Kurdipedia.org
🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
👫 تاریق مەولود (مام تاریق ساڵەیی)
لەهەردوو شۆرشی ئەیلول و گوڵاندا پیشمەرگە بووە بەدیاری کراوەی لەساڵی 1961 وە پێشمەرگە بووە بەژداری شەڕی خواکورکی کردووە.
👫 تاریق مەولود (مام تاریق ساڵەیی)
✌️ نارین ئۆسۆ (زنارین کۆبانێ)
نازناو: زنارین کۆبانێ
ناو و پاشناو: نارین ئۆسۆ
شوێنی لەدایکبوون: کۆبانێ
دایک و باوک: ئادیلە و محەمەد عەلی
شوێن و کاتی شەهادەت: تشرینی دووەمی 2019 / ئامەد
لە تشرینی دووەمی 2019دا هاوڕیکانمان زناری
✌️ نارین ئۆسۆ (زنارین کۆبانێ)
✌️ ئاگیت ئاگیش (ئاگیت ئارگەش)
نازناو: ئاگیت ئارگەش
ناو و پاشناو: ئاگیت ئاگیش
شوێنی لەدایکبوون: وان
دایک و باوک: بەسنا و ئیحسان
شوێنی لەدایکبوون: 31-10-2019/ وان
لە 31ی تشرینی یەکەمی 2019دا لە ناوچەی پاییزاوای وان، کاتێک هەڤا
✌️ ئاگیت ئاگیش (ئاگیت ئارگەش)
✌️ موجاهیر دومان (کارکەر قەوالی)
نازناو: کارکەر قەوالی
ناو و پاشناو: موجاهیر دومان
شوێنی لەدایکبوون: وان
دایک و باوک: شەفیقا و عەلی
شوێن و کاتی شەهادەت: 31ی تشرینی یەکەمی 31-10-2019 / وان
لە 31ی تشرینی یەکەمی 2019دا لە ناوچەی پ
✌️ موجاهیر دومان (کارکەر قەوالی)
📕 المذکرة في التجوید به کوردی
نووسینی: الشيخ محمد نبهان بن حسين مصري
وە رگێرانی بۆ زمانی کوردی: ئاريان ئەحمەد مەلەک عەلی [1]
📕 المذکرة في التجوید به کوردی
📕 چەک و قازانجەکانی هێز
نووسینی: ئاری بێن مەناش
وەرگێڕانی: سەلیم حەقیقی
گەڵالەوێنەی روبەرگ: Jan – Kamil Rembisch
هەڵەچن: ئەحمەد سالح (ئەحمەد نیژاد). نەجیبە مەحمود
پێداچوونەوە: شاروخ حەسەنزادە
نۆرەی چاپ: یەکەم- سوید 1398
📕 چەک و قازانجەکانی هێز
📕 قەرەج
نووسینی: سەلیم حەقیقی
نووسەر هەوڵی داوە ژیان و سەربوردەی سەیر و سەمەرە و پڕ لە تەسویر و جووڵەی خۆی بە شێوازێکی نوێ بخاتە بەر دیدی خوێنەران. ژیانی سەلیم حەقیقی نەک هەر بۆ چیرۆک و ڕۆمان، بگرە بۆ فیلم
📕 قەرەج
👫 سەلیم حەقیقی
.... [1]
👫 سەلیم حەقیقی
📖 لە یادی دیلانی ئازیزدا، بیرەوەرییەک
بەرزان هەستیار
ڕۆژی 29.09.1983 و سەعات چوار و نیوی ئێوارە لە حەوشەی یەکێتی نووسەرانی کورد لقی سلێمانی کۆڕێک بۆ مامۆستادیلان ساز کرا، کۆڕەکە وەک هاوڕێی ئازیزم کاکە هونەر دیلان هێنایەوە یادم بۆ خوێندنە
📖 لە یادی دیلانی ئازیزدا، بیرەوەرییەک
📖 ڕۆیشتنی یاروەلی و ئەزمونی ڕێپێوانی هێمنانەی هەقەکان لەکوردستان و عێراقدا 76 ساڵ بەر لەئێستا
سەرخێڵ شێخ هاوڕێ
گەشەسەندنی تەریقەتی نەقشبەندی و ئیرشاد لەسەر دەستی شێخ عبدالکریم شەدەڵە لەدوای ساڵانی 1920 و پشتگیری کۆمەڵایەتی بۆ جوڵانەوەی هەقە بووە جێگەی هەڵوێستی حکومەتی ئەوکاتەی عێراق، دواجار
📖 ڕۆیشتنی یاروەلی و ئەزمونی ڕێپێوانی هێمنانەی هەقەکان لەکوردستان و عێراقدا 76 ساڵ بەر لەئێستا
💬 لەوێرانەدا خەزێنە دەدۆزرێتەوه
لەوێرانەدا خەزێنە دەدۆزرێتەوه.
