سێ منداڵ و دوو کچ لەدەستی داعش رزگارکران
بەڕێوەبەری نوسینگەی رزگارکردنی رفێندراوانی دەستی
داعشداعش رایگەیاند توانیومانە سێ منداڵ کە لە دەستی داعش بوون، رزگار بکەین یەکێک لە
موسڵموسڵ و دوانی دیکەش لە
سوریاسوریا وتیشی دوو کچیش لە موسڵ رزگار کراون، بەڵام کوردی نازانن و دەڵێن ئێمە
ئێزدیئێزدین و خەڵکی
شەنگالشەنگالین.
حسێن قائیدیحسێن قائیدی، بەڕێوەبەری نوسینگەی رزگارکردنی رفێندراوانی دەستی داعش بە دواڕۆژی راگەیاند ڕۆژی 31ی ئاب دوو منداڵمان لە سوریا لە دەستی چەکدارانی داعش رزگارکرد کە تەمەنی یەکێکیان 15 ساڵ و ئەویتر حەوت ساڵ بووە و خەڵکی کومەڵگەی خانەسور بوون.
وتیشی منداڵێکی ترمان لە شاری موسڵ رزگارکرد کە تەمەنی حەوت ساڵ بووە و دوای سێ ساڵ لە رفاندنی لەلایەن داعشەوە رزگارکرا.
بەوتەی قائیدی هەر هەمان رۆژ دوو کچمان بە ناوەکانی (زەینەب و فاتیما) کە لە دەستی چەکدارانی داعشدا بوون لە شاری موسڵ، رزگار کردووە کە ئەوان دەڵێن ئێمە ئێزدین، بەڵام ئێمە تەئکید نین، چونکە زمانی کوردی نازانن.
[1]
02-09-2017
⚠️ Այս տարրը գրվել է (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!