🏠 دەستپێک
تۆمارکردنی بابەت
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Bakûr
English
کرمانجی - کوردیی باکوور
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
پەیوەندی
دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
🔎 English Menu
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📝 بەڵگەنامەیەکی مێژوویی کوردە یەزیدیەکان لە ساڵی 1909
بەڵگەنامەیەکی مێژوویی کوردە یەزیدیەکان لەساڵی 1909
ئەم بەڵگەنامەیە بەشێوەی (بەرقیە، تێلیگرام) نێردراوە بۆ دەوڵەتی عوسمانی وە داوا دەکەن لەلایەنە پەیوەندیەدارەکانی دەوڵەتی عوسمانی کە لەناسنامەی فەرمی
📝 بەڵگەنامەیەکی مێژوویی کوردە یەزیدیەکان لە ساڵی 1909
📕 مێژووی کۆنی نیشتمانی عەرەب؛ بۆ پۆلی یەکەمی ناوەندی
کۆماری عێراق؛ وەزارەتی پەروەردە
کاوس نوری عەبدولڕەحمان قەفتان لەگەڵ عوسمان عەلی قادر، بەغداد ساڵی 1988 [1]
📕 مێژووی کۆنی نیشتمانی عەرەب؛ بۆ پۆلی یەکەمی ناوەندی
📕 چەند لە بێ تۆیی دەترسم
نووسینی: حەمە کاکەڕەش
ئەم کتێبە لە ساڵی 2021 دا بڵاوکراوەتەوە
‎‏‎چەند لە بێ تۆیی دەترسم، دیوانێکی شێعریی نوێی شاعیر حەمەکاکە ڕەشە، لە 260 لاپەڕە پێکهاتووە. ئومێد محەمەد دیزاینی بەرگ و ناوەرۆکی کردوو
📕 چەند لە بێ تۆیی دەترسم
📕 کۆمۆنیزم و ماسۆنیەت
نووسینی: لیۆن ترۆتسکی
وەرگێڕانی: ئەیوب حەسەن [1]
📕 کۆمۆنیزم و ماسۆنیەت
📖 من پێشتر تووشی کۆرۆنا بووم ئایا تووشدەبمەوە؟
من پێشتر تووشی کۆرۆنا بووم ئایا تووشدەبمەوە؟

بەداخەوە جارێکی تر خەڵکانێکی زۆر تووشی کۆڕۆنا دەبنەوە و ڕۆژانە لە کلینیک و نەخۆشخانەکان ژمارەی حاڵەتە سەختەکان ڕوو لە زۆربوونن.

گرنگە ئەم چەند خاڵە ب
📖 من پێشتر تووشی کۆرۆنا بووم ئایا تووشدەبمەوە؟
📖 سکرتێرە 10
سکرتێرە 10

سەی سەگباب خێو پڕی دا قۆری ڕاستەم و ڕایکێشا، وەزیری پلان دانان ئیستاپەکی بە هێزی گرت و ڕاوەستا، چوومە پێش و سینگم بە دەشبولی کەت و کشامەوە بەکووشینیش کەتم، ئەو تڕومبێلەی پشتیشمان پێڕانەگ
📖 سکرتێرە 10
📖 سکرتێرە 9
سکرتێرە 9

مشەوەش بووم و نەمزانی چبکەم، خۆ ناکرێ یەکسەر مەجلیسەکەی بەجێبێلم و بڕۆم، ئاخر ئێستا ئەمن وەزیرم و بەرپرسیارەتەکی گەورەم لەسە شانیە، لۆیێ گۆتم وەچاکە لەگەر سەرۆک وەزیرانی قسەی بکەم و ڕوخسە
📖 سکرتێرە 9
📖 سکرتێرە 8
سکرتێرە 8

دیسان سەرۆکی پەرلەمان چەکووکی لەمێزیداو گۆتی : نیوسعاتەکی پشووەکی بدەن و پاشان دانیشتن دەست پێدەکاتەوە..! ئیدی بووە غەربەغەرب و هەرکەس هەستاوە بچیتە کافیتیریاو شتەکی هەرقۆڕی و پشووەکی بدا
📖 سکرتێرە 8
📖 سکرتێرە 7
سکرتێرە 7

لاچاوم هەرتۆقیبوو، دەتگۆ سەرکە تورە دەرپەڕیە، کلینسم پێوەنابوو، چاوم هەر ئاوی دەکرد، وەزعەکەش هەر شلۆق دەبوو، پەرلەمانتارەکان تێک گیرببوون و بەهیچ هێور نەدەبوونەوە، سەرۆکی پەرلەمان مرد هە
📖 سکرتێرە 7
📖 سکرتێرە 6
سکرتێرە 6