لەکوردستاندا بنەماڵەی باش و خراپ هەیە و بۆ بنەماڵە باشەکان و عالیمزادە و قۆناغ و خانەدانەکان و کوردەوارییەکان دەوترێت وەچاغزادەن یان وچاغیان ڕوونە، ئەگەریش کەس لەخانەو
💬 لەوێرانەدا خەزێنە دەدۆزرێتەوه
💬 لەخاک ئەمین ترە
لەخاک ئەمین ترە
خۆڵ و ئاخ و خاک و گڵ کە مرۆڤ لێیانەوە خوڵقێنراوە، بۆیە مرۆڤ بۆنی خاک و خاکەڕایی زۆر خۆش دەوێت و هەموو مرۆڤایەتیش دوای مردنیان دەبنەوە بەخاک و خۆڵ و کورد دەڵێت(چاوی مرۆڤ تەنیا بەمشتێک
💬 لەخاک ئەمین ترە
💬 لەتڕی لۆتی سازترە
لەتڕی لۆتی سازترە
لۆتی لەناوی پێغەمبەر لوتەوە هاتووە، میللەتەکەی گوێڕایەڵیان نەکرد و کاری لاقەکردنی یەکتریان(قوندان) پەیڕه و دەکرد، ئەوانەی لەدوای ئه و پەیامبەرەوە هەر کارێکی له و شێوەیان بکردایە خاس
💬 لەتڕی لۆتی سازترە
👫 عیدۆ بابا شێخ بە کۆڕۆنا کۆچی دوایی کرد
عیدۆ بابا شێخ پەرلەمانتاری خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستان و برای بابا شێخی پێشووتری ئێزدیەکان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە کۆچی دواییکرد.
تائیف گۆران پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەم
👫 عیدۆ بابا شێخ بە کۆڕۆنا کۆچی دوایی کرد
📕 سەرکێشییەکانی شێرەڵۆک هۆڵمز 2
نووسین: ئارسەر کۆنان دوێڵ
وەرگێڕانی: مەدینە ئەحمەد
📕 سەرکێشییەکانی شێرەڵۆک هۆڵمز 2
👫 عەلی حامید
عەلی حامید قادر، لە ساڵی 1933 لە گەڕەکی سەرگۆلی شاری سلێمانی هاتووەتە دونیاوە. لە هەڕەتی لاوییەوە و لە پاڵ ڕەنجدان و ئیشکردن لەپێناوی پەیداکردنی بژێوی ژیاندا، تێکەڵ بە چالاکیی سیاسی بووە و، هەر لە سەر
👫 عەلی حامید
📕 بولێڵە
نووسینی: عەلی حامید
بابەت: یاداشت
چاپی یەکەم ساڵی 2020
چاپخانەی تاران[1]
📕 بولێڵە
📕 ژیان لە تابلۆدا
ئامادەکردنی: سەربەست عەبدولڕەحمان
60 تابلۆ و زانیارەکانیان لە خۆ دەگرێت تابلۆکان بە قەبارەی(A4، ) هەموو تابلۆکان ڕەنگاو ڕەنگە و لەسەر کاغەزی فۆتۆ چاپ کراوە. [1]
📕 ژیان لە تابلۆدا
📕 دۆسیە نامۆیەکەی دکتۆر جێکڵ و بەڕێز هاید
ڕۆبرت لویس ستیڤنس
وەرگێڕان لە عەرەبییەوە: ئالان محەمەد
📕 دۆسیە نامۆیەکەی دکتۆر جێکڵ و بەڕێز هاید
📕 سەرکێشییەکانی شێرلۆک هۆڵمز 2
نووسەر: ئارسەر کۆنان دۆیڵ
