەیاندنی ناوەندین بڵاودەکاتەوە.
کادیرێکی پێشکەوتووی ڕاگەیاندنی #یەکێتی نیشتمانی کوردستان# بە سپی ڕاگەیاند ڕۆژنامەنووسانی سێ کەناڵی ئاسمانی و 16 ڕادیۆ و 11 تەلەفزیۆنی لۆکاڵ و ماڵپەڕی ناوەندی یەکێتی و کوردستانی نوێ و ژمارەیەکی میدیای تری ئەو حیزبە کە لەژێر سەرپەرشتی مەکتەبی ناوەندی ڕاگەیاندندان مووچەی 14 مانگیان وەرنەگرتووە، دوا مووچەشیان کە مووچەی مانگی سێ بووە لە مانگی شەش وەرگیراوە.
ئەو کادیرە زیاتر ڕوونی کردەوە و وتی ساڵی 2014 مووچەی دوو مانگیان نەدا، لە ساڵی 2015 مووچەی سێ مانگیان نەدا، لە ساڵی 2016 مووچەی پێنج مانگیان نەدا، لە 2017 یەکێتی لە ماوەی ئەم هەشت مانگەدا تەنیا سێ مووچەی داوە، واتە بە کۆی گشتی لە ماوەی سێ ساڵ و هەشت مانگدا، مووچەی چواردە مانگ فەوتاوە.
بەپێی زانیارییەکانی سپی مووچەی ئەو ڕۆژنامەنووسانەی سەر بە ڕاگەیاندنی ناوەندین، کە مووچە وەردەگرن، مووچەی تەواو وەردەگرن و هیچی لێ پاشەکەوت ناکرێت.
لەلایەکی ترەوە هەردوو کەناڵی کوردسات و ڕادیۆی کوردسات و ماڵپەڕی تۆڕی هەواڵی سلێمانی 10% مووچەشیان لێدەبڕدرێت، بەڵام مانگانە لەکاتی خۆیدا مووچە وەردەگرن.
09-08-2017
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 3,630 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!