هەندەی نەبرد سەرۆکی پەرلەمان ناوی خوای هیناو دانیشتنەکە دەستی پێکرد، قسە زۆر کرا، پاشان نۆبەتی سەرۆک وەزیران هات و چوو وتاری خۆی بخینتەوە، وتارەکی چڕوپڕی داو کارنامەی حکومەتەکەی ڕاگەیاند،
📖 سکرتێرە 6
👫 نەمام غەفووری
دکتۆر نەمام کچی مەحموود ئاغای کاکەزیاد حەمە ئاغای غەفووری، ناسراو بە نەمام غەفووری، لە دایکبووی ساڵی 1968 لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەری کۆیە بووە. نەمام غەفووری پزیشکی نەشتەرگەر بووە و ماوەی 35 ساڵ لە
👫 نەمام غەفووری
📖 سکرتێرە 5
سکرتێرە 5

ئەمنیان هاویشتە ناو تڕومبێلەکی خۆیان و ئێک لە پاسەوانەکانیش سواری تڕومبێلەکەی من بوو و کەتە دوومان، چووینە ژۆرێ و تڕومبێلەکەیان لەپەنایەکی ڕاگرت و ئەمنیان هینا خوارێ، گۆتم : کاکی من ڕاوەس
📖 سکرتێرە 5
📖 سکرتێرە 4
سکرتێرە 4

دەستم دا سویجی تڕومبێلەکەم و لە ژۆرێ هاتمە دەرێ، داکی منداران لە مەتبەخێ چاوی بەمن کەت، گۆتی : کێوە دەچی، سەفرە لۆسماقولی لەگەر برادەر !؟ گۆتم : ئەتوو دەرێی تێناگەی، دەچم سووندی دەخۆم و د
📖 سکرتێرە 4
📖 سکرتێرە 3
سکرتێرە 3

یەکسەر دەستم لۆ زنجیری پانتۆڕەکەم برد هەرمکێشا، باشبوو لەبەر دەنگەدەنگ و چەپرە لێدانێ کەس گێی لەدەنگی هەرکێشانی زنجیرەکەی نەبوو، وەزیرەکی دی سووندی خواردو هاتە تەنیشتە من، زەردەخەنەکم لۆ
📖 سکرتێرە 3
📖 سکرتێرە 2
سکرتێرە..!

(2)

سەرۆک وەزیران مۆبایلەکەی قەپات کرد، ئەمنیش بەینەکی مات بووم، هەر تەماشا مۆبایلەکەم دەکرد، لەدری خۆم گۆتم : ئیلاهی ئەوە چیە بەسەمن هاتیە، وەڵلاهی زۆر پێدەچی ڕاستبی، دەنگەکە سەتاسە
📖 سکرتێرە 2
📖 سکرتێرە 1
سکرتێرە..!

(1)

لەگەر زەنگی مۆبایلەکەم بەخەبەر هاتم، تەماشا کاتژمێری مۆبایلم کرد دیتم دووی شەوێیە..! گۆتم : یا ئەڵلا خێر دەبی چببی ! ژمارەکە نەناسرای بوو، ویستم وەرامی نەدەمەوە، دوایێ گۆتم : ناوە
📖 سکرتێرە 1
☂️ کۆمەڵەی پێشخستنی ژنانی کورد لە ئەستەموڵ (1919)
لە دوای شەری یەکەمی جیهانی و لە ساڵی 1919 بۆ یەکەمین جار، لە گۆر زانیاری و هەواڵەکانی سەرچاوەکانی مێژوو، یەکەمین رێکخراوی ژنانی کورد لە ئەستەموڵ دامەزرێنراوە. کۆمەڵێ لە هاوسەرانی گەورە پیاوانی نێودار
☂️ کۆمەڵەی پێشخستنی ژنانی کورد لە ئەستەموڵ (1919)
📕 یاشار کەمال.. سترانبێژی رووناکی 1923-2015
سیروان رەحیم
لە بڵاوکراوەکانی تۆڕی میدیایی رووداو[1]
2021
📕 یاشار کەمال.. سترانبێژی رووناکی 1923-2015
📖 بۆ وەرگێڕان؟ چی وایلێکردی بیر لە وەرگێڕان بکەیتەوە؟
شلێر رەشید
وەرگێڕان هونەرە پێویستی بە درک و هەستێکی قوڵ هەیە، وەرگێڕان لە چنینی ملپێچێکی خوری دەچێت بۆ ئازیزێک بیچنیت، هەرچی کاتێک لەملی بکات هەست بکات دەستی تۆی لەملدایە، نەرمی و گەرمی و وزەیەکی رۆح
📖 بۆ وەرگێڕان؟ چی وایلێکردی بیر لە وەرگێڕان بکەیتەوە؟
📖 ڕاگەیاندنی مافەکانی مرۆڤ؛ مافی مرۆڤ و ئازادیی بیرکردنەوە
ڕاگەیاندنی مافەکانی مرۆڤ

مافی مرۆڤ و ئازادیی بیرکردنەوە

(ڕاگەیاندنی گەردوونیی مافەکانی مرۆڤ و هاوڵاتی- ساڵی 1789، مادەکانی 10، 11. 1739، مادە 7، 1948، مادەکانی 18 و 19)

و. ڕێبین هەردی

لە ن
📖 ڕاگەیاندنی مافەکانی مرۆڤ؛ مافی مرۆڤ و ئازادیی بیرکردنەوە
📕 ئابووری دارایی گشتی
ناوی کتێب: ئابووری دارایی گشتی
نووسینی: فەیسەڵ عەلی