وەرگێڕان لە عەرەبییەوە: ئالان محەمەد
📕 سەرکێشییەکانی شێرلۆک هۆڵمز 2
📕 دۆسیەی تۆوە وشکەکانی پرتەقاڵ
ئارسەر کۆنان دۆیڵ
وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە: ئالان محەمەد
📕 دۆسیەی تۆوە وشکەکانی پرتەقاڵ
💬 گێرەشێوێن
گێرەشێوێن
لەگێرەی خەرمانان، گایەکان بەگوریسێکەوە لێک دەبەسترانەوە(گای بنە تەمبەڵ و زل و پیرە لەلای چەپ و ناوەڕاستی خەرمانە، گای سەر پەڕگان سوک و ئازا و وریا بووە لەلای راستی خەرمان بوو) هەر گایەکیان(
💬 گێرەشێوێن
💬 سە هەرچەندی قەڵه و بێت گۆشتی هەر ناخورێت
سە هەرچەندی قەڵه و بێت گۆشتی هەر ناخورێت.
سە یان سەگ هەرچەندی قەڵه و بێت له کوردستان و جیهانی مەسیحی وئیسلامی و وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا و زۆربەی وڵاتانی دونیا جگە لە هەندێک لەوڵاتانی باشوری خۆرهەڵ
💬 سە هەرچەندی قەڵه و بێت گۆشتی هەر ناخورێت
💬 ژنی ماڵانگەڕ یان کۆڵ دێنێ یان زۆڵ
ژنی ماڵانگەڕ یان کۆڵ دێنێ یان زۆڵ.
ماڵان گەڕ واتە ئه و ماڵ و ئه و ماڵ کردن چ بۆ دەرۆزە و سواڵ چ بۆ نان خواردن و حەوانەوە و کۆکردنەوەی زانیاری و خەبەروباسان، لە کهوردەواریدا کارێکی ناپەسندە و لەبەر نا
💬 ژنی ماڵانگەڕ یان کۆڵ دێنێ یان زۆڵ
✌️ شەهیدان
دڵشاد مەریوانی
👫 کەسایەتییەکان
عەلی کەمال باپیر ئاغا (کەما...
👫 کەسایەتییەکان
ڕۆستەم محەمەد عەبدولکەریم ڕ...
👫 کەسایەتییەکان
فەرهاد بەیانەک
📖 کورتەباس
کەمتەرخەميی مێژوو لە ئاست ق...
📊 تێچووی رۆژانەی ئاوی خواردنەوە لە کوردستان 800 ملیۆن دینارە | پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!

تێچووی رۆژانەی ئاوی خواردنەوە لە کوردستان 800 ملیۆن دینارە
هەرێمی کوردستان لەلای باشوورییەوە لەسەر لێواری بیابانە و وڵاتانی دراوسێش بە رێگەی جیاواز رێچکەی رووبارەکانی دەگۆڕن، هەر بۆیە ئاو خەریکە وەکوو پرسێکی گرنگ و ستراتیژیی لێدێت لە هەرێمی کوردستان.
بۆ ئەم راپۆرتە (رووداورووداو) سەردانی ماڵەکانی هەولێرهەولێری کردووە و هەموو ئەوانەی کە قسەیان لەگەڵ کراوە جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە پاراستنی ئاو گرنگە، بەوانەشەوە کە ئاو بە پلیکانەکانی بەر دەرگای ماڵەوەیاندا شۆڕەی دەهات و بەفیڕۆ دەچوو.
