باکووری کوردستان
- گەریلاکانی هێزەکانی پاراستنی گەل-
هەپەگەهەپەگە، لە سەر گردی عەلیشێری سەربە گەڤەری
جولەمێرگجولەمێرگ، چالاکییەکیان ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا سێ سەربازی تورک کوژران.
[3]
باشووری کوردستان
- کۆشکی سپی ئەمریکا هەڵوێستی رەسمی خۆی سەبارەت بە پرسی ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان راگەیاند و داوای لەسەرکردایەتی سیاسی کورد کرد کە ئەو پرۆسەیە هەڵبوەشێننەوە.
[1]
-
محەمەدی حاجی مەحمودمحەمەدی حاجی مەحمود رایدەگەیەنێت لەبەرامبەر دواخستنی
ریفراندۆمریفراندۆم بۆ دوو ساڵ، ئەمریکا و فەرەنسا و بریتانیا پێشنیازیان کردووە دۆزی کورد ببەنە نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ تاووتوێکردنی.
[1]
- مۆزەی شەهیدانی شەڕی داعش لە
ئەمنە سوورەکەئەمنە سوورەکەی
سلێمانیسلێمانی کرایەوە.
[2]
-
بەرهەم ساڵحبەرهەم ساڵح قەوارەیەکی بەناوی لیستی هاوپەیمانی نیشتمانی بۆ دادپەروەری و دیموکراسییە و لەڕێگەی نوێنەرێکییەوە لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم تۆمار کرد.
[1]
- سەرۆک وەزیرانی تورکیا بەهاوتا عێراقییەکەی دەڵێت ئەنجامدانی ریفراندۆم کارێکی هەڵەیە و رێشدەکەون پێکەوە رێگریی لەپرۆسەکە بکەن.
[1]
- ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەریی
شەنگالشەنگال کە زۆربەی ئەندامەکانی ئێزیدین، بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆم لە ناوچەکەیان ڕەت دەکەنەوە، تا ئەو کاتە ڕۆڵەکانیان لەژێر گوشار و چادرگەکانی ژێر دەسەڵاتی پارتی دیموکراتی کوردستان مابن و نەگەڕێنەوە سەر ماڵەکانیان.
[3]
- سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقی راگرت و دەیەوێ فراکسیۆنە کوردستانییەکان رازیبکات بۆ بەشداریکردن لە دانیشتنەکە.
[4]
رۆژاوای کوردستان
- فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای سوریا و ڕوسیا لە نزیک ناوچەی سناعیی ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات، خاڵەکانی شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیان بۆردومان کرد و چەند شەڕڤانێک برینداربوون.
[3]
- لە ناوەندی شاری ڕەقە شەڕی قورس لە نێوان شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات و چەتەکانی داعش بەڕێوەدەچێت، لەوچوارچێوەدا زیندانی ڕەقە لە چنگی چەتەکان دەرهێنرا. و 48 چەتەش کوژراون.
[3]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان🗄 سەرچاوەکان |
[1] | 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی دواڕۆژ - 16-09-2017 |
[2] | ⚫ دیارینەکراو | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | تەواوی کەناڵەکانی راگەیاندن |
[3] | 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی رۆژنیوز - 16-09-2017 |
[4] | 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی رووداو - 16-09-2017 |
|
📷 فایلی وێنە |
1.0.1 | 58 KB |
| |
Aug 16 2017 9:43PM | بەڕێوەبەری سیستم |