گەورەترین فێستیڤاڵی ترێی ئێران لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوەدەچێت
📊 احصائيات واستفتاءات
گەورەترین فێستیڤاڵی ترێی ئێران بە بەشداری 31 پارێزگا لە سەرانسەری ئێران لە شاری
ورمێورمێی
رۆژهەڵاتی کوردستانرۆژهەڵاتی کوردستان بەرێوەدەچێت.
لەم فێستیڤاڵە کە تا هەفتەیەکی دیکە لە گوندی گەشتیاریی چیچستی ورمێ بەردەوامە، زۆرترین جۆرەکانی ترێی کوردستان و شارەکانی دیکەی ئێران نمایش دەکرێت و هەموو رۆژێک لە کاتژمێر چواری پاش نیوەرۆ بۆ دوانزەی شه و بەردەوامە.
لەگەڵ نمایشکردنی دەیان جۆر ترێی ئاویی و دەیمی، چەندین جۆر دۆشاو و شیرینی کە لە ترێ دروست دەکرێن، نمایش دەکرێت. لە بەشێک لەم فێستیڤاڵە بەرهەمە دەستییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەگەڵ شارەکانی دیکەی ئێران نمایش دەکرێت.
رۆژهەڵاتی کوردستان زیاتر لە 50 جۆر ترێی هەیە و ورمێ بە پایتەختی ترێی رۆژهەڵات و ئێران ناسراوە.
[1]
ماڵپەڕی باسنیوز: 12-08-2017
⚠️ دون هذا السجل بلغة (🏳️ کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!