ئێستا خەڵکی کوردستان بەپێی قەبارەی زەویی خانووەکەیان پارەیەکی مانگانەی جێگیر دەدەن، بۆیە لەو پارەیەدا رەچاوی بڕی بەکارهێنانی ئاو ناکرێت. مەسعود کاکەڕەشمەسعود کاکەڕەش، بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆکانی هەولێر ئەمە بە کێشەیەکی گەورە دەزانێت و بە (رووداو)ی گوت کێشەکە ئەوەیە خەڵک گوێیان لەوە نییە ئاوێکی زیادە بەکاردەهێنن. جادەکان و ئوتۆمبێلەکانیان بە ئاوی خواردنەوە دەشۆن، باخچەکانی پێ ئاو دەدەن. خەڵک دەڵێن (ئەم زێدەڕۆییە) پارەی تێناچێ.
دکتۆر محەممەد ئەمین بەرزنجی، سەرۆکی بەشی ئەندازیاری و کارگێڕیی سەرچاوە سروشتییەکان لە زانکۆی کوردستان هەولێر، نیگەرانە لەو بەفیڕۆدانە زۆرەی ئاو لە کوردستان. بە گوتەی بەرزنجی کاتێک گواستنەوەی ئاو (بۆ ماڵەکان) کۆنتڕۆڵی لەسەر نەبێت، خەڵکیش بە فیڕۆی دەدەن، بەڵام پێویستە ئەمە بوەستێنین. پێویستە کۆمەڵێک رێوشوێن بگرینەبەر بۆ ئەوەی بەفیڕۆدانەکە کەم بکەینەوە، دڵنیام ناتوانین ئەو دیاردەیە بنبڕ بکەین، بەڵام هەر هیچ نەبێت پێویستە رێوشوێن دابنێین بۆ ئەو بەفیڕۆدانە زۆرەی ئاو کە لە هەرێمی کوردستان هەیە.
بەرپرسانی شارەوانی دەستیان بە دانانی پێوەری ئاو کردووە، بۆ ئەوەی ئاستی بەفیڕۆدانەکە کەم بکەنەوە، بەڵام ئەو بەرنامەیەش ژمارەیەک کێشەی بۆ دروستبووە. لە قەڵادزێ، کە ئێران لە مانگی حوزەیرانەوە ئاوی رووبارەکەی لێگرتوونەتەوە، 95%ی خانووەکان پێوەری ئاویان بۆ دانراوە. بەڵام وەکوو محەممەد حەسەن، بەڕێوەبەری ئاوی قەڵادزێ دەڵێت، پێوەرەکان کار ناکەن!
ناوچەی قەڵادزێ بۆ لێدانی بیر گونجاو نییە، بۆ دابینکردنی ئاوی ناوچەکە بە تەواوەتی پشت بە ئاوی زێی بچووک دەبەستن، هەرچەندە پلانی دروستکردنی بەنداو لە دیوی ئێران چەند ساڵێکە لەئارادایە، حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ پلانێکی لەناکاوی بۆ دابینکردنی ئاوی ناوچەکە نییە، پلانە درێژخایەنەکەش دروستکردنی بەنداوە کە هەم ساڵانێکی زۆری کات دەوێت و هەمیش پێویستی بە نیو ملیار دۆلارە. کاکەڕەش پێی سەیرە حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو ئەو ماوەیە هیچ پلانێکی نەبووە.
عەبدولستار مەجید، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ئێستا دوو بژارەیان بۆ چارەسەری کێشەکە لەبەردەستە، یەکەمیان رێگەچارەی دیپلۆماتیکە، ئەوەی دیکەیان دروستکردنی بەنداوە. بە گوتەی عەبدولستار مەجید ئێمە چاوەڕێ دەکەین ئێران یارمەتیدەر بێت و زیانمان پێنەگەیەنێت، واتە ئاو وەکوو چەکێک لەدژی هەرێمی کوردستان و خەڵکەکەی بەکارنەهێنێ.
وەزیرەکەی هەرێمی کوردستان جەختی لەوەش کردەوە کە ئێران کۆمەڵێک بەرژەوەندی سیاسی، ئەمنی و ئابووری لە هەرێمی کوردستان هەیە، ئەگەر ئەوان ئامادەبن هەموو ئەو بەرژەوەندییانە بکەنە قوربانی و بەربەست بۆ ئاوەکە دروستبکەن، با بیکەن.