زانستی دارایی گشتی لەگەڵ پەرەسەندنی ڕۆڵی دەوڵەت لەکاروباری ئابووریدا، پێگەی لەناو زانستە کۆمەڵایەتیەکاندا بەهێزتر بوو، بەوەی کە ڕۆڵێکی ئەرێنی لە
📕 ئابووری دارایی گشتی
📕 چارەسەرکردنی نەخۆشییەکان بەسەوزە و میوە
چارەسەرکردنی نەخۆشییەکان بەسەوزە و میوە
500 رەچەتەی پزیشکی
نووسینی: منار المصری
وەرگێڕانی:گەرمیان محمد
چاپی/یەکەم 2014
📕 چارەسەرکردنی نەخۆشییەکان بەسەوزە و میوە
📖 دووجار تەنیایی
دووجار تەنیایی
جێگر بەختیار[1]


ڕەش (وەک تاریکی)

هەردوو دەستت خستە بن گوێیەکانت. پەنجەی دۆشاومژەت نوشتاندبوویەوە. پەنجەکانی ترت ئاوەڵا. پرچی زەردت لەسەر شانت پەخشان. ڕووخساری سپیت زەرد هەڵگەڕا
📖 دووجار تەنیایی
👫 کەسایەتییەکان
رەسول مامەند
👫 کەسایەتییەکان
ئەحمەد دڵزار
👫 کەسایەتییەکان
مەولود رەسوڵ مەحمود
👫 کەسایەتییەکان
نوری حاجی ئەمین (نوری وەشتی)
👫 کەسایەتییەکان
نەمام غەفووری
📖 هێرۆخان.. دۆستی قاوەی تاڵ و جگەرە | پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂
هێرۆخان.. دۆستی قاوەی تاڵ و جگەرە
📖 کورتەباس

کاتێک لەدایک دەبێ‌، باوکی ئاهەنگی بۆ دەگێڕێ‌، لە کاتێکدا لەو سەردەمەدا لە سلێمانی وا باو نەبووە ئاهەنگ بۆ لەدایکبوونی کچ بگێڕدرێ‌، بەڵام ئیبراهیم ئەحمەدئیبراهیم ئەحمەد، وەک کچەکەی باسی دەکات باوەڕی بە یەکسانیی ژن و پیاو هەبوو.

هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدهێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، کە یەکێتییەکێتییەکان و زۆر لە دۆستەکانی بە هێرۆخان ناوی دەهێنن، ساڵی 1948 لە باوکێکی باشووری و دایکێکی باکووری لەدایکبووە. ئیبراهیم ئەحمەد نووسەر، ئەدیب و یەکەم سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان، بەبۆنەی لەدایکبوونی ئەوەوە ئاهەنگی گێڕاوە.

ئیبراهیم ئەحمەد کە دامەزرێنەری حیزبی هیواحیزبی هیوا و کۆمەڵەی (ژێکافژێکاف) بوو، پاشان بووە یەکێک لە دامەزرێنەرانی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەهۆی چالاکیی سیاسی دەستگیر کراوە، گەلاوێژخانی دایکی هێرۆ دەڵی: ئەو هێرۆیەی کە لە تەمەنی 6 مانگیدا بۆ ماوەی دوو ساڵ لە ئامێز و ئاواز و سەدای باوکی بێبەش بوو.

لە دەروونناسەوە بۆ سیاسەتڤان

هێرۆ ئیبراهیم خاوەنی 5 خوشک و دوو برایە بەناوەکانی (شاناز، هەتاو، لیلۆز، کوردە، هێڤی، هەڵۆ و هاوڕێ). خوێندنی سەرەتایی لە کەرکووک و بەغدا تەواو کردووە. دواتر گەڕاوەتەوە سلێمانی بۆ خوێندنی دواناوەندی و دوو ساڵیشی لە تاران خوێندووە. دواتر بەشی دەروونناسیی کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی موستەنسریەی لە بەغدا تەواو کرد.

ناوەڕاستی ساڵی 1970 شوو بە جەلال تاڵەبانیجەلال تاڵەبانی دەکات، ئەگەرچی 15 ساڵ لە هاوژینەکەی بچووکتر بووە، بەڵام تاڵەبانی ئەوکات لە هەڕەتی لاوێتی و چالاکیی سیاسیدا بووە و فەرماندەی هێزی پێشمەرگە بووە لە شۆڕشی ئەیلول کە هاوخەباتی سیاسی و فکریی باوکی هێرۆ، ئیبراهیم ئەحمەد بوو. ئەوان هەردووکیان دامەزرێنەری باڵی مەکتەبی سیاسیی پارتین کە دواتر لە ئەدەبیاتی سیاسیدا بە باڵی جەلالی ناوی رۆیشت. دایکی هێرۆخان دەڵێ‌: مام جەلال بەرلەوەی ببێتە زاوامان، تەمەنی 16 ساڵ بوو کە هاتوچۆی دەکردین، هەموو جارێک باوکی هێرۆ دەیگوت خەڵک وادەزانن لەبەر ئەوە مام جەلالم خۆشدەوێت چونکە زاوامە، بەڵام من مام جەلالم ئەوەندە خۆشویستووە حەزم کردووە ببێتە زاوام.

