ئەردۆغان: هاوکارییە سەربازییەکانی ئەمریکا بۆ یەپەگە 1000 بارهەڵگری تێپەڕاندووە
📊 ئامار و ڕاپەرسی
سەرۆک کۆماری تورکیا رایدەگەیەنێت، رێگەنادەن رێڕەوێک لەبەردەم پەیەدە بکرێتەوە بۆ سەر دەریای سپی ناوەڕاست، دەشڵێت، ئەمریکا تائێستا زیاتر لە هەزار بارهەڵگر چەک و تەقەمەنی بۆ
یەپەگەیەپەگە رەوانە کردووە.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە میانەی دیمانەیەکیدا لەگەڵ رۆژنامەی حورییەتی تورکی رایگەیاند ئەمریکا تائێستا زیاتر لە هەزار بارهەڵگر چەک و تەقەمەنی بۆ یەپەگە لە باکوری سوریا رەوانە کردووە کە هێشتا بە روونی نازانرێت چییان تێدایە.
ئەردۆغان وتیشی لە لوتکەی G20 دا بە ترەمپ و ژەنەراڵە ئەمریکییەکانم وت (ئەو چەکانەی بە پارەش بە ئێمەی نافرۆشن، بە خۆڕایی دەیدەن بە یەپەگە).
راشیگەیاند وەک تورکیا رێگەنادەن باکوری سوریا بەڕووی دەریای ناوەڕەستدا بکرێتەوە و دەستوەردان دەکەن جا باجەکەی هەرچییەک بێت، گرنگ نییە بەلایانەوە.
سەرۆکی تورکیا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات لەو پێناوەدا ئەنجامدرا و گرتنی جەرابلوس و رای و باب پرۆژەیەک بووە بۆ دابڕینی ناوچەکە لەوەی بگاتە سەر دەریای ناوەڕاست.
وتیشی هێشتا ئەرکی قەڵغانی فورات کۆتایی نەهاتووە و سورن لەسەر مەسەلەی عەفرین و رێگری دەکەن لە دروستکردنی رێڕەوێک بەرەو دەریای ناوەڕاست.
وەرگێڕانی: کامەران ئەحمەد
[1]
24-08-2017
⚠️ ئی بابەتە بە زڤانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نویسیان، کرتەکەرە سەروو ئایکۆنوو
ی پەی کەردەیوەو بابەتەکەی پا زڤانی کە نویسیان!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!