زیاتر لە ساڵێک لەمەوبەر پرۆسەی دانانی پێوەری ئاو دەستی پێکرد و بەرپرسە پەیوەندیدارەکانیش هیواخوازن ئەو پرۆسەیە لە ماوەی چەند مانگی داهاتوودا تەواو ببێت، هەرکاتێک هەموو خانووەکان پێوەری ئاویان بۆ دانرا، ئەوە پارەی ئاو بە گوێرەی بەکارهێنان دادەنرێت نەک رووبەری زەویی خانووەکە. بەڕێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەڕۆکانی هەولێر دەیەوێت کەرتی تایبەت ئەرکی کۆکردنەوەی پارەی ئاوی ماڵان لە ئەستۆ بگرێ و 40%ی داهاتەکەشی بۆ چاککردنەوەی تۆڕەکانی ئاو تەرخان دەکرێت، ئەوەی دیکەشی رەوانەی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەکرێت.
ئەگەرچی لە زۆربەی ماڵەکانی هەولێر پێوەری ئاو دانراوە، بەڵام ئەوە کاریگەری لەسەر شێوازی بەکارهێنانی ئاو دانەناوە. پێوەرەکانی ماڵان تۆزیان لێ نیشتووە و لە کاتی دانانیانەوە بەسەرنەکراونەتەوە.
میدیا رەقیب و دایکی لە خانوویەکی گەورەدا دەژین، ماوەیەکە ئاوی گەڕەکەکەیان زوو زوو دەبڕێت، جگە لەمە ئاوی بۆڕییەکەشیان لێڵە و هۆکارەکەی نازانن. میدیا پێیوایە پارەی بەکارهێنانی ئاو دەبێ لەسەر بنەمای ژمارەی دانیشتووانی ناو خانووەکە دابنرێت نەک رووبەڕی خانووەکان.
حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژانە دوو ملیۆن مەتر سێجا ئاو بەرهەم دەهێنێت و تێچووی هەر مەتر سێجایەکیش 400 دیناری عێراقییە. کاکەڕەش لەوبارەیەوە بە (رووداو)ی گوت: ئەگەر لەڕووی ماتماتیکییەوە سەیری بکەین، ئاوی پێویست بۆ هەموو کەس هەیە. جەختی لەوەش کردەوە کە ئاستی دابینکردنی ئاو لە هەرێمی کوردستان لەگەڵ ستانداردە جیهانییەکاندا دێتەوە و تەنانەت تێیپەڕاندووە. بە گوتەی کاکەڕەش کێشەی کارەبا و سیستەمی دابەشکردنی ئاو وای کردووە هەموو کەس نەتوانێت پشکی خۆی لە ئاو وەربگرێ.
ئاوی هەولێر لە دوو سەرچاوەوە دابین دەکرێت: 55%ی لە ئاوی زێی گەورەوە دێت و 45%ی لە نزیکەی 900 بیرەوە دابین دەکرێت. بە گوێرەی بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆکانی هەولێر، هەموو بیرێک رۆژانە 20 کاژێر کارەبای پێویستە، بەڵام ئێستا رۆژانە 10 کاژێر کارەبایان بەشێوەی پچڕ پچڕ بۆ دابین دەکرێت.
سەرچاوە سەرەکییەکانی ئاو لە هەرێمی کوردستان پێنج رووبارن کە 75%ی ئاوی ماڵان، خواردنەوە و کشتوکاڵ دابین دەکەن. ئەو پێنج رووبارە بریتین لە زێی بچووک و سیروان کە لە ئێرانەوە دەڕژێنە ناو هەرێمی کوردستان، زێی گەورە و خابووریش سەرچاوەکانیان لە تورکیایە، ئاوا سپیش بە تەواوەتی دەکەوێتە هەرێمی کوردستانەوە. لە ناوچەکانی باکووری رۆژئاواش ئاو لە رووباری دیجلە وەردەگرێت. ئاوی ژێرزەمینیش 25%کەی دیکەی پێویستییەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان پڕدەکاتەوە.
