قوباد تاڵەبانی پڕۆژە ستراتیژییەکانی سلێمانی و چەند شارێکی دیکە بەگەڕدەخاتەوە
📊 احصائيات واستفتاءات
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاریدا بە بەگەڕخستنەوەی پڕۆژە ستراتیژەکانی
سلێمانیسلێمانی و چەند شارێکی تری هەرێمی کوردستان.
سەرچاوەیەk لە ئەنجومەنی وەزیران تایبەت بە دواڕۆژی راگەیاند دوای بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و زیادبوونی داهاتی نەوت،
قوباد تاڵەبانیقوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، بڕیاریدا پڕۆژە گرنگ و ستراتیژەکانی سلێمانی،
هەڵەبجەهەڵەبجە و ئیدارەکانی
گەرمیانگەرمیان و
راپەڕینراپەڕین بەگەڕبخرێنەوە.
ئەو سەرچاوەیە وتیشی لەگەڵ هەردوو وەزارەتی شارەوانی و ئاوەدانکردنەوەی هەرێم، لەماوەیەکی کەمدا دەستدەکرێت بە پڕۆژەکان کە ژمارەیان زیاتر لە 200 پڕۆژەیە، ئەو پڕۆژانە بەهۆی قەیرانی دارایی لەماوەی سێ ساڵی رابردوو وەستاون و ئێستا جارێکی تر وەگەڕدەخرێنەوە.
لەبارەی پڕۆژەکان، ئەو سەرچاوەیەی ئەنجومەنی وەزیران وتی پڕۆژەکان لە سێکتەرە جیاوازەکان دەبن و بودجەی پێویستیان بۆ دابینکراوە.
سەرچاوەکەی ئەنجومەنی وەزیران، ئاماژەی بەوەشدا بە جێبەجێکردنی پڕۆژەکان، کۆمەڵێک گرفت لەبوارەکانی ئاو، ئاوەڕۆ، کارەبا، رێگاوبان، کشتوکاڵ، شارەوانی، تەندروستی و پەروەردە بۆ هاووڵاتیانی ئەو دەڤەرانە چارەسەر دەبن و زۆربەی دانیشتووانی ئەو شارانە لێی سوودمەند دەبن.
[1]
ماڵپەڕی دواڕۆژ: 12-08-2017
⚠️ دون هذا السجل بلغة (🏳️ کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!