رۆژهەڵاتی کوردستان؛ ملیۆنێک و 500 هەزار کەس لە گەڕەکە پەراوێزخراوەکاندا دەژین
📊 احصائيات واستفتاءات
پشتگوێخستنی گوندەکان ئەگەر لەلایەک ژمارەی دانیشتووانی گوندەکانی
رۆژهەڵاتی کوردستانرۆژهەڵاتی کوردستانی لەماوەی 40 ساڵی رابردوو لە سەروو 70%ەوە بۆ کەمتر لە 30% کەمکردووە. لەلایەکی دیکەشەوە بە سەتان گەڕەکی پەراوێزخراو هەن.
ئەو گەڕەکانە لە نەخشەی شارەوانییەکاندا نین و لە خزمەتگوزارییەکان بێبەشن، بە گەڕەکەکانی پەراوێزشار ناسراون. بەپێی ئامارە فەرمییەکان، زیاتر لە ملیۆنێک و 500 هەزار هاونیشتمانی لە پێنج پارێزگای رۆژهەڵاتی کوردستان لە گەڕەکە پەراوێزەکاندا دەژین.
دانیشتووانی ئەو گەڕەکانە دەڵێن، ئاسایشیان لێهەڵگیراوە و هاوینان خۆڵ و زستانانیش قوڕ تەنگی پێهەڵچنیون، زۆربەی شەقامەکان بەو شێوەیە نە قیرتاوکراون و نە ئاوەڕۆیشیان دەرکراوە.
شارەوانی شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان پێچەوانەی کاتی هەڵبژاردن کە دەیان بەڵێنیان بە دانیشتووانی ئەو گەڕەکانە داوە، خۆی بەخاوەنی گەڕەکە پەراوێزەکان نازانێت و کەمتر خەم لە خزمەتکردن و خاوێنکردنەوەی گەڕەکەکان دەخوات.
کێشەکە هەر شارەوانی نییە بەڵکو دامەزراوە حکومییەکانی وەک ئاو، کارەبا و تەلەفۆنیش خۆیان دەبوێرن لە پێدانی خزمەتگوزاری و ئەوان ناچارن بە قاچاخ یان بە تێچوویەکی زیاتر خزمەتگوزارییەکان بۆخۆیان دابین بکەن.
منداڵانی ئەو گەڕەکانەش بە قوربانیانی سەرەکی پەراوێزنشینی لە قەڵەمدەدرێن و ئەوان ناچارن بۆ گەیشتن بە قوتابخانە هەموو بەیانیان رێگەیەکی دوور ببڕن و شوێنی گونجاویشیان لە گەڕەکەکانی خۆیان بۆ یاریکردن نییە.
هەژاری و کۆچی هاونیشتمانیان لە گوندەکان و سیستەمی بێتوانای شارەوانی بە سێ هۆکاری سەرەکی پەراوێزنشینی لە رۆژهەڵاتی کوردستان لەقەڵەم دەدرێت. لە پارێزگای سنە لە 51% دانیشتووانی شارەکان لە گەڕەکە پەراوێزەکاندا دەژین و دوای سنەش ورمێ، کرماشان و لۆڕستان زۆرترین رێژەی پەراوێزنشینیان هەیە.
[1]
ماڵپەڕی ڕووداو: 12-08-2017
⚠️ دون هذا السجل بلغة (🏳️ کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!