دکتۆر بەرزنجی جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئەوە نییە ئاومان نەبێت، بەڵکو کێشەکە لە کارگێریمان دایە.
ئەکرەم ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان، هاوڕایە لەگەڵ بەرزنجی و گوتی کارگێڕی یەکانگیری سەرچاوەکانی ئاو پێویستییەکی ئێستای هەرێمە.
ئەکرەم ئەحمەد ئەوەشی خستەڕوو کە پێویستە لە نێوان خستنەڕوو و بەکارهێنانی ئاودا هاوسەنگی دروست بکرێت و کارگێڕی ئاویش بریتییە لە دابەشکردنی ئاوی کشتوکاڵی لە رێگەی کەناڵەکانەوە تاوەکو رێگە لە بەفیڕۆچوون بگیرێ.
بەر لە 2003 حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ پارەیەکی نەبوو بۆ ئەوەی پڕۆژەی گەورەی پێ جێبەجێبکات، بە گوتەی بەڕێوەبەرە گشتییەکە حکومەت بۆ دروستکردنی ژمارەیەک بەنداو دانوستاندنی لەگەڵ کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت کرد و بۆ هەندێکیشیان لە قۆناغەکانی کۆتایی دانوستاندن دابوون، بەڵام قەیرانی دارایی 2014 و بڕینی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان لە بەغداوە و دابەزینی نرخەکانی نەوت، کێشەی گەورەی دروستکرد.
دکتۆر بەرزنجی پێشنیازی کرد داهاتی نەوت لە کەرتی ئاو خەرج بکرێت، چونکە کەمی ئاو کێشەی گەورە بۆ کەرتی کشتوکاڵ و دابینکردنی خۆراکیش دروستدەکات. بەرزنجی گوتی بۆچی داهاتی نەوت وەکوو پشتگیرییەک بۆ کەرتەکانی دیکە بەکارنەهێنین، ئێمە دەتوانین بێ نەوت و بێ ئوتۆمبێلەکانمان بژین، بەڵام ناتوانین بێ نان و ئاو بژین.[1]
ماڵپەڕی ڕووداو: 10-08-2017
🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی رووداو - 10-08-2017
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️10-08-2017
🏰 شوێنەکان
1.👁️هەولێر
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️مەسعود کاکەڕەش
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 10-08-2017
📈 جۆری ئامار و راپرسی: 💰 ئابووری و نەوت
📈 جۆری ئامار و راپرسی: ⛑ تەندروستی
🏙 شار و شارۆچکەکان: ♖ هەولێر
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 93% ✔️
93%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
93%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Aug 10 2017 10:38AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Aug 10 2017 11:13AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Aug 10 2017 11:13AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 3,885 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.145 KB Aug 10 2017 10:44AMسەریاس ئەحمەد
📚 پەڕتووکخانە
  🕮 المذکرة في التجوید به ...
  🕮 سەرکێشییەکانی شێرەڵۆک ...
  🕮 بولێڵە
  🕮 دۆسیە نامۆیەکەی دکتۆر ...
  🕮 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 30-11-2020
  🗓️ 29-11-2020
  🗓️ 28-11-2020
  🗓️ 27-11-2020
  🗓️ 26-11-2020
  🗓️ 25-11-2020
  🗓️ 24-11-2020


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
دڵشاد مەریوانی
شاعیر و نوسەر و ئەکتەر و روناکبیری کورد - شەهید دڵشاد مەریوانی
دڵشاد محەمەد ئەمین فەتاحی مەریوانییە:
باوکی لە ساڵانی سی سەدەی بیستەمەوە لە گوندی کاڵێی خوارووی مەریوانەوە، هاتووەتە پێنجوێن، پاشان شاری سلێلمانی هەر لەوێ ژنی هێناوە و نیشتەجێ بوە. لە 28-03-1947.
خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی بەشی وێژەیی هەر لەسلێمانی تەواو کردووە.