هێرۆخان و خواوەندی رۆمانی

هێرۆ ئیبراهیم و تاڵەبانی بۆ مانگی هەنگوینی روودەکەنە بەیرووتی پایتەختی لوبنان، لە هۆتێلێک بە ناوی فیدراڵ لە نزیکی ناوچەی بەناوبانگی گەشتیاریی رەوشە مانگی هەنگوینی بەسەردەبەن. دوای سێ‌ ساڵ لە شاری بەغدا نۆبەرەکەیان دێتە ژیان و ناوی دەنێن باڤڵ. ساڵی 1977 لە نەخۆشخانەیەکی دیمەشقی پایتەختی سووریا منداڵی دووەمیان دەبێت و ناوی دەنێن قوباد. پاش ماوەیەکی کەم هەردوو منداڵەکە لەلای دایک و باوکی جێدەهێڵێ‌ و لەگەڵ هاوژینەکەی دەگەڕێنەوە کوردستان بۆ دەستپێکردنەوەی شۆڕش لە دژی حکومەتی بەغدا، گەلاوێژخان دەڵێ‌: هێرۆ زۆر زەحمەتی کێشاوە، کە منداڵی دووەمی بوو بەجێیهێشت و لەگەڵ مام جەلال رۆیشت، هەردوو کوڕەکەی (بافڵ و قوباد) لەلای من گەورەبوون. بە فرمێسکی ئەوان و منداڵەکانی خۆم گەورە کرد، هێرۆ پێشمەرگەیەک بوو لەو شاخانە.

یەکێک لە خاڵە بەهێزەکانی هێرۆخان ئەوەیە کە توانای بڕیاردانی هەیە

هێرۆ ئیبراهیم لە شاخ بە دایانا بانگ کراوە، لەبارەی بەستنەوەی ئەو ناوە بە دایانای خواوەندی رۆمانی، لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ سایتی جەزیرە بە پێکەنینەوە دەڵێ‌: کوڕەکەم نەیدەزانی بڵی دایە، دەیگوت دایانا.

هیرۆخان ئەگەرچی لە ساڵی 2005 وە بۆ 2013 خانمی یەکەمی عێراق بووە، بەڵام وشەی خانمی یەکەمی رەتدەکردەوە و دەیگوت: پێمخۆشە پێم بڵێن دادە وەکو ئاماژەیەک بۆ خوشکی گەورە.
تاڵەبانی لە دیداری تەمەن-دا دەڵێ‌: خۆی شەخسیەتی خۆی هەیە، لە شەخسیەتی مندا نەتواوەتەوە.. گەلێکجار جیاوازیشمان دەبێ‌ لەسەر سیاسەت، ئەو رێگایەک دەگرێ‌ و من رێگایەکی دیکە.

تاڵەبانی گوتبووی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد بۆ ئەو جگە لە هاوژین چوار شتە: (دکتۆرە و ئاگای لە تەندروستی تاڵەبانی بووە، راوێژکاری بووە لەسەر زۆر بابەت پرسی پێکردووە، خەمخۆری بووە، خەمی شتی رۆژانەی ژیانی تاڵەبانی خواردووە، هاوڕێی بووە و بەردەوام قسەی دڵی خۆی لای ئەو کردووە).

ئەرشیفی شۆڕشە

هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد لە سەردەمی پێشمەرگایەتی لەگەڵ هاوژینەکەی کە سکرتێری هێزێکی خاوەن سێ‌ باڵی ناتەبا بووە، ئاگاداری ورد و درشتی رووداو و ناکۆکییە سیاسییەکانی نێوخۆی یەکێتی و یەکێتی و لایەنە کوردستانییەکانی دیکە بە تایبەتی پارتی بووە. بە کامێرایەکی VHS رووداوە مێژووییەکان و ئەو هێرش و پەلامارانەی تۆمار کردووە کە کراونەتە سەر باشووری کوردستان، ئەو ڤیدیۆیانە لە میدیا جیهانییەکاندا سوودی زۆریان لێ وەرگیراوە، تەنانەت باڵیۆزی عێراق لە بەریتانیا لە ساڵی 1987 دا وێنە ڤیدیۆییەکانی ئەوی بە ساختە وەسف کردبوو. هێرۆخان لەگەنجێتیدا کاراکتەرێکی سەرەکیی پشتی کامێرا بووە. سەرەڕای ئەوەی ئێستا خاوەن میدیا و کەناڵە، بەڵام ئێستاش هەر حەزی لە پشت کامێرایە و کەمترین لێدوان و هەڤپەیڤینی بەر کامێرای هەیە.

