🔓 چوونەژوورەوە
➕ تۆمارکردنی بابەت
⌨ کیبۆرد
📁 زۆرتر ...
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: 2015نامە - وەشانی 1
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅 19-02
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 19-02 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆19-02-2020
📆18-02-2020
📆17-02-2020
📆16-02-2020
📆15-02-2020
📆14-02-2020
📆13-02-2020
📂 زۆرتر ...
📅19 February
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,674) پەڕتووک||
📅 18-02-2020
باکووری کوردستان
- شەوی رابردوو، لە ناوچەی توشبا لە وان بومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.1 پلە بە پێوەری رێختەر روویدا.[2]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- هونەرمەند جەعفەری ماملێ لە شاری مەهاباد بە خاک سپێردرا.[1]
- سێ زیندانیی لە زیندانی ناوەندیی شاری ورمێ، لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارە، بە تۆمەتی پێوەندییدار بە ماددەی سڕکەر بە ئێعدام مەحکووم کرد. شوناسی ئەو سێ زیندانییە شاران تووفانی، ئەحمەد باشوو لە بەندی 14 و هەروەها هاووڵاتییەکی دیکە که لە بەندی 15 دایه و شوناسی روون نەبووەتەوە.[7]
- هاووڵاتییەکی کورد خ
📅 18-02-2020
🏷️ پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی بوونە هاوسەرۆکی یەکێتی
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 شەماڵ موفتی
ناوی خۆی (شەماڵ عەبدولرەحمان موفتی) یە، لەنەوەی (موفتی چاومار)ە، لە ساڵی 1955 لەشاری بەغدا لەبنەماڵەیەکی خانەدان و ئایین پەروەر لەدایک بووە و سەرەتای قۆناغی خوێندنی لەوێ دەست پێکردووە.
شەماڵ موفتی دەرچووی بەکالۆریۆسە لە کۆلێژی بەغدای ئەمریکیی ساڵی 1972، هەروەها دەرچووی کۆلێژی کشتوکاڵ – بەشی زانستی گڵی زانکۆی سلێمانی بووە، لە ساڵی 1977 دا بووە بە مامۆستا بۆ ماوەی نۆ ساڵ لەفێرگەی ناوەندی و ئامادەییەکانی شاری سلێمانی سەرگەرمی وتنەوەی وانەی ئینگلیزی بووە، لەوانە ناوەندیی کاوەی کوڕان و بناری کچان و
👫 شەماڵ موفتی
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
شەماڵ موفتی
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 شێخ ئەنوەر
شێخ ئەنوەر
کوڕی شێخ ئیبراهیم کوڕی باوە مەحمودە، کە دەچنەوە سەر بنەماڵەی بابانییەکان
لەساڵی 1931 لەشاری سلێمانی لەگەرەکی سابونکەران لە دایکبووە.
لەساڵی 1941 دا بۆ خوێندن دەچێتە قوتابخانەی (فەیسەڵییە) بەلام بە هۆی مردنی باوکییەوە هەتا دوا پلەی سەرەتایی خوێندووە.
شێخ ئەنوەر لە تەمەنی 75 ساڵیدا لە شەوی 19-02-2006 کۆچی دوایی کردووە.
👫 شێخ ئەنوەر
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
شێخ ئەنوەر
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
👫 ئەمەریکێ سەردار
رۆژنامەنووس، ڕۆشنبیر، نووسەر و سەرۆکی ڕۆشنبیرانی کوردی ئەرمەنستان بوو. چل ساڵ بۆ ڕۆژنامەی ڕێگای تازە تێکۆشانی کردبوو، سەرئەنجام ڕۆژی 19-02-2018 لە شاری کارکۆڤی ئوکراین کۆچی دواییکرد.[1]
👫 ئەمەریکێ سەردار
🏷️ پۆل: کەسایەتییەکان
ئەمەریکێ سەردار
کلیک بکە بۆ زانیاریی زۆرتر و وێنەی گەورەتر!
📊 بابەت 370,346 | وێنە 57,334 | پەڕتووک PDF 10,674 | فایلی پەیوەندیدار 38,763 | 📼 ڤیدیۆ 164 | 🗄 سەرچاوەکان 13,593 |
📝 سەفین کانەبی، سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان، نامەیەک بۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان دەنێرێت | 🏷️ پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️
سەفین کانەبی، سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان، نامەیەک بۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان د
📝 بەڵگەنامەکان

سڵاوێکی وەرزشی...
بەرێز جەنابی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەر لە یازدە ساڵ یەکێتی تۆپی پێی کوردستانیەکێتی تۆپی پێی کوردستان دامەزرا، لەم ماوەیشدا یەکێتییەکەمان زۆرترین چالاکی پێشکەش بە سەرجەم یانە وەرزشییەکان و ناوبژیوانان و راهێنەران و یاریزانان و تەواوی جەماوەری وەرزشی و تایبەت یاری تۆپی پێ کردووە، بێگومان هەموو ئەمانەش بە پشتگیری و پاڵپشتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرێزتان بووە، کە هەمیشە لە خەمی بەره و پێشچوونی وەرزش و وەرزشوانان کوردستان دابوویت، کە جێگەی رێز و سوپاسە.
بەرێز جەنابی سەرۆکوەزیران، بەر لە شەڕی نەگریسی داعش و خراپی باری دارایی کوردستان، ئێمە لە ساڵێکدا چەندان چالاکییمان لەسەر ئاستی کوڕان و کچان، لە تەمەنە جیاوازەکان لە یاری تۆپی پێ ئەنجامداوە، وەک خولی نایاب و پلەیەکی فوتساڵی کچان، خولی نایاب و پلەیەکی تازەپێگەیشتووانی کوردستان، خولی نایاب و پلەیەکی لاوانی کوردستان، خولەکانی پلە نایاب و پلەیەک و پلەدوو و پلەسێی کوردستان، هەروەها چەندان خولی راهێنان و ناوبژیوانیمان لە ناوەوە و لە دەرەوەی کوردستان ئەنجامداوە.
لە ساڵی 2012 توانییمان بۆ یەکەمجار میوانداریی پاڵەوانیەتی جامی (ڤیڤا)، کە تایبەتە بە هەڵبژاردەی هەرێمەکان بکەین و هەڵبژاردەی کوردستانیش پلەی یەکەمی پاڵەوانیەتییەکەی بەدەستهێنا، لە ساڵی 2015 یش لە وڵاتی نەرویج هەڵبژاردەی لاوانی کوردستان توانی نازناوی پاڵەوانیەتیی جامی (نۆروەی کەپ) بباتەوە، بەڵام بە داخەوە دوو ساڵە بە هۆی قەیرانی دارایی هەرێمی کوردستان، لاوەکانمان لە بەشدارییکردنی ئەم پاڵەوانیەتییە بێبەشن.
بەرێز جەنابی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئێمە لە دۆخی ئابووری وڵات تێدەگەین و دەزانین ئەرکتان قورسە، بۆیە پارساڵ پەنامان بردە بەر کەرتی تایبەت و سەرکەوتوویش بووین، کە توانیمان خەرجی خولی نایابی تۆپی پێی کوردستان لە وەرزی 2015/2016 لە رێگەی کارتی تایبەت و سپۆنسەر دابین بکەین، بەڵام بە هۆی قەیرانی دارایی ئێستا کەرتی تایبەت و کۆمپانیاکانیش ئامادەنین، بڕە پارەی پێویست بۆ خولەکانی کوردستان دابین بکەن، بۆیە لە پێناو بەردەوامی چالاکییەکانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان، کە بە گەورەترین چالاکی وەرزشی لە ئاستی کوردستان لە زاخۆ تا خانەقین دادەنرێت، بۆیە داوا لە بەرێزت دەکەین لووتف بفەرموویت و بودجە و پارەی پێویست بۆ چالاکییەکانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان دابین بکەن.
لە ماوەی رابردوو بە هۆی چالاکییەکانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان، توانیمان ناوبژیوانانی کورد بگەینین بە ئاستی نێودەوڵەتی و چەندان یاریزانی کورد لە ریزی هەڵبژاردەی عێراق یاری بکەن و، ئێستا‌ بە گرێبەستی گرانبەها لە یانەکانی بەغدا و بەسرە لە خولی عێراق یاریی دەکەن، گومانی تێدا نییە هەموو ئەمانە لە بوونی چالاکییەکان یەکێتی تۆپی پێی کوردستان هاتنە بوون و دروست بوون، بۆیە وەستان یان ئەنجامنەدانی چالاکییەکانی یەکێتییەکەمان کاریگەی خراپی لەسەر گەنج و لاوەکانمان دەبێت، ئێمە هەست دەکەین لەبەر دواکەوتنی چالاکییەکانمان یاریزانان و لاوەکانی کوردستان جارێکی تر بەره و هاندەران کۆچ دەکەن، لە بری ئەوەی کاتەکانیان لە نێو وەرزش بەسەر ببەن، لە شوێنی ناتەندروست و ناوەرزشی بەسەری دەبەن، هیوادارم جارێکی دیکە بەرێزت ئەم ئەرکە لە ئەستۆ بگریت و بە دابینکردنی بودجەی پێوێست وەرزشوانان و وەرزشدۆستان دڵخۆش بکەیت.
لەگەڵ رێزم...
سەفین کانەبیسەفین کانەبی
سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان
12-08-2017
⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل:📝 بەڵگەنامەکان
🏳️ زمانی بابەت:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 12-08-2017
📄 جۆری دۆکومێنت⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان♖ هەولێر
🗺 وڵات - هەرێم⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 93% ✔️
93%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Aug 12 2017 10:49AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Aug 13 2017 1:04AM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Aug 13 2017 1:04AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 4,322 جار بینراوە

✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
سەفین کانەبی، سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان، نامەیەک بۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان د
📝 بەڵگەنامەکان

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️12-08-2017
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️سەفین کانەبی
2.👁️نێچیرڤان بارزانی
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.02
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,187 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574