سوپای تورک سروشتی کوردستان دەسووتێنێت
باکووری کوردستان
-
دیار غەریبدیار غەریب، ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی گشتی کۆما جڤاکێن کوردستان-
کەجەکەکەجەکە، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ڕۆژنیوز دەستگیرکردنی چەند ئەندامێکی
میتمیت-ی تورکیا پشتڕاست دەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت: دەبێت تورکیا مەمنون بێت کە دەستگیرکراوەکانی میت-مان لە میدیاکانەوە بڵاونەکردووەتەوە، ئێستاش دەتوانین بڵاوی بکەینەوە.
[1]
- ئەمڕۆ پۆلیسی تورکیا لە شاری
مێردینمێردینی باکوری کوردستان، هەڵیکوتایە سەر ماڵی چەند هاوڵاتییەک و 10 کەسیان دەستگیرکرد.
[1]
- بەهۆی بۆردومانەکانی
سوپای تورکسوپای تورک بۆ سەر ناوچەی
زاپزاپ ئاگر لە ناوچەکە کەوتووەتەوەو ماوەی دوو ڕۆژە سروشتی ناوچەکە لە ئاگردا دەسوتێت.
[1]
- ژمارەیەک لە گەنجانی
ئاپۆچیئاپۆچیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، پاش چوونە سەر لوتکەی دەماوەند، بەرزترین لوتکەی ئێران، پۆستەری
عەبدوڵڵا ئۆجالانعەبدوڵڵا ئۆجالان، ڕێبەری
پەکەکەپەکەکەیان بەرزکردەوە.
[1]
باشووری کوردستان
-
زانکۆی هەڵەبجەزانکۆی هەڵەبجە یەکەمین دیداری مەولەوی ساز دەکات.
- بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و
بوومەلەرزەبوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند شەوی رابردوو و بەیانی ئەمڕۆ لە سێ ناوچەی هەرێم بوومەلەرزە روویان داوە.
[2]
- حسێن قائیدی بەرپرسی نووسینگەی رفێنراوانی کوردانی ئێزدی لە پارێزگای
دهۆکدهۆک لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرای کردووە سێ کچە ئێزدی دیکە لە دەستی
داعشداعش رزگار کران کە دووانیان خەڵگی گوندی
کۆجۆکۆجۆ و یەکێکی دیکەیان خەڵکی گوندی
گرعزێرگرعزێر بوون و سەرجەمیان لە شاری
تەلەعفەرتەلەعفەر بوون.
[4]
- داعش لە سنووری شارۆچکەی عەیازیە هێرشی کردە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە، پێشمەرگەش وەڵامی هێرشەکەی دایەوە و تێکیشکاند. لەو هێرشەدا 12 چەکداری داعش لەلایەن پێشمەرگەوە بەدیلگیراون و 4 چەکداریش کوژراون، یەکێکی دیکەشیان خۆی تەقاندووەتەوە.
[5]
- ئارام نەجمەدین، بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی هەولێری
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنکۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی بە دواڕۆژی راگەیاند، بۆ بەڕێوەچوونی پڕۆسەی
گشتپرسیگشتپرسی لە سنوری پارێزگای هەولێر 15 هەزار کەس بە شێوەی گرێبەست دادەمەزرێنن، بۆ ئەم مەبەستەش لە دوای
جەژنی قوربانجەژنی قوربان ڕاستەوخۆ لە رێگەی فۆڕمێکەوە پرۆسەی دامەزراندن دەستپێدەکات.
[3]
- شارەوانی
قەندیلقەندیل دەستی کردووە بە جێبەجێکردنی چەندین پرۆژەی خزمەتگوزاری کە خۆیان لە چاککردنی شەقامەکان و ڕێگاوباندا دەبینێتەوە، هاوڵاتیانیش خۆشحاڵن بەو پرۆژانە کە دەبێتە هۆی هەنگاوی گرنگ لە بوژاندنەوەی ئابووری و کشتوکاڵ و ئاژەڵداری ناوچەکە.
[1]
- فەرماندەیەکی هێزەکانی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە لەناو ئاوارەکانی ناحیەی عیازیەی سەر شارۆچکەی تەلەعفەر 200 چەکداری داعش دەستگیرکراون.
[3]
- کاتژمێر 10:40 خولەکی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە شارۆچکەی
خورماتووخورماتووی سەر بە پارێزگای سەڵاحەدین، چەند چەکدارێکی نەناسراو، لە خورماتوو دوو هاوڵاتیان کوشت و یەکێکیشیان بریندار کرد، سەرجەم قوربانییەکان عەرەب بوون.
[1]
- سەرۆکی لیژنەی وزەی ئەنجومەنی پارێزگای
سلێمانیسلێمانی رایدەگەیەنێت شەوی رابردوو بە نایاسایی 16 تەنکەر
بەنزینبەنزینی خراپ لە ئێرانەوە هێنراوەتە سلێمانی.
[3]
- چەند کەسێک دەستڕێژی گوللە لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی
چەمچەماڵچەمچەماڵ دەکەن و قایمقامی قەزاکەش دەڵێت، دوای دوو کاتژمێر لەناحیەی ئاغجەلەر دەستگیرکراون.
[3]
- هەشتەمین فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی کوردستان بۆ فیلم بە چەندین چالاکیی جۆراوجۆر بەڕێوەچوو.
[7]
-
زانکۆی جیهانزانکۆی جیهان بەئامانجی هەنگاونان بەرەو گشتپرسی و سەربەخۆیی باشووری کوردستان، ئەمڕۆ کۆنگرەی نەخشەڕێگەی دەوڵەتی کوردستان لە روانگەی زانستەکانی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابووری لە هەولێر ئەنجامدا.
[7]
رۆژئاوای کوردستان
- ماڵپەڕی جمهورییەتی تورکی رایگەیاند، تۆڕی کۆمەڵایەتی یوتیوبی ئەمریکایی کەناڵی رەسمی یەکینەکانی پاراستنی گەل (
یەپەگەیەپەگە)ی، لە سەر ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییە داخست.
[3]
- شەڕڤانان ڕایانگەیاند، لە ئۆپراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی ڕەقەدا، تا ئێستا 70%ی ئەو شارە لەلایەن شەڕڤانانەوە کۆنتڕۆڵکراوە، کە ئەو ڕووبەرە 15 گەڕەکی ئەو شارە لە خۆ دەگرێت. ڕاشیانگەیاندووە، شەڕیش لە گەڕەکانی تری ڕەقە لە دژی چەکدارەکانی داعش بەردەوامە.
[6]