ئامادە نەبووە ببێتە پارتی

ئەگەرچی باوکی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی بووە، بەڵام هێرۆخان رەتیکردووەتەوە ببێتە ئەندامی حیزب. لەو بارەیەوە لە سایتی جەزیرە دەڵێ‌: داوایان لێکردم ببمە ئەندامی حیزب، بەڵام رەتمکردەوە، گفتوگۆیەکی گەورە لە شاخ دروستبوو، پێیاندەگوتم چۆن تۆ جورئەت دەکەی رەتیبکەیەوە؟ بەڵام باوکم بەرگریی لێکردم و گوتی ئەو مافی بڕیاردانی هەیە، ئەگەر حەز بکات ببێتە ئەندام بەخێر بێت، بەڵام ئەگەر نەیکات نابێ‌ زۆری لێبکرێت.

ئەو دواتر لە شاخ بووەتە پێشمەرگە و چەکیان داوەتێ، لەوبارەوە دەڵێ‌ دەمانچەیەکیان پێدام و راهێنانیان لەسەر بەکارهێنانی پێکردم، بەڵام بەکارم نەهێنا و تەقەم لە هیچ کەسێک نەکرد. وەکو ژەنەراڵێک مامەڵەیان لەگەڵ دەکردم، بابەتەکە لەسەر خودی کەسەکە دەوەستا، ئەگەر بترسابای وەکو ژن مامەڵەیان لەگەڵ دەکردی.

دەستاوی هێرۆخان خۆش نییە

هێرۆخان بە پێچەوانەی زۆربەی ژنانی کوردەوە زۆر حەزی لە کاری ماڵەوە نەبووە. هەوڵیشی داوە خواردن و چێشت ئامادە بکات، بەڵام دەڵێ‌ کەس حەزی لە خواردنی دەستی من نەبووە. حەزیشی لە سەیرکردنی فیلم کردووە، زمانی ئینگلیزی لە رێگای فیلمەوە فێر بووە. مام جەلال لە کتێبی دیداری تەمەن دەڵێ‌: زۆر جاران لەگەڵ هێرۆ دەچووینە سینەما، بەڵام من خەوم لێدەکەوت، ئەویش سەیری فیلمی دەکرد.

مام جەلال: هێرۆ جگە لە هاوژین چوار شتی دیکەیە بۆ من

سەرەتای هەشتاکان پیاوانی موخابەراتی عێراق لە لوبنان هەوڵی رفاندنیان داوە، بەڵام بەشێوەیەکی سەرسوڕهێنەر خۆی رزگار کردووە. بە گوێرەی زانیارییەکان چەندین نووسەر و رۆژنامەنووس پێشنیازیان کردووە یاداشتەکانی بۆ بنووسنەوە، بەڵام ئەو رەتیکردووەتەوە و گوتوویەتی لە ژیانی پێشمەرگایەتی و سەردەمی خۆشاردنەوە لە دەرەوەی کوردستان دووچاری زۆر چیرۆکی سەرکێشی بووە کە رەنگە ئاسان نەبێ‌ نەوەی نوێ‌ بڕوای پێبکەن.

نەیهێشت سەرای سلێمانی تێکبدرێ‌

هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، جگە لەوەی ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتییە، ئەندامی خولی یەکەمی پەرلەمانی کوردستانیش بووە. خاوەنی رێکخراوی منداڵپارێزرانی کوردستان، دەزگای خاک و میدیای کوردساتە، دۆستی هونەر و رۆشنبیرانە و بەردەوام لە چالاکییە هونەری و ئەدەبییەکاندا دەردەکەوێت، رێگری لە زۆر بەرپرس و سەرمایەدار کردووە شوێنە دێریینەکانی سلێمانی بکەنە مۆڵ و شوێنی بازرگانی، تەنانەت هەموو هێزی خۆی بەکارهێنا و نەیهێشت سەرای سلێمانی تێکبدرێت.

یەکەمی کۆنگرە بوو

هێرۆ ئیبراهیم کەمترین چالاکیی سیاسی هەبووە. کاتێک هاوژینەکەی بووە سەرۆککۆماری عێراق، ئەو هەر لە سلێمانی مایەوە. لە هەڵبژاردنی 2009 کە گۆڕان زۆربەی دەنگەکانی پارێزگای سلێمانی برد، هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد بووە بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتی لە سلێمانی بە ئومێدی راستکردنەوەی باری لاسەنگی حیزبەکەی لەو پارێزگایە. لە کۆنگرەی سێییەمی یەکێتیدا، خۆی بۆ سەرکردایەتی یەکێتی هەڵبژارد و لە هەموو ئەندامانی سەرکردایەتی یەکێتی زیاتر دەنگی هێنا کە 1090 دەنگ بوو، پاشان بە ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئەو حیزبە هەڵبژێردرا.

پەروین کاکە حەمە، ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هێرۆخانەوە بە (رووداو)ی گوت هێرۆخان خاوەن کەسایەتییەکی بەهێزە و بەرگەگرە، توانای بڕیاردانی هەیە. لە پرسە نیشتمانی و نەتەوەیییەکان لە پێشەوەیە، جگە لەوەی کەسێکی سادە و خاکییە، لە هەمانکاتدا کەسێکی ئاگادارە و لە پرسی ژناندا یەکسانیخوازە.

