سەرۆکی ئەنجوومەنی سوارچاکەکانی پارێزگای سنە لەو بارەیەوە بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: کۆتایی هەفتەی داهاتوو بۆ ماوەی دوو ڕۆژ باشترین جۆرەکانی ئەسپی ڕەسەنی کوردی لە فێستیڤاڵێکی نموونەییدا نمایش دەکەین کە چەندین بەشی وەک سەمای سوارچاک و پێشبڕکێ و دیاریکردنی جوانترین ئەسپ و چەند بڕگەیەکی تر لەخۆ دەگرێت.
فەیزوڵا پیری گوتیشی: ئەم فێستیڤاڵە لە هۆڵی وەرزشیی 22ی گوڵانی سنە بەڕێوە دەچێت و دەمانەوێ لەو ڕێگەیەوە هەم ئەسپی ڕەسەنی کوردی بە خەڵکی ئێران و جیهان بناسێنین، هەم کەرتی گەشتیاریی ناوچە کوردییەکانیش ببوژێنینەوە.
ئاشکراشی کرد: بۆ یەکەمجار ئەو فێستیڤاڵە بە شێوەی ڕاستەوخۆ لە تەلەفزیۆنەوە پەخش دەکرێت و خەڵکی ئێران و جیهان دەتوانن بینەری بن.
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان چەندین ناوەندی پەروەردە و بەخێوکردنی ئەسپی ڕەسەنی کوردی هەیە.[1]
03-09-2017
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 8,744