بۆ تەواو کردنی خوێندنی زانستگاچووەتە شاری بەغدا بەشی زمانو ئەدەبی کوردی لە زانستگای بەغدا، کۆلێژی زمان و ئادابی تەواو کردووەو سالی 1972 (بەکالۆریۆس) لیسانسی تی
دڵشاد مەریوانی
عەلی کەمال باپیر ئاغا (کەمالی - مامە)
عەلی کەمال باپیر ئاغا جوامێر ئاغا کە نازناوی شاعیری(کەمالی)یە. شاعیرێکی ناودار و هەڵکەوتووی کوردستانە و بەشیعرە نیشتمانی و نەتەوەییەکانی رۆڵی دیاری هەبووە لەجۆشدانی خەباتی کوردایەتیدا.
کەمالی ساڵی 1886 لەشاری سلێمانی دایک بووە.
لای خواجە ئەفەندی خوێندنی ئاینی خوێندووە.
دوای تەواو کردنی خوێندن بەفەرمانبەر دامەزراوە و لەشارەکانی سلێمانی و بەغداو کەرکوک و هەڵەبجە خزمەتی میری کردووە.
کەمالی لەگۆڤارو رۆژنامەکانی سەردەمی خۆی وەک (بانگی کورد، بانگی کوردستان، رۆژی کوردستان، ئومێدی ئیستقلال، پێشکەوتن
عەلی کەمال باپیر ئاغا (کەمالی - مامە)
ڕۆستەم محەمەد عەبدولکەریم ڕۆستەم ئاغا
مێژووی لەدایکبوونی، بە تەواوی دیارنییە، مێژووەکەی، لەنێوان ساڵانی 1850-1880 ز، دانیشتووی گوندی خانی ڕۆستەم ئاغابووە. ناوی ئەم گوندە بە ناوی باپیرە گەورەیەوە ناونراوە، ڕۆستەم ئاغای باپیرەگەورەی لەگەڵ زاڵخانی برای لە موسڵ لە سێدارە دراون. ڕستەم ئاغای باپیرە گەورەی دژی سوپای عوسمانی ساڵی 1812 جەنگاوە و پشگیری لە میرنشینی بابان کردووە.
خۆشی بەشداری شەڕی ئاوباریکی کردووە، لەگەڵ شێخ مەحمودی حەفید ساڵی 1931ز.
پیاوێکی بەرچاوتێر و خاوەن دیوەخان بووە، هەقبێژ و چاونەترس بووە بەرانبەر دوژمنانی کورد، لە 2
ڕۆستەم محەمەد عەبدولکەریم ڕۆستەم ئاغا
فەرهاد بەیانەک
کۆڵبەرێکی کوردی،خەڵکی گوندی ماشکان پیرانشاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕۆژی 30-11-2018 بە گوللەی هێزەکانی سوپای ئێران گیانی لە دەست داوە.
فەرهاد بەیانەک
کەمتەرخەميی مێژوو لە ئاست قوربانیيەکانيدا (فاتەڕەش) بە نموونە
نووسین و ئامادەکردنی: مانو بەرزنجی و جوان عومەر ئەحمەد
پێداچوونەوەی: ڕێبوار حەمەتۆفیق
بە درێژایی مێژوو لە سەرجەم ناوچەکانی کوردستاندا هەزاران جار گوێبیستی ناو و پێداهەڵدانی جۆراوجۆری ژنانی بوێر و سەرکردەی ئازا بوین. ژنی داهێنەر، جەنگاوەری وەها کە لە هەموو نەهامەتيیەکانی میلەتەکەيدا شان بە شان و (هەندێ جاریش زیاتر لە پیاوان) بە ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆیانيان لە شان ناوە و لە پاڵ دایکایەتی و بەڕێوەبردنی خێزاندا، ئەرکی ئاوەدانکردنەوە و بونیادنان و سەرکردایەتی گەورەیان لە ئەستۆ گرتووە. هەر لە نووسین
کەمتەرخەميی مێژوو لە ئاست قوربانیيەکانيدا (فاتەڕەش) بە نموونە

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.12
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,562 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574