پێگەی سیاسیی هێرۆ ئیبراهیم لە دوای نەخۆشکەوتنی تاڵەبانی لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق بەهێزتر بوو، هەتا هەڵبژاردن نەکرا رێگای نەدا پۆستی سەرۆککۆماری لە عێراق پڕبکرێتەوە، تاڵەبانی لە 17/12/2012 لە بەغدا بەهۆی جەڵتەی مێشکەوە باری تەندروستیی تێکچوو، دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی لە ئەڵمانیا، رۆژی 19/7/2014 گەڕایەوە سلێمانی. دوای هەڵبژاردنی نیسانی 2014 کاریگەری هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد جارێکی دیکە دەرکەوت کاتێک رێگەی نەدا بەرهەم ساڵح جێگری دووەمی سکرتێری یەکێتی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق وەربگرێت. لە ماوەی ئەو دوو ساڵەشدا رێی نەدا جگە لە چەند کەسێک، هیچ سەرکردەیەکی کوردستانی و عێراقی و بەرپرسی یەکێتی، تاڵەبانی لە نەخۆشخانە ببینێ‌ تا ئەو رۆژەی گەڕایەوە سلێمانی.

هێرۆخان کەمترین قسە دەکات بڕوای بە موجامەلە نییە

هەرچەندە هێرۆ ئیبراهیم لەنێو یەکێتی بە رواڵەت تەنیا ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتییە، بەڵام لە واقیعدا شتێکی دیکە دەگوزەرێ‌، ئەوەش بە ئاشکرا دەرکەوت کاتێک کەوتە کێشە لەگەڵ کۆسرەت رەسوڵ و بەرهەم ساڵح، جێگرانی سکرتێری گشتی لەسەر بەڕێوەبردنی یەکێتی و کۆنگرەی چوارەمی ئەو حیزبە کە دەبوو لە مانگی 10ی 2013 بکرێ‌.

ئەگەرچی بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی دەسەڵات لای جێگرانی سکرتێر بوو، بەڵام قسەی کۆتایی لای هێرۆخان بوو، ئەمەش پاڵی بە زیاتر لە 26 سەرکردە و مەکتەبی سیاسی ئەو حیزبەوە نا لە سەرەتای ئەیلولی ساڵی رابردوو، باڵی ناوەندی بڕیار رابگەیەنن، بەڵام بەهێزی و کاریگەریی هێرۆ ئیبراهیم زۆر زیاتر بوو لەوەی کە ئەو باڵە بتوانێ هیچ رۆڵێک لە ژیانی سیاسیی ئەو حیزبەدا بگێڕێ.

کەسێکی نزیکی هاوژینی تاڵەبانی دەڵێ‌ کاتێک هێرۆخان دەڵێ‌ نا، دەتوانێت بەرگری لە نایەکەی خۆی بکات و کۆدەنگی بۆ ئەو نایە دروست بکات.

عەڕڕابی نزیککردنەوەی گۆڕان و یەکێتی بووە

لە هەموو پرۆژەیەکی نێوخۆیی و دەرەکیدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی یەکێتی، بنەماڵەی تاڵەبانی و بە تایبەتی هێرۆ ئیبراهیم سەنتەر بوون، هەر بۆیە لەدوای نەخۆشکەوتنی تاڵەبانی، هێرۆخان بە فەرمی لە تاران لەلایەن گەورە بەرپرسانی ئێرانەوە پێشوازیی لێکرا، پێشتر ئێرانییەکان پڕۆژەیەکیان بۆ بەڕێوەبردنی یەکێتی تا بەستنی کۆنگرە پێشکەشی باڵە ناکۆکەکان کردبوو کە خۆی لە کۆمیتەیەکی شەش کەسیدا دەبینییەوە و هێرۆ ئیبراهیمیش ئەندامێک بوو، بەڵام ئەو پڕۆژەیە شکستی هێنا.

هێرۆ ئیبراهیم بە عەڕڕاب و ئەندازیاری لێکنزیکبوونەوەی گۆڕان و یەکێتی دادەنرێت، سەرەرای ململانێی توندی نێوان تاڵەبانی و نەوشیروان مستەفانەوشیروان مستەفا، وەڵامدانەوەی یەکدی بە راپۆرت و کتێب، بەڵام هیچ ساردی و ناکۆکییەکی شاراوە لە نێوان ئەو و نەوشیروان مستەفادا دروست نەبوو، بەڵکو لە گەرمەی ململانێیەکەی سلێمانی و خۆپیشاندانەکانی 17ی شوباتدا هێرۆخان سەردانی ماڵی رێکخەری پێشووی گۆڕانی کرد. هەر بۆیە رێگای نەدا ئەو میدیایانەی لە ژێر کۆنتڕۆڵی ئەودا بوون، هیچ قسەیەک لەسەر کەسایەتی نەوشیروان مستەفا و سەرکردە باڵاکانی گۆڕان بکەن و لەلای هاوڕێکانی گوتبووی ئەوان هاوڕێی شاخم بوون.

نەوشیروان ئامۆژگاریی کردووە

لەبارەی دەستبەسەرداگرتنی موڵک و دارایی یەکێتی، تێوەگڵان لە نەوت و کاری بازرگانی، هێرۆ ئیبراهیم لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی (هاووڵاتی) دەڵێت: کاتی خۆی لە سەردەمی شاخ کاک نەوشیروان بانگی کردم گوتی وەکو خوشکێک ئامۆژگاریت دەکەم، دوور و نزیک پەیوەندیت بە دارایی یەکێتی و شۆڕشەوە نەبێ‌، لەو کاتەوە من نزیکی ئەو بابەتانە نەکەوتووم.

بێگەرد تاڵەبانیبێگەرد تاڵەبانی، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی لە بارەی ئەوەوە بە (رووداو) گوت ژنێکە کەم قسە دەکات، بەڵام زۆرترین کاریگەری لەنێو بڕیاری سیاسی یەکێتی و کوردستان هەیە. کەسێکە بڕوای بە موجامەلە و پێچ و پەنا نییە، قسەی خۆی راشکاوانە دەکات و ئەوەی لە دڵیەتی و قەناعەتی پێی هەیە دەیڵێ‌ و بەرگری لە قسە و بڕیارەکانی خۆی دەکات.

لە رۆژێکدا 24 قاوەی خواردووەتەوە

بە قسەی کەسانی نزیکی، هێرۆخان دۆستی بەردەوامی قاوەی تاڵ و جگەرەیە. ئەوەندە شەیدای قاوەیە، لە رۆژێکدا لەگەڵ پێشوازی لە هەر میوانێک قاوەیەکی خواردووەتەوە، ئەوانەی لێی نزیکن، جارێک پێیانگوتووە ئەمڕۆ 24 قاوەت خواردووەتەوە.

هێرۆ ئیبراهیم لەبارەی خواردنەوەی قاوە بە (رووداو)ی گوت من کە لە شاخیش بووم هەوڵم دەدا ئامێری دروستکردنی قاوەکەم لەگەڵ بێت و لێم نزیک بێت.

هیرۆخان زۆر چاودێریی میدیا دەکات و پێیوایە سیاسەت دەبێ‌ بە راستگۆیی بکرێت، هەر بۆیە ئامادە نییە رەخنە لە حکومەت و دۆخی ئێستای کوردستان بگرێت و دەڵێ‌ ناکرێ‌ کوڕم جێگری سەرۆکوەزیران بێ‌، خۆشم بە هەناسەی ئۆپۆزیسیۆن قسە بکەم.

بێگەرد تاڵەبانی دەڵێ‌: هێرۆخان ئەگەر بزانێت کارێک هەڵەیە، راشکاوانە قسەی خۆی دەکات و چاوپۆشی ناکات لەبەر ئەوەی کوڕی یان کەسێکی نزیکی بەرپرسە لەو بابەتە.

یەکێتی ناکەمە قوربانی گۆڕان و پارتی

جێگرانی سکرتێر و بەشێک لە سەرکردەکانی دیکەی یەکێتی، هێرۆ ئیبراهیم بە دەستبەسەرداگرتنی دارایی و بڕیاری یەکێتی و دوورخستنەوەی لایەنگرانی خۆیان لەنێو ئۆرگانەکان تۆمەتبار دەکەن، ئەو رەخنەی لەو تیمەی ئێستای سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی هەیە، پێیوایە پشتگیریی بەردەوامی تاڵەبانی ئەوانی گەیاندووەتە ئەو شوێنە و ئێستا کاتی هاتنە پێشەوەی نەوەی نوێیە. هەر بۆیە لە ماوەی دوو دەیەی رابردوودا زۆر کاری لەسەر نەوەیەکی نوێی کۆمەڵەی خوێندکاران کردووە کە لە ئایندەدا چاوەڕێ دەکرێت بێنە سەرکردایەتی ئەو حیزبەوە.

هەڤپەیڤینەکانی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد لەگەڵ میدیا لە ژمارەی پەنجەکانی دەستێک تێناپەڕن. بۆ ئامادەکردنی ئەو پرۆفایلەش، قسەکانی بۆ (رووداو) لەم رستەیە زیاتر نەبوون: من یەکێتی ناکەمە قوربانی گۆڕان و پارتی، یەکێتی لەسەر سیاسەتی هاوسەنگی خۆی بەردەوام دەبێ‌.[1]


🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی رووداو - 24-08-2017
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 📖 بیبلۆگرافیا
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 📜 راپۆرت
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 90% ✔️
90%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
90%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Aug 24 2017 1:49PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Aug 31 2017 9:31PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Aug 31 2017 9:31PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 2,481 جار بینراوە

📚 پەڕتووکخانە
  📖 کۆمۆنیزم و ماسۆنیەت
  📖 سەرجەمی بەرهەمی شاکر ف...
  📖 یاشار کەمال.. سترانبێژ...
  📖 چارەسەرکردنی نەخۆشییەک...
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 11-04-2021
  🗓️ 10-04-2021
  🗓️ 09-04-2021
  🗓️ 08-04-2021
  🗓️ 07-04-2021
  🗓️ 06-04-2021
  🗓️ 05-04-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
رەسول مامەند
ساڵی 1944 لەگوندی (مەرگە)ی سەر بەشارەدێی دوکان لەدایکبووە، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی و ئامادەیی لەچەند شوێنێکی جیاجیا تەواوکردووە، دواتر لەکۆلێژی مافی زانکۆی بەغدا وەرگیراوە، بەڵام بەهۆی کاری سیاسییەوەدەستبەرداری خوێندن بووە.
لەتەمەنی گەنجێتیدا بووەتەئەندامی یەکێتیی قوتابیانی کوردستان، دواتر لەساڵی 1968دا کراوەتەلێپرسراوی ناوچەی قەڵادزێی پارتی و ساڵی 1970 بووەتەئەندامی لقی کەرکوک، دوای نسکۆی ساڵی 1975 لەگەڵ چەند هاوڕێیەکیدا بزووتنەوەی سۆسیالستیان دامەزراندووەو لەریزەکانی یەکێتیدا درێژەیان بەخ
رەسول مامەند
ئەحمەد دڵزار
لە زمانی خۆیەوە:
من(ئەحمەد مستەفا محەمەد) لە ئێوارەی رۆژی (8)ی مانگی کانوونی دووەمی ساڵی 1920 لە شاری کۆیە لە دایک بووم، لە بنەماڵەیەکی ناسراو بەڵام دەستکورت هاتمە سەر دونیا، ئەو کات تازە شەڕی یەکەمی جیهانی کۆتایی پێ هاتبوو گرانیەکی سەیر رووی لە کوردستان کرد رۆژانە بە دەیان کەس دەمردن من لەو رۆژانە دا لە دایک بووم، کە چاوم بە دونیا هەڵێنا گوێم لە دەنگی شیعر و ئاواز و مۆسیقا و دەنگی بولبول و جوانییەکانی سروشت بوو، بەرلەوەی بچمە قوتابخانە، باوکم شیعری فارسی بۆ دەکردینە کوردی، داستانی جوانی بۆ دە
ئەحمەد دڵزار
مەولود رەسوڵ مەحمود
ساڵی 1928 لە گوندی کۆلکەی ناوچەی شینکایەتیی سلێمانی لەدایکبووە.
پاش لەدایکبوونی ساڵی 1929 بنەماڵەکەی هاتوونەتە شاری سلێمانی، باوکی وەستای قوڕ و بەردکاری بووە و ماوەیەکی زۆریش باخەوانێتیی کردووە.
لە لاوێتییەوە تێکەڵی کاری رامیاری بووە و بووەتە ئەندامی کارای حیزبی شیوعی و ماوەیەکیش لێپرسراوی رێکخستنی هەڵەبجە بووە و هەر لە هەڵەبجەش هاوسەرگیریی کردووە.
زیندانی کراوە و زۆر ئەشکەنجە دراوە، پاشان دوورخراوەتەوە بۆ باشووری ئێڕاق و ساڵانێکی زۆریش لە بەغدا ژیاوە.
1956-1957 لە کەرکوک زیندانی بووە.
1963
مەولود رەسوڵ مەحمود
نوری حاجی ئەمین (نوری وەشتی)
مامۆستا نوری حاجی ئەمین ناسراو بە نوری وەشتی ساڵی 1932 لەگەڕەکی کانێسکانی شاری سلێمانی لەدایک بووە. کەسایەتییەکی دیارو ناوداری کوردستانە و جێدەستی خۆی لە هونەرو ئەدەبی کوردیدا بەجێ هێشتووەو بووەتە ئەستێرەیەکی گەشی درەوشاوەی نیشتمان.
نوری وەشتی وەک نوسەرو وەرگێرو هەندێک جاریش وەک دەرهێنەر خزمەتی کاری هونەری شانۆیی کردووە وبایەخێکی زۆری بە هونەرو شانۆو چیرۆک و شیعر و پەخشان داوە و رۆڵی دیاری لە جەندین تەمسیلی و شانۆدا بینیوە، لەوانە :
کێچ ساڵی 1970 نوسینی نوری وەشتی، پاشان لە چەندین تەمسیلی و شا
نوری حاجی ئەمین (نوری وەشتی)
نەمام غەفووری
دکتۆر نەمام کچی مەحموود ئاغای کاکەزیاد حەمە ئاغای غەفووری، ناسراو بە نەمام غەفووری، لە دایکبووی ساڵی 1968 لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەری کۆیە بووە. نەمام غەفووری پزیشکی نەشتەرگەر بووە و ماوەی 35 ساڵ لە سوێد ژیاوە. و لە ساڵی 2014 گەڕایەوە بۆ کوردستان بە مەبەستی کۆمەک و هاوکاری و خزمەتگوزاریی تەندروستی بۆ ئاوارەکانی کوردی ئێزدی. ئەم خانمە پزیشکە بەڕێوبەری رێکخراوی هاریکاریی هاوبەش بۆ کوردستان (Joint Help For Kurdistan) بوو، کە رێکخراوێکی سویدییە بۆ پشتیوانی و هاوکاریکردنی کوردستان و بە تایبەت خەڵکی
نەمام غەفووری

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.04
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,344 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2021)