لە باشووری کوردستان 292 بنکەی نوێکردنەوەی ناوی دەنگدەران کراونەتەوە
📊 احصائيات واستفتاءات
لە باشووری کوردستان 292 بنکەی نوێکردنەوەی ناوی دەنگدەران کراونەتەوە و هاونیشتمانییان لەماوەی حەوت رۆژدا سەردانی بنکەکان دەکەن، بۆ ئەوەی دڵنیابن ناویان لە لیستی دەنگداندا هەیە، هەر کەس بیەوێ دەتوانێ بنکەی دەنگدانی بگۆڕێ بۆ ئەو شوێنەی تێیدا دەژی.
ئەوانەی ناویان نییە بەڵگەنامە دەدەنە ستافی بنکەکان و خۆیان تۆمار دەکەن، بە تایبەت لە دایکبووانی ساڵی 1999 کە تازە دەبنە 18 ساڵ و مافی دەنگدانیان هەیە.
مام حەسەن ئەوکاتەی هەواڵەکەی بیست، راستەوخۆ خۆی گەیاندە یەکێک لە بنکەکانی نوێکردنەوە و تۆماری دەنگدەران و دڵنیابووەوە ناوی خۆی و خێزانەکەی لە لیسەتەکەدا هەیە بۆ ئەوەی لە رۆژی گشتپرسی دەنگیان نەفەوتێت.
بەرپرسانی کۆمسیۆن داوا لە هاونیشتمانیان دەکەن بە زووترین کات سەردانی بنکەکان بکەن بۆ دڵنیابوونەوە لەبوونی ناوەکانیان، هەرکەسێکیش ناوی لە تۆماری دەنگدەران نەبێت، دەتوانێت بەڵگەنامەکان بۆ خۆتۆمارکردن پێشکەش بکات.
بە پشتبەستن بە فۆرمی خۆراک لیستەکە ئامادەکراوە، پاککردنەوەشی تەنیا بۆ گشتپرسی نییە کە لە 25ی ئەیلوول بەڕێوەدەچێت، بەڵکو بۆ هەڵبژاردنەکانی مانگی 11ەش، کار بەهەمان تۆماری دەنگدەران دەکرێت.
نوێنەری لایەنە سیاسییەکان بۆ دڵنیابوون لە پاککردنەوەی تۆمارەکە رێگەیان پێدراوە بچنە نێو بنکەکان.
بەگوێرەی ئامارەکانی کۆمیسیۆن لە باشووری کوردستان نزیکەی پێنج ملیۆن و 500 هەزار دەنگدەر هەیە، بەڵام بەهۆی نوێکردنەوە و تۆماری دەنگدەران ئەو ژمارەیە گۆڕانکاری بەسەردادێت.
20-08-2017
⚠️ دون هذا السجل بلغة (🏳️ کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!