جووتیارانی پارێزگای سنە ماوەی چل رۆژە بەری گەنمی خۆیان رادەستی حکومەت کردووە و تا ئێستا پارەکەیان وە
📊 احصائيات واستفتاءات
جووتیارانی پارێزگای
سنەسنە ماوەی چل رۆژە بەری گەنمی خۆیان رادەستی حکومەت کردووە و تا ئێستا پارەکەیان وەرنەگرتووە.
نوێنەری جووتیارانی پارێزگای سنە لە ئەنجوومەنی جووتیاران، رایگەیاندووە، سەرەڕای ئەوەی جووتیاران بەری گەنمی ئەمساڵیان رادەستی حکومەت کردووە، بەڵام تا ئێستا یەک ریاڵیشیان وەرنەگرتووە.
حسێن محەممەدی هەروەها دۆخی کشتوکاڵی بە نالەبار وەسفکردووە، بە جۆرێک کە ئاستی بەرهەمهێنان دابەزیوە و ئەمساڵ جگە لە وشکە ساڵی و کێشەی بارانبارین، کێشەی سەرما بردنی بەروبوومەکانیشیان هەبووە، کە وەک دەڵێت ؛ ئەو هۆکارانە دابەزینی ئاستی بەرهەمهێنان بە رێژەی 50%یان لێ کەوتووەتەوە.
جووتیارانی پارێزگای سنە، ساڵی رابردوو نزیک لە 860 هەزار تۆن گەنمیان رەوانەی بازاڕ کردووە، بەڵام پێشبینی دەکرێت ئەو رێژەیە ئەمساڵ بگاتە نزیک لە 400 هەزار تۆن.
12-08-2017
⚠️ دون هذا السجل بلغة (🏳️ کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!