زۆرینەی حاجیانی هەرێمی کوردستان گەیشتوونەتە مەککە و مەدینە
📊 Anket ve istatistik
گەیشتنی کاروانەکانی حاجیانی هەرێمی کوردستان بۆ سعودیە بەردەوامە، تاوەکو ئێستا زیاتر لە نیوەی ئەو حاجییانەی ئەمساڵ بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج ناویان دەرچووە، گەیشتوونەتە وڵاتی سعودیە و ئێستا لە شاری مەککەن.
نەبەز ئیسماعیل کەمال گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف، سەرۆکی شاندی راگەیاندنی حاجیانی هەرێمی کوردستان لە سعودیەوە بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند، تاوەکو 16ی ئەم مانگە هەموو حاجییەکانی کوردستان دەگەنە سعودیە.
نەبەز ئیسماعیل دەڵێت، پرۆسەکە لە 2ی ئابەوە دەستی پێکردووە، لە کۆی چوار هەزار و 867 حاجی تاوەکو ئێستا سێ هەزار و 269 حاجی گەیشتوونەتە مەککە و مەدینە.
هەر بە گوتەی سەرۆکی شاندی راگەیاندنی حاجیانی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی ئەوقاف لیژنەیەکی پزیشکی بۆ چاودیریکردن و پێدانی خزمەتگوزاریی تەندروستی لەگەڵ حاجییان رەوانەی سعودیە کردووە، کە پێکهاتووە لە تیمێکی 19 کەسی کە 12یان پزیشکی پسپۆڕن و سێ کلینکی پزیشکیش بۆ حاجیانی هەرێمی کوردستان لە سعودیە کراوەتەوە.
لیژنە پزیشکییەکەی وەزارەتی ئەوقافیش کەسوکاری حاجییان دڵنیا دەکەنەوە کە تاوەکو ئێستا حاجییەکان سەلامەتن و هیچ گرفتێکی تەندروستیی ئەوتۆیان نییە.
حاجییانی کاروانەکانی هەولێر کە ئێستا لە شاری مەککەن لە لێدوانیان بۆ تۆڕی میدیایی رووداو وێڕای ناردنی سڵاو بۆ کەسوکاریان ستایشی خزمەتگوزارییەکانی وەزارەتی ئەوقاف بۆ حاجییان دەکەن.
ئەمساڵ بۆ یەکەمجار، وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان، فۆڕمی ناونووسینی بۆ حەج کردە پارە و بۆ هەر کەسێک بڕی 50 هەزار دیناری وەرگرت،و هەموو ئەوانەش کە ئەمساڵ ناویان نووسیبوو بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج 86 هەزار و 418 کەس بوون و دوای تیروپشکی ناوەکانیان، ئەمساڵ 4867 کەس دەرفەتی حەجکردنیان بۆ رەخسا.
[1]
ماڵپەڕی ڕووداو: 12-08-2017
⚠️ Bu madde (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmış olan, orijinal dilinde öğeyi açmak için simgesini
tıklayın!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!