هاوڵاتیانی شاری #کەرکوک# نیگەرانن لە قەرەباڵغیی زۆر و تەسکی شەقامەکانی شاری کەرکوک، کە هۆکاری سەرەکی ڕووداوەکانی هاتووچۆن، بەرپرسی ڕاگەیاندنی هاتووچۆی شارەکەش دەڵێت: بەڕێوبەرایەتییەکەمان بەدەست کەمیی پۆلیسی هاتووچۆوە دەناڵێنێت.
دلێر عەلی، شوفێرێکی شاری کەرکوک، بە ڕۆژنیوزی وت: لە چواڕیانی گەڕەکەکانی شاری کەرکوک، بەهۆی زۆری ئۆتۆمبێل قەرباڵەغییەکی زۆر دروست دەبێت، بەتایبەت لە گەڕەکە تازە دروستکرداوەکانی شارەکه، لەگەڵ ئەوەشدا نە پۆلیسی هاتووچۆی تێدایە، نە ترافیک.
دلێر عەلی
دلێر، وتیشی: کێشەکە لە بنەڕەتدا بۆ تەسکیی شەقامەکان دەگەڕێتەوە، بۆیە داوا دەکەین کە لە بری دانانی پۆلیسی هاتووچۆ و ترافیک بیر لە فراوانکردنی شەقامەکان بکەنەوە، چونکە تەنیا دانانی پۆلیسی ترافیک کێشەی هاوڵاتیان و شوفێران چارەسەر ناکات.
دیار تاڵب، هاوڵاتییەکی دیکەی شارەکەیە و بە دووسایدکردنی شەقامە گشتییەکان بە جارسەر دەزانێت و بە ڕۆژنیوزی وت:هاوڵاتیانی شاری کەرکوک مامەڵە کردنیان لەگەڵ پۆلیسی هاتووچۆ باش نییە، چونکە چەند جارێک پۆلیسی هاتوچۆ لێرە دانرا، بەڵام هاوڵاتیان لەگەڵی توشی شەڕ و دەماقاڵێ دەبوون، بۆیە ئەگەر زۆربەی شەقامەکانی شارەکە بکرێت بە دوو ساید کێشەی قەرەباڵەغیی لەم شارە چارەسەر دەبێت.
دیار تاڵب
لە بەرامبەردا، ڕائید #ماهر سەلمان#، بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی کەرکوک، بە ڕۆژنیوزی، ڕاگەیاند:کێشەی قەرەباڵەغیی و جەنجاڵی شەقەمانی شار ئێمەشی بێزار کردووە، ئێمە بەپێی ئه و توانیایە هەمانە ئاسانکاریی بۆ شوفێران دەکەین، لە زۆربەی شوێنە گشتیی و قەرەباڵەغەکان پۆلیسی هاتووچۆمان داناوە، بەڵام بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی کەرکوک بەدەست کەمیی پۆلیسی هاتووچۆوە دەناڵێنێت.
ماهر سەلمان
ناوبرا، ڕاشیگەیاند:لە ساڵی 2004 تاوەکو ئێستا، تاکە پۆلیسێکی هاتووچۆ بۆ کەرکوک دانەمەزراوە، بەگشتیی لە شاری کەرکوک و سەرجەم شارەدێ و شارۆچکەکان 570 کارمەند و پۆلیسی هاتووچۆمان هەبوو، له و ژمارەیەش 30 پۆلیسمان گوزارەوەتەوە بۆ شارەکانی تری عێراق، هەروەها چەند کارمەندێک-مان خانەنشین کراوە، هەروەها چەند کارمەندێک-شمان بەهۆی تەقینەوه و شەهید بوون، ئێستا نزیکەی 450کارمەند و پۆلیسی هاتووچۆمان هەیە.
سەبارەت، بە کەمیی و نەبوونی ترافیک، ڕائید ماهر سەلمان، وتی:ترافیکەکانی شارەکە کێشەی تەکنیکان هەیە، هەرەوەها لەلایەن بەشی ئەندازیارییەوە کارەبایان بۆ دابین نەکراوە و بەشێکیان تاوەکو ئێستا کاری دانیان بۆ تەواو نەکراوە.
ئەگەر بەراوردی ژمارەی کارمەند و پۆلیسەکانی پارێزگای کەرکوک و پارێزگاکانی دیکەی باشوری کوردستان بە نمونە پارێزگای سلێمانیی بکەین، ژمارەکە لە کەرکوک زۆر زۆر کەمترە، کە لەناو بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی شاری سلێمانی-دا هەیە، هەزار و 850 کارمەند و پۆلیسی هاتووچۆ-ن، بەڵام لە کەرکوک تەنیا 450 کارمەند و پۆلیس هەن.
بە گوێرەی ئامارێکی تایبەت، کە دەست ڕۆژنیوز کەوتووە، لە بەرواری 01-01-2017 تاوەکو 01-07-2017 لە سنووری پارێزگای کەرکوک 172ڕووداوی هاتووچۆ ڕوویداوە، به و هۆیەوە 11 کەس گیانیان لەدەستداوە و 172کەس برینداربوون، ئامارەکە بەم شێوەی خوارەوەیە:
پێکداکێشانی ڕوبەڕوو(دعام)/ 152 حاڵەت
بەسەردا ڕۆیشتنی هاوڵاتی/ شەش حاڵەت
ڕووداوی وەرگەڕان/ 14 حاڵەت[1]
ماڵپەڕی ڕۆژنیوز: 10-08-2017