ماوەی دوو ساڵ و شەش مانگە شارۆچکەی #سنونێ#-ی سەر بە قەزای #شنگال# کۆنترۆڵکراوەتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا گرفتی کارەبای هەیە، ئەمە لەکاتێکدایە کە ئەو ناحیەیە زۆر نزیکە لە بەنداوی موسڵ کە یەکێکە لە سەرچاوەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا.
خەڵکی ناوچەکە دەڵین، نەبوونی کارەبا یەکێکە لە هۆکارەکانی نەگەڕانەوەی دانیشتووانەکەی لە کەمپەکانەوە بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.
ئەو خێزانانەی گەڕاونەتەوە قەزای شنگال و دەوروبەری، کە ژمارەیان دەگاتە 10 هەزار کەس، داوا دەکەن کێشەی کارەبایان بۆ چارەسەر بکرێت، چونکە وەک خۆیان دەڵێن لە گەرمای هاویندا ژیانیان قورسترە و دووکانەکانیش ناتوانن بەفرگر بۆ ئەو بەرهەمانە کار پێبکەن کە پێویستییان بە شوێنی ساردە.
بەڕێوەبەری کارەبای سنونێ دەڵێت، لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان پرۆژەیەکی (132KV) جێبەجێ دەکەن، کە 65%ی کارەکانی تەواو بووە، لەگەڵ تەواوبوونی کێشەی کارەبا بە ڕێژەیەکی باش چارەسەر دەبێت.[1]
ماڵپەڕی ڕووداو: 13-08-2017
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 6,124 mal angesehen