بۆ رێگریی لە بەرزبوونەوەی نرخەکەی مریشک هاوردە دەکرێت
📊 Վիճակագրության եւ Հարցումներ
رزگار حەمەد خدر جێگری بەڕێوەبەری کشتوکاڵ لە
سلێمانیسلێمانی، لەبارەی بڕیارەکەوە، رایگەیاند: بەلەبەرچاوگرتنی بەرزنەبوونەوەی نرخ و راگرتنی هاوسەنگی لەنێوان بەرهەمی ناوخۆو هاوردەکراودا، لیژنەکە بڕیاریداوە لە مانگی ئەیلول-دا گۆڕانکارای لە جۆرو بڕی ئه و کاڵاو شمەکانەدا بکات کە هاوردەی شاری سلێمانی دەکرێت.
وتیشی: هەندێک بەروبوم کە لەوەرزەی پایزدا خواست لەسەریان زیاددەکات، لەگەڵ هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆزو سەردانی گەشتیاراندا لە رۆژانی جەژن بۆ شاری سلێمانی لەهاوردەکردنی بەروبوومەکان بڕیاری لێدراوە.
سەبارەت بەجۆرو ئه و بڕەی کە هاورده دەکرێت ئاماژەی بەوەداوە کە بڕیاردراوە رێگە بەهاتنە ناوەوەی هەزار تۆن مریشک و 7 سەد تۆن گۆشتی سوور بدرێت، هەروەها 4 سەد تۆن ماسی لەگەڵ 5 سەد تۆن هێلکە هاوردە بکرێت لەبەر زۆربوونی خواست لەسەریان لەوەرزی پایزدا.
بڕیارەکەی قایمقامیەتی سلێمانی، لەمیانەی کۆبوونەوەیەکی ئەمڕۆ 2017/8/24ی ئاوات محەمەد قایمقامی سلێمانی لەگەڵ لیژنەی دیاریکردنی نرخی بەروبومی ئاژەڵ و پەلەوەری پارێزگای سلێمانیدا هات.
[1]
24-08-2017
⚠️ Այս տարրը գրվել է (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!