ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی پەیامێکی بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە راگەیاند
📝 بەڵگەنامەکان
بسم الله الرحمن الرحیم
ذَٰلِکَ ۆمَن يُعَظِّمْ شَعَائِرَ اللَّهِ فَإِنَّهَا مِن تَقْۆی الْقُلُوبِ
هاتنەوەی
جەژنی قوربانجەژنی قوربان لە خۆمان و جەماوەری خەڵکی کوردستان و سەرجەم موسڵمانانی جیهان و تێکڕای مرۆڤایەتی پیرۆز ئەکەین..
هیوا خوازین ئەم جەژنە ببێتە بۆنەی گەرانەوەی تەبایی و ئاسودەیی و چاککردنی بژێوی و موچەی فەرمانبەران و رێکخستنەوەی ناوماڵی کوردستان و سەرەتای قۆناغێکی نوێ لە ئاشتەوایی نیشتمانی و کاراکردنەوەی دەزگا شەرعیەکان و خۆ ئامادەکردن بۆ هەنگاوەکانی پرسی سەربەخۆیی و پرۆسەی چاکسازی ریشەیی بە ئاسایی کردنەوەی پەرلەمان و پرۆسەی گشتپرسی یەوە..
گەلی کوردستان بە گشت پێکهاتە و هێزە سیاسیەکانیەوە لەبەردەم وێستگەیەکی مێژوویی گرنگدایە و دەبێ گشت جیاوازی و ناکۆکیەکان وەلا بخەن و پێکەوە بە یەکریزی و کۆدەنگی رووبەرووی پێشهات و تەحەدیەکان بینەوە.
ئاشتەوایی ناوخۆیی بەردی بناغەی سەرکەوتنە لەم قۆناغەدا.. ئومێدەوارین وەرزی روحی و مەعنەوی و کۆمەڵایەتی ئەم جەژنە باشتر بکەینە هۆکار بۆ بەرەوپێش چوون و لێکنزیک بوونەوە و کاراکردنەوەی پرۆسەی سیاسی..
هەمیشە لە شادی و جەژن دابن
براتان
سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین
ئەمینداری گشتی
یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانیەکگرتووی ئیسلامی کوردستان
31-08-2017