موچەی پاشەکەوتکراوی فەرمانبەران لای حکومەت گەیشتە 6 ملیار دۆلار
📊 احصائيات واستفتاءات
شارەزایەکی بواری ژمێریاری ئاشکرای دەکات، حکومەتی هەرێمی کوردستان زیاتر لە(شەش) ملیار دۆلاری فەرمانبەران قەرزارە، راشیدەگەیەنێت بەهۆی ئەوەی ئه و پارەی پاشەکەوتە لە (ئامانات) دانراوە دوای سێ ساڵ نەگەڕێندرێتەوە بۆ خەڵک دەفەوتێت.
عەزیز عەلی، شارەزا لە بواری ژمێریاری و دارایی لە چواری بەرنامەی ژێرخانی ئابووری رادیۆ دوڕۆژ، رایگەیاند حکومەتی هەرێم زیاتر لە شەش ملیار دۆلار (یەک تریلیۆن دیناری) فەرمانبەران قەرزارە و لە ئامانات دانراوە.
راشیگەیاند، ئەگەر ئه و پاشەکەوتەی فەرمابنەران دوای سێ ساڵ نەگەڕێنرێتەوه و نەدرێتەوە پێیان بەپێیی یاسای ژمێریاری دەفەوتێت.
ئه و شارەزایەی بواری ژمێریاری وتیشی حکومەتی هەرێم توانای گێڕانەوەی ئه و پارەیەی نییە، چونکە حکومەت کێشەی کەمی نەختینەی (سیولە)ی هەیە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رۆژی 03-02-2016 بە بڕیاریی ژمارە (64) سیستمی پاشەکەوتی پەیڕەوکرد و مووچەی فەرمانبەرانی لە نێوان 15% بۆ 75% کەمکردوە، جگە لە پێشمەرگه و ئاسایش و هێزە ئەمنییەکان.
لەدوای پەیرەوکردنی ئه و سیستمەش رێژەی هەژاری لە (3،8%) لەساڵی 2012 بۆ (13،5%) لەساڵی 2016 بەرزبۆتەوە، هەروەها رێژەی بێکاریش لە (7،9%) لە ساڵی 2012 بۆ (14%) ساڵی 2016 بەرزبۆتەوە و گەشەی ئابووری هەرێمیش (5%) کەمیکردووە.
[1]
ماڵپەڕی دواڕۆژ: 12-08-2017
⚠️ دون هذا السجل بلغة (🏳️ کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!