باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق: ئەگەری ڕوودانی نا ئارامی هەیە بەهۆی ڕیفراندۆم...
باشووری کوردستان
- ئێران سنووری ئاسمانیی لەسەر باشووری کوردستان داخست.
[2]
- ئەمشەو کۆبونەوەی جڤاتی نیشتمانی
بزوتنەوەی گۆڕانبزوتنەوەی گۆڕان بۆ دوابڕیار لەسەر پشتگیریکردنیان لە ریفراندۆم ئەنجامدرا و ئەندامێکی جڤاتەکەش رایگەیاند کە گۆڕان لەگەڵ دامەزراندنی دەوڵەتی کوردستاندایە، بەڵام دەنگدەرانیشی سەرپشک کردوە دەنگ بە بەڵێ دەدەن یان نەخێر.
[2]
- کارگێڕی ئەنجومەنی سیاسی
کۆمەڵی ئیسلامیکۆمەڵی ئیسلامی رایدەگەیەنێت، کوردستان لە بارێکدایە کە بەرپرسان و پارتەکان دەبێت لە نێوان دوو بژاردەی زەرەردا ئەوەیان کە زەرەری کەمترە هەڵبژێرن.
[1]
- باڵوێزخانەی ئەمریکا لەعێراق ئاگاداری هاوڵاتییەکانی لەهەرێمی کوردستان دەکاتەوە کە ئەگەر سبەی
ریفراندۆمریفراندۆم ئەنجامبدرێت لەوانەیە بارگرژی رووبدات، بۆیە پێویستە سەلامەتی خۆیان بپارێزن.
[1]
- تۆپخانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کاتژمێر 10ی بەیانی تا کاتژمێر 2ی دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ بە سەختی تۆپبارانی گوندەکانی
بەربزینبەربزین و
سێوکانسێوکان و بن پەرێزە و بەنێ و بنە ڕەشکین و چەند گوندێکی تری دەوروبەری کرد، لە ئەنجامدا تۆپێک لەنزیک خانووی ماڵی هاوڵاتیەکیدا و بەهۆیەوە ژنێک بریندار بوو، هەروەها زیانی مادیش بەر ماڵی ژنەکە کەوت.
[4]
- ئێران مانۆڕێکی سەربازی لەسنوری هەرێم دەستپێکرد.
[2]
- وەفدێکی مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان و
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە
کەرکوککەرکوکەوە سەردانی
مەسعود بارزانیمەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکەن و لەبارەی پرسی ریفراندۆم کۆدەبنەوە.
[2]
- جەمال محەمەد، سوپاسالاری وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، لەشەڕی کۆنتڕۆڵکردنی
حەویجەحەویجەدا پێشمەرگە هەماهەنگی سوپای عێراق دەکات لەدوو میحوەردا.
[3]
- هێشتا کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن بۆ راپرسی لەناو
سلێمانیسلێمانی پێداویستییەکانی بۆ بنکەکانی دەنگدان دابیننەکردووە، سەرپەرشتیاری بنکەکانیش دەڵێن پڕۆسەی ئامادەکارییەکان زۆر بە سستی بەڕێوەدەچن.
[1]
- حاکم
قادر حەمەجانقادر حەمەجان، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت:بەبێ کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکان ڕیفراندۆم بکرێت، ڕاگرتنی باشترە لە ئێستادا.
[4]
- بەڕێوەبەری
فرۆکەخانەی هەولێرفرۆکەخانەی هەولێر ئەمڕۆ راگەیاند کەمێک پێش ئێستا ئاگادارکراینەوە کە هەردوو کۆمپانیای فرۆکەوانی تورکیش ئێرلاین و ئەتڵەس گەشتەکانیان لە نێوان تورکیا و هەولێر راگرت.
[1]
-
وەزارەتی ئەوقافوەزارەتی ئەوقاف و کاروباریی ئایینی داوا لە سەرجەم مزگەوت و پەرەستگاکان دەکات سبەینی بەدەنگی اللەاکبر و تەکبیر لێدانەوە پشتیوانی لەسەربەخۆیی کوردستان بکەن.
[2]
رۆژئاوای کوردستان
- کۆمیسیاری باڵای هەڵبژاردنەکانی باکوری سوریا سەبارەت بە ئەنجامی هەڵبژاردنی هاوسەرۆکانی کۆمۆنەکانی باکوری سوریا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاشکرای کرد کە ڕێژەی بەشداربوون 70٪ بووە.
[4]
-
شەڕڤانشەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازی
دێرەزۆردێرەزۆر کە لەژێر چەتری هێزەکانی سوریای دیموکراتدایە، ئۆپەراسیۆنی گەردەلوولی جزیرە بۆ ڕزگارکردنی ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆریان دەستپێکردووە، هەزاران هاوڵاتی دێرەزۆریان لە چنگی چەتەکانی
داعشداعش ڕزگارکرد